Daroon- 4K - دەروون- تێڕوانینی کۆمەڵگەی کوردی بۆ سینگڵی

  Рет қаралды 22,066

Rudaw Stream

Rudaw Stream

Күн бұрын

تێڕوانینی کۆمەڵگەی کوردی بۆ سینگڵی
مژاری بەرنامەی ئەمجارەی دەروون تێڕوانینی کۆمەڵگەی کوردی بوو بۆ سینگڵی، د. نزار گزالی، دەروونناس، میوانی بەرنامەکە بوو و لەوبارەیەوە رایگەیاند، سینگڵی شەرم نییە و کەسێک بە تەنیا بمێنێتەوە مانای ئەوە نییە کارێکی خراپی کردووە و بابەتی سینگڵی بە هەڵە و خراپ لە سۆشیاڵمیدیا باسکراوە.
دەڵێت" هۆکارەکانی سەڵتبوونی گەنجان زۆرن و بۆ نموونە، هەندێک کەس بە هۆی کێشەی بۆماوەییەوە بەسەڵتی ماونەتەوە وهەیە بەهۆی نەدۆزینەوی کەسێکی گونجاو، هەیە بەهۆی بینینی ئەزموونی ناخۆشی هەندێک هاوژین ناچنە نێو پرۆسەکە و هەشە لەبەر هۆکاری ئابووری هاوسەرگیری ناکەن".
د. نزار گزالی گوتیشی"لە عێراق 92٪ی خەڵک خێزانیان بەلاوە گرنگە و دەچنە نێو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، لە بەریتانیاش 52٪ی سەڵتەکان لە دەست سینگڵی بێزارن".
کەژاڵ حەسەنی، چالاکڤانی مەدەنی. میوانێکی دیکەی بەرنامەکە بوو، ئەو زیاتر پشتیوانی لە سینگڵی دەکرد و دەڵێت"من خۆم سینگڵم و ئەمە هەڵبژاردەی خۆمە، بەڵام لە کۆمەڵگەی خۆماندا هەمیشە رووبەڕووی تانەلێدان دەبنەوە، لە کاتێکدا بەرپرسیارێتیی سینگڵەکان لە کەسانی خێزاندار قورسترە".
کەژاڵ حەسەنی روونیکردەوە، سینگڵ بوون هۆکاری زۆرن، هەیە بۆ حەز و ئارەزووی خۆی بە سینگڵی دەمێنێتەوە، هەیە بە خۆشەویستەکەی نەگەیشتووە بۆیە بە سینگڵی دەمێنێتەوە، دەڵێت"بەبروای من هاوسەرگیری وەکو مردن وایە، بۆیە رێز لەو کەسانە بگرن کە سەڵتی هەڵدەبژێرن".
مامۆستا یادگار سەیدعەلی، پێشنوێژ و وتارخوێن، میوانێکی دیکەی دەروون بوو، ئەو زۆر جەختی لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دەکردەوەو رایگەیاند، لە ‌ئیسلامدا هەموو شێوازێکی ژیانێک جێگەی رێزە و دەڵێت" ئێمە وەک مامۆستایانی ئاینی جەخت لەسەر هاوسەرگیری دەکەینەوە و سینگڵی ئەگەر رەش و سپی بێت، ژیانی خێزانی رەنگاوڕەنگە، بۆیە پێم سەیرە گەنجێک بیەوێت بەبێ هاوژین بژی، چونکە هاوسەرگیری هەناسەیەکی پاکە و لەگەڵ ئەوەدام خەڵک هاوسەرگیری بکەن".
یادگار سەیدعەلی گوتیشی" هەندێک کەس هەیە گوناحە هاوسەرگیری بکەن، بەڵام بەپێی شەریعەتی ئیسلام ئەوەی بارودۆخی گونجاوە بۆ هاوسەرگیری و نەیکات، گوناهبارە".
یادگار سەیدعەلی روونیکردەوە، نابێت هەموو خۆشییەکان لە رەگەزی بەرامبەردا کۆبکەینەوە و ناشبێت لەبەر تەنیایی خەڵک هاوسەرگیری بکەن.
#دەروون #Daroon #RudawStream

Пікірлер: 50
@bahramohamedhussain629
@bahramohamedhussain629 7 күн бұрын
ئه‌ره‌وه‌الله‌ هه‌ر هه‌موو هه‌لسووكه‌وتوو ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ پێوویستی به‌ قسه‌ له‌سه‌ر كردنه‌ به‌ چه‌ن سه‌عات و به‌رنامه‌ هه‌ر بژیت كاكه‌ ده‌رون
@Gullbax8604
@Gullbax8604 Ай бұрын
زەواج و ژیان لەگەڵ کەسی گونجاو باشترین نعمەتی خوایە ، بەڵام کە نسیب نەبێ ئەبێ قبوڵی بکەیت و کۆمەڵگاش بەچاوی بچوکیەوە سەیری ئێمەی سنگڵ مەکەن .. هیچ کەس نییە خۆشی بۆ ژیانی خۆی نەوێت
@deathmeh1
@deathmeh1 26 күн бұрын
Kura aw daroon’a 7ayataaa😭♥️🔥
@user-me7yx5bd8c
@user-me7yx5bd8c Ай бұрын
من وەکو ئافرەتیک ، خۆم زەواجم تاخیر کرد ، لەبەر ئەوەی حەزم کرد زانکۆ تەواو بکەم دواتر دامەزارم ، کاتیکم سەیر کرد تەمەن تیپەری هەرکی دیتە پیش دەلی چۆن تەمەن بیست حەوت هاوسەرگیرت نەکردووا ، ئینجا کەس نییە بچیتە دەروە لەگەلی نازانی لەگەڵ کی برۆی لەگەل برا و براژن ناخۆشە لەگەل خوشک زاوە ناخۆشە ،دایک و باوک نەخۆشن ، دەورپشتن هەموویان هاوسەرگیریان کردوا هەر خۆتی بەتەنیا ، لەملاوش منداڵ برازا و خوشکەزا بەخیو دەکەی ، هەتا لەشوینی کارکردن ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووا دەرفەتی مۆلەتو ئیسراحەتیان زیاترە وەکو لەوانەی سینگلین ، تکایە هیندی میشکی کچان مەشۆنەوە لەتەمەنەی بیست بەسەرەوە هەولی هاوسەرگیری بکەن .
@user-lh7sn4pq4o
@user-lh7sn4pq4o Ай бұрын
جەنابی ماموستای جامانە لەسەر جێگای گەرمەو یەکەم قسەکردنی سپاس و ستایشی کاکی پێشکەشکاری کافرو موشریکی کرد ، ئای ملای دینفرۆش ، خۆی و ماڵومناڵەکەیان دەعوەتی هەولێرکردووە وەک بارمتە ئەگەر یەک قسەبکات کەپێچەوانەی برژەوەندی کەناڵەکە بێت ئەوا عیلاجی دەکەن
@TheYousifRR
@TheYousifRR Ай бұрын
نەخێر وانیە
@alittlelv8555
@alittlelv8555 Ай бұрын
de bro awlawa
@kurdartist7856
@kurdartist7856 Ай бұрын
کێشەی ئێمە لە دیوێکی دیکەوە دەست پێ ئەکات من هەموو کات زۆر بە ویژدان و بەو پەڕی قەناعەتەوە وتومە و ئەیڵێمەوە تۆیەک کە کوڕێکی و بەوپەڕی توانای جەستەیی و توانایی هزری و کامڵبوونەوە ئەو کەسەی کە ئەتەوێ ببێ بە نسیبت و هاوبەشی ژیان.ئایا ئامادەیی تێدا هەیە تۆیەکی گەنج تەنیا خاوەن ئیشێکی بەپارەیەکی ڕەمزی زۆر کەم و هیچی تر نییە ئایا لایەنی بەرامبەر ئامادەیی تێدا،هەیە لە سفرەوە لەگەڵتا دەست پێ بکات؟ واتا ئامادەیی تێدا هەیە بچێتە خانووی کرێ و بێ سەیارەی ببینێ و ڕۆژانێک بێتە ڕێگای پارەی پێویستی پێ نەبێ بژێوی ڕۆژەکەی پێ دابین بکات؟!! بێگومان ئەشێ وەڵامەکە بۆ ئەم پرسیارە ڕێژەیی ببێت بەڵام بە ڕای زۆرینە ئەوترێ نەخێر..پرسەکە لێرەوە دەست پێ ئەکات..لایەنی بەرامبەر ئەگەر ئامادەیی تێدا نەبێ ئەو چارەنوسەی دێتە ڕێی لە نەبونی و نەهامەتی لە ژیانی هاوژینیدا. هەر بیەوێ تەنەکەیەک ئاڵتونی بۆ بکرێ و سەیارەی ئەخیر مۆدێل بچێتە دەر و لە ڤێلایا بیژیەنی ئەنجامنەدانی پرۆسەکە باشترە لە ئەنجامدانی..ئاخر ناکرێ تۆیەک خۆت ژیانێکی سادە،و ساکار هەبوبێ لە ماڵە باوک و بتەوێ ئەوەی تۆی دەستنیشان کردوە وەک هاوژینی..بێی وەک بڵێی تاڵانی بانکی کردبێ ڕوتی بکەیتەوە و بیهێنیتە سەر ساجی عەلی.قەرزارباری هەرچی دوکانی شیرینی و شەکراو و ئاڵتونی بکەی.نەبونی قەناعەت و شوکرانە بەو بەشەی هەتە ئەم لایەنی مانەوەی ژیانی،تەنیایی لای هەردوو تەڕەف دروست کردوە..کەس چاوەڕێ نییە لە ژێر ئەو تاقیکردنەوە خوداییەدا بژی کە ڕۆژانی ناخۆشی بێتە ڕێ و دواتر خودا دەرگای ڕەحمەتی لێ بکاتەوە و قەرەبوی بۆ بکاتەوە بە ڕۆژانێکی خۆش کە هەرگیز چاوەڕێی نەبوە..دیقەت بەن نەنک و باپیری زۆرینەی گەلی ئێمە کەسی دەوڵەمەند نەبوە بگرە تیایەتی ئەو کاتەی ژیانی لەگەڵ دروست کردوە مارەییەکەی شتێکی زۆر سادە بوە نە کەس سەیارەی هەبوە نە کەس خانوی هەبوە..وردە وردە قەناعەت و دووپاتکردنەوەی خۆشەویستی بۆ ژیانیان و شوکرانە بەو بەشەی هەیانبوە وای کردوە دواتر ببنە خاوەنی هەموو شت.ڕاستە من لەگەڵ ئەوەیام ئەو زەمەنە و ئێستا زۆر جودان بە بەراورد بە یەکتر بەڵام خۆ قەناعەت شتێک نییە نەتوانی جێبەجێ بکرێ بەخوا ئەگەر کەسێک بەوپەڕی خۆشەویستی و موحیبەت تۆی بوێ ئامادەیی تێدا هەیە قبوڵی هەموو شت بکات کەسێکیش نەیەوێیت هەزار بڕ و بیانو ئەگرێ و خوا خوایەتی هەر سەرە (واوێک) لە دەم فڕێ یا بڵێ تۆ هیچ بۆ نەکردم و ژیانێکی شایستەت بۆ دابین نەکردم😊
@TheYousifRR
@TheYousifRR Ай бұрын
بە قسەکانتا وابزانم خانمیت و سنگڵیشیت، منیش سنگڵم زۆریش حەزئەکەم ژن بێنم، ئەڵێی چی ؟
@Nikobellicx932
@Nikobellicx932 Ай бұрын
@@TheYousifRR😂😂😂
@TheYousifRR
@TheYousifRR Ай бұрын
@@Nikobellicx932 قسە بکە قسە، ئەوە چیە ئەو دەموچاوانە ، قسە بکە بزانم چی ئەڵێیت
@mustafaitcourse
@mustafaitcourse Ай бұрын
وەڵا من ژیانی سینگلیم زۆر پێ باشترە
@tl8637
@tl8637 Ай бұрын
ام جۆرە بەرنامانە خزمەت بە گەنجەکانمان ناکات وایان لێ اکات گەنج سنگلی بە ئاسایی بزانن بیر لە لێکەوتە خراپەکانی ناکەنەوە
@DANAHAMARASHID
@DANAHAMARASHID 19 күн бұрын
یەکێک لە بەرنامە تەندروستەکان، کە بە داخەوە زۆر بەکەمی لەکەناڵی کوردیا دەبینرێت.
@chyashadeya
@chyashadeya Ай бұрын
هەم ستەی جیکی بی بنەما پرۆ گرامیک بی ناونیشان {و} دانیشتنی دکرتۆریک ئاواوایە؟
@TheYousifRR
@TheYousifRR Ай бұрын
سنگڵ بوون کارەساتە بەڕاستی، ژیان واتە ژن ، ژیان بەبێ ژن واتە ژان، سنگڵ بوون واتە تەنیایی، تەنیایی واتە دۆزەخێکی ساردو سڕ، لەبەر ئەوە سنگڵی کارەساتە بەڕاستی
@mustafaitcourse
@mustafaitcourse Ай бұрын
دە درۆ ئەکەن زۆربەتان ژنتان ئەوێت بۆ ئەوەی غەرەزی خۆتان پی بەتاڵ بکەنەوە هیچی تر
@TheYousifRR
@TheYousifRR Ай бұрын
@@mustafaitcourse بە غەوزی گەیلانی، بە ڕۆزەی ڕەسوولەڵا، بەو حاجی کاگەحمەوی شێخە سنگڵم و بێ ژنم و بێ مناڵم و وەختە شێت بم بۆ ژن، ژن ، ژن ژیان ، بێ ژن ناتوانم بڵێم مرۆڤم.. بێ ژن خۆم بە نیوە مرۆڤێك ئەزانم
@mustafaitcourse
@mustafaitcourse Ай бұрын
@@TheYousifRR ئاخر شێت بویت بۆ چ شتێکی ژن ڕۆڵە ژن بەشەرە خۆ نوقلی ترشو شیرین نیە
@TheYousifRR
@TheYousifRR Ай бұрын
@@mustafaitcourse جا نوقڵی ترش و شیرین چیە، من گێڵفرێندێکم هەبوو هەموو جارێ کە ماچی ناودەممان ئەکرد لیکەکەیم ئەخوارد زۆر زۆر خۆش بوو، ژنم هەبێ هەموو ڕۆژێك ،جارێك یان دوان یاریە خۆشەکەمان ئەکەین دیارە ئێوەو مانان نرخی ژن نازانن ،، ژن واتە ژیان ، بێ ژنی واتە گریان و قووڕپێوان لە ناخی خۆتا ئێ ئەمەش کارەساتە ئەزانی
@danamohammed97
@danamohammed97 Ай бұрын
خواکە مردم 😂😂😂😂😂😂
@user-pw9ye3ex9h
@user-pw9ye3ex9h Ай бұрын
مەلاێکی زۆر لوت بەرز،،تەنها کەمێک روخساری رێکە بۆیە ،هێناویانە،هیچ وپوچ
@saed828saed
@saed828saed Ай бұрын
ئەم سینگڵومینگڵەهۆکارەکەی سەرانی سەرکردایەتی کوردەوانانی درۆدەلەسەیە
@Vvvvvvv533
@Vvvvvvv533 Ай бұрын
کاکە مەلاکان وەکو پاشا دەژین موچەیان هەیە خانوویان پێدەدەن مزگەوتیان هەیە 4 ژنیان هەیە کەچی دێن دەلێن خودا کەسی هەژارو وە چەوساوەخۆشدەوێت 😡
@hershali5021
@hershali5021 Ай бұрын
ھەیە سینگلی ھەڵبژاردوە چاوەڕێیە ئەوەی کەئەیەوێت ببێت بەنسیبی بای لەسینگلی ئەکات کورتوپوختی پیاوی خۆی ئەوێت ئەو بڕیارە
@peshrawsalah8391
@peshrawsalah8391 Ай бұрын
ژیانێکی رسواییە سینگڵی
@SirwanKR
@SirwanKR Ай бұрын
لە هەموو ڕەوانگەیەکەوە لە حاڵاتی سینگلیدا چاوەڕوانی و گەیشتن بە کەسێکی گونجاو تێگەیشتن لە یەکتری باشترین بڕیارە بۆ پرۆسەی زەواج. بەدەر لەوانەی کە خۆیان بڕیاریان داوە بە سینگلی لە ژیاندا بمێنەوە، بێگومان ئەم بڕیاردانەش هۆکاری فیزیکی، دەرونی، جنێتێکی،ژینگە، خێزانی، هتد.....لە پشتە. بەڵام ناتوانرێت سینگل بون لە کلتورەکان، ئاینە جیاوازەکان بەهەمان شێوە پێناسە بکرێت. ئەو خانمە بەڕێزە پەیامەکەی زۆر ڕون بوو، بەڵام هەزمکردنی لە نێو کۆمەڵگای کوردی قورسە.
@Manlipm
@Manlipm Ай бұрын
👏👏
@hemnraqib8961
@hemnraqib8961 Ай бұрын
کۆمەڵگا وێران بووە کوا زەواج، هۆکاریش نەمانی ڕێز و باوک و گەورەو بچوکی و، بە ڕەها هاتنە دەری کچە و خۆ نیشان دانیەتی بۆ پیاوان هد...
@saed828saed
@saed828saed Ай бұрын
ئەوکەلیمەقۆڕەبیدعەیەکی ڕۆژئاوای سەرمایەداریەپەڕیوەتەوەناوکۆمەڵگای کوردواریەوە
@fakherpenhani1908
@fakherpenhani1908 Ай бұрын
"سینگڵ " کوردێکەتان وێران کردووە
@diyarbakir3230
@diyarbakir3230 Ай бұрын
هەر بەرنامەیەک مەلا و دینی تێکەڵ بوو یەک تور ناهێنێت. چونکە بابەتەکە بە لایەکی تر ئەبەن. وە باسی هۆکاری سەرەکی ناکەن بەلکوو بابەتە لاوەکیەکە باس ئەکەن.
@Halloreally
@Halloreally Ай бұрын
سینگڵی باشە بۆ مرۆڤ ئەگەر مرۆڤەکە بتوانێت جوان کاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ داهاتوو نەک بچێت دەست بداتە کاری خراپی وەک سەیر کردنی سایتی پۆڕن یان دەست تێکەلاوکردن لەگەڵ کچی هەرزەکار یان بێوەژن بۆیە لەم کاتانەدا گەنج دەست دەداتە ڕۆیشتن بۆ گازینۆ و خواردنی ماددەی هۆشبەر یان جگەڕە کێشان یان مەشروب خواردنەوە ئا لێرەدا سینگڵی هێز و توانای دەردەکەوێت و بزانێت چی ئەکات لەو کاتەی لەبەردەمی دایە بۆیە ئێستا سایتی پۆڕن وای کردووە گەنجان حەزییان لە هاوسەرگیری نەمێنێت لەبەرئەوەی لەم سایتەدا بەردەستە بۆ تێرکردن قسەکانی کاک دکتۆر و ئەو خاتوونە زۆر ڕاستن سینگلی ئامانجی تری لەپشتەوەیە بۆئەوەی تا خێزان پێک ئەهێنێت ئامانجەکانی پێک ئەهێنێت
@user-me7yx5bd8c
@user-me7yx5bd8c Ай бұрын
تەنیای تەنها بۆخودایە
@salali44
@salali44 Ай бұрын
Darwna Single ? Ba 1000 ran binary kurd binar dabn . Kar piyaw bo ba kurdy nanwsit . TANYA rhk ba ma3nyay Single dht . Kar piyaw
@kfcuiopfsolmguip5097
@kfcuiopfsolmguip5097 Ай бұрын
ئەوە خۆو لەخۆو تێ ئەگەی گەمژە ؟
@kfcuiopfsolmguip5097
@kfcuiopfsolmguip5097 Ай бұрын
بۆیە جۆ گران ئەبێ ئەی خۆو بەچی نوسیوتە مەزە ؟
@tl8637
@tl8637 Ай бұрын
لە بێ بابەتیان نازانێت چی باس بکات ئاو کەسانەی کە ایهێنێت هیچی پسپۆر نین خۆشی الێی مامۆستایە وەستاوە بە سەریانەوە
@danamohammed97
@danamohammed97 Ай бұрын
خۆی کەرێکە بە هەشت پێوە ئەڕوات، قسەکانی هەمووی گەن و گوون
@SaraKhezri-vk3yi
@SaraKhezri-vk3yi Ай бұрын
تەمەنم هەژدە ساڵە ویستم تماشای ئەم بەرنامە بکەم هەروەکوو بەرنامەکانی تری کاک دەروون دایکم هات وتی بۆ ئەونە ئەم باس و خواسانەت پێ خۆشە😐😐
@SaraKhezri-vk3yi
@SaraKhezri-vk3yi Ай бұрын
@Roman-p2l 🙂🥲
@nots4n
@nots4n Ай бұрын
amnezh 17m wa ba dze tamashay dakam😂
@SaraKhezri-vk3yi
@SaraKhezri-vk3yi Ай бұрын
@@nots4n 🙃👍
@kfcuiopfsolmguip5097
@kfcuiopfsolmguip5097 Ай бұрын
مەلا دینە پیسەکەی تۆ بیرکردنەوە ڕەتەکاتەوە و دژی سینگڵن درۆو کرد تەنانەت دژی تاک زەواجیشن
@GorgaShaba
@GorgaShaba Ай бұрын
Goo ba isqno gurakae mala mstafae topew jasho duzhmni kurd kerm ba qno qozi 7amael gandare topew jasho duzhmni kurd
Modus males sekolah
00:14
fitrop
Рет қаралды 10 МЛН
What does Satoru Gojo have? #cosplay#joker#Harley Quinn
00:10
佐助与鸣人
Рет қаралды 7 МЛН
when you have plan B 😂
00:11
Andrey Grechka
Рет қаралды 21 МЛН
Bend The Impossible Bar Win $1,000
00:57
Stokes Twins
Рет қаралды 41 МЛН
Modus males sekolah
00:14
fitrop
Рет қаралды 10 МЛН