Рет қаралды 23,133
تێڕوانینی ئیسلام بۆ گۆڕینی رەگەز
• د. محەممەد خانی: پەروەردە رەفتار و حەزی نێر و مێ دیاردەکات. خولەکی 6:00
• د. مورشید خەزنەوی: جێندەر هیچ پێناسەیەکی نییە. خولەکی 16:00
• د. مورشید خەزنەوی: حەزکردن بە گۆڕینی رەگەز لە ئیسلام رێگەپێدراو نییە. خولەکی 19:00
• جاسم کەلاری: کەسێک خاوەنی دوو رەگەزبێت دەکرێ بە دڵی خۆی یەکێکیان لاببات. خولەکی 28:00
تێڕوانینی ئیسلام بۆ گۆڕینی رەگەزمژاری بەرنامەی نۆیەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
د. محەممەد خانی بەوەدەستیپێکردکە جووتەکەی 23ی کرۆمۆسۆمەکان رەگەز دیاریدەکەن، هۆڕمۆنەکانیش حەزی نێر و مێ دیاریدەکەن، بەڵام رەفتارەکان پەروەردە دیاریان دەکات. د. محەممەد خانی گوتی" هەرچەندە حەز بەپێی زانستی دەروونزانی قبووڵکراوە ، بەڵام نابێت حەزی کەسێک سنووری ئازادی کەسێکی دیکە ببەزێنێت".
د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، کە جێندەر هیچ پێناسەیەکی نییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1996 کە بۆ یەکمجار لە قاهیرە بەکارهێنرا و گوتی" حەزی نێر بۆ نێر یان پێچەوانەکەی زۆر کۆنە و دەگەڕێتەو ەبۆ قەومی لووت" دەشڵێت" لە ئیسلام دوو رەگەز هەیە نێر و مێ، رەگەزی سێیەم نییە و ئەگەر کەسێک پێویستی بە نەشتەرگەری بێت بۆ ئەوەی بە لایەکدا یەکلاببێتەوە ئەوا ئاساییە و دەبێت هاوکاریشی بکرێت، بەڵام حەزکردن بە گۆڕینی رەگەز لە ئیسلام رێگەپێدراو نییە و تەنانەت لە ئیسلام رێگە بە هاوسەرگیریی نێوان دوورەگەزی هاوتا نادرێت".
لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری گوتی" بابەتی رەگەزی سێیەم یان نێرەمووک لە زانستی میرات باسکراوە، هەروەها لە فیقهەکانیش هەیە، بۆ نموونە کەسێک خاوەنی دوو رەگەز بێت دەکرێ بە دڵی خۆی یەکێکیان لاببات". جاسم کەلاری روونیکردەوە ئەوەی ئێستا رۆژئاوا بۆ هاورەگەزباز و هاورەگەزخوازان دەکات ئامانج لێی تەنیا بازرگانییە.