Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- چیرۆکە ناخهەژێنەکانی کۆمەڵکوژییەکەی 9ـی حوزەیرانی ساڵی 1963ـی سلێمانی

  Рет қаралды 4,962

Rudaw Stream

Rudaw Stream

Күн бұрын

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ئاراس وەلی - پێشمەرگەی دێرین
دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە ١١ـی ئەیلوولی ١9٦١ بە رابەرایەتیی مستەفا بارزانی، دەنگی ئازادیخوازانەی کورد و شۆڕشەکەی، ناحـەز و نەیارانی تەنگەتاو و ترساو و بێزار کردبوو، دوای کەمتر لە سـاڵ و نیوێک و لە ٨ ـی شـــوباتی 1963 بەعســییەکان کودەتایان کرد و بەڵێنێکی زۆریان دا، بەڵام لێی پاشگەزبوونەوە و دەستیان بە هێرش و شەڕفرۆشی لە دژی کوردستان کرد.
ئـەم زەمەنەی عێـراق، کە بە زەمەنی 'حەرەس قەومییەکان' ناسـراوە، زەمەنێکی زۆر تاریکە و یەکێک لە تاریکترین لاپەڕەکانی ئەم زەمەنەیش، 9 ـی حوزەیرانە.
ڕۆژێک پێشـتر، واتـە ڕۆژی ٨ ـی حوزەیرانـــی 1963، دوای ئـەوەی ڕژێمی بەعس سـوپایەکی زۆر کۆدەکاتـەوە ڕووەو گۆیژە و ئەزمەڕ دەڕوات و هێرش دەکاتە سـەر پێشمەرگە، بەڵام لەوێ دەشکێن و بە سەرشۆڕیی دەگەڕێنەوە، لە تۆڵەی ئەو شکان و بەزینە، ڕۆژی دواتر، واتە لە 9 ـی حوزەیران بە بڕیاری (زەعیم سەدیق) ـی خوێنڕێژ، کە ئەوکات فەرماندەی لیوا و ببڕ و بکوژی بەعسـیەکان بووە لەو شـارەدا، فەرمانی قەدەخەی هاتووچۆ، کە بە 'مەنعەتەجەولەکەی ســـلێمانی' ناســـراوە دەردەکات و، ماڵ ماڵ و کۆڵان کۆڵان بە دوای پێشـــمەرگە و ئازادیخـــوازان دەگەڕێن، لەو کاتەدا زوڵم و ستەمێکی ئەوتۆیان کرد، کە دەکرێ ببن بە هەوێنی چەندین فیلم و ڕۆمان، بە بەرچاوی دایک و باوک، بەبەرچاوی مناڵ و ژن، خەڵکی ســـڤیلیان کوشتووە، دواتر نزیکەی 84 کەســـیان دەســـگیرکردووە و لە حامیەکە کۆکراونەتەوە و داوایـــان لێکردوون جنێو بە مســـتەفا بارزانی و شـــۆڕش و کورد بدەن، کەچی خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی نەک هەر ئامادەنەبوون جنێو بدەن و وشەی نەشیاو بەرانبەر بارزانی و شۆڕش و کورد بەکاربێنن، بەڵکو بە ڕوویاندا وەســـتاونەتەوە و مەردانە مەرگیان هەڵبژادووە نەک زەلیلی، ئەوەبوو لەبەرانبەردا گولــلەباران کران...
هەر ئەوکات لە یاریگای سلێمانیش، چوار کەسیتر لەسێدارە دەدرێت و دواتریش لە شارەزوور و هەورامانیش هەر بەو دڕندەییە، خەڵک دەکوژن!..
2024

Пікірлер: 16
Running With Bigger And Bigger Lunchlys
00:18
MrBeast
Рет қаралды 98 МЛН
哈莉奎因怎么变骷髅了#小丑 #shorts
00:19
好人小丑
Рет қаралды 52 МЛН
چی بە رەنج سەنگاوی گوت؟
7:32
Rudaw Media Network
Рет қаралды 27 М.
Running With Bigger And Bigger Lunchlys
00:18
MrBeast
Рет қаралды 98 МЛН