Рет қаралды 1,815
کاتێک لە بەهاری 1962 دا جەمال نەبەز سلێمانی بەجێهێشت نە خۆی و نەکەس نەیدەزانی جارێکی دیکە بە زیندووێتی نیشتمان نابینێتەوە. ئەوانەی لە ئەوروپا ناسیویانە دەڵێن هەموو کات کە قسەی دەکرد واماندەزانی دوێنێ لە کوردستانەوە هاتووە. لە کوردستانیش، ئەوانەی لە دوورەوە تەنیا لە رێی نووسینەوە ناسیویانە دەڵێن کەم کەس، کە لێرەش ژیاون هێندەی ئەو کاریگەریاین هەبووە و هێندە بەقووڵی لەسەر کۆمەڵگە و دۆزی کوردیان نووسیوە. بۆ ئەو تەنیا یەک نیشتمان هەبوو، ئەویش کوردستان، کوردستانی گەورە.
د. جەمال نەبەز، 1933 بۆ 2018، تەنیا لە ناو کتێبەکان و سیمینارەکانیدا پێشمەرگەی بیری ئازادی و یەکسانی نەبوو، بەڵکو هەموو رۆژێکی ژیان و هەڵوێستەکانی تاوەکو دواسات پەیڕەوکردنی ئەو بەهایانە بوو. هەرگیز سڵی نەکردووەتەوە و هەرگیز لایەنی حەقیقەتی بەرنەداوە. پاش ژیانێکی درێژی پڕبەرهەم لە چەندین بواری هزری و فەلسەفی زمانەوانی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و وەرگێڕان و نووسین و زیاتر لە 60 کتێب، بە هێنمی و زەدەخەنە تایبەتەکەی خۆیەوە بەجێی هێشتین.
ئەم بەڵگەفیلمە باسی ژیانی بیرمەندی ئازادی د. جەمال نەبەز دەکات.
بەرهەمی ساڵی 2019