Special Report- 4K - سپێشەڵ ریپۆرت -قاچاخچییەکانی دەریای ئیجە قسە بۆ رووداو دەکەن

  Рет қаралды 2,859

Rudaw Stream

Rudaw Stream

18 күн бұрын

جیاواز لە قسەی رزگاربووانی نێو بەلەمە نقوومبووەکەی ئیتاڵیا، رووداو لە زاری قاچاخچییەکانەوە چیرۆکی بەڕێکەوتنی پەناخوازان و نقوومبوونی بەلەمەکە دەگێڕێتەوە. قاچاخچییەک دەڵێت: "رۆژێک دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە، زیاتر لە 20 کەس تەلەفۆنی کردووە. خەڵک بێزارە". قاچاخچییەکی دیکەیش دەڵێت: "بەلەمەکان ئەوپەڕی 12 کەس دەگرێت، بەڵام تاوەکو 100 کەسی تێدەکرێت".
ئەو قاچاخچییانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە، شارەزای رێگەی مەرگن. پەیام سەربەست بەدواداچوونی وردی کردووە و قسەی چەند قاچاخچییەک دەگێڕێتەوە. یەکێک لەو خێزانانەی لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی ئیتاڵیادا گیانیان لەدەستداوە، ئارام و هاوژینی لەگەڵ دوو کچە بچووکەکەیان بوون.
قاچاخچییەک باسی ئەو خێزانە دەکات و دەڵێت: "کاک ئارام دوو جار رۆیشت، جارێک ویستی بۆ ئەنتاڵیا بڕوات لەوێوە قسمەتی نەبوو و هاتەوە، جارێکی دیکەش هاتەوە بۆدرووم، سەر یەختەکە کەوت و فیوزی سووتابوو نازانم چی بوو، نەڕۆیشتن، هەر لە شوێنی خۆیان پۆلیس هات و گرتنی. بە حساب لەگەڵ یەختی برادەرێکی من بڕوات، بەڵام برادەرەکەم گوتی 'وەڵا تێیناکەم'. گوتم بۆ؟ گوتی 'وەڵا لەبەر ئەوەی خێزانەکەی دووگیانە'."
چیرۆکی ئەم خێزانە هێشتا ماویەتی. قاچاخچی دەڵێت: "یەختێکی دیکە ئامادەبوو، بردمان بۆ ئەو یەختە نزیکەی 5 خولەک لەوان دوور بوو، گوتی 'بەخوا بشمرم نایەمەوە'. گوتی دەبێت ئەمشەو بڕۆم، منیش تەلەفۆنم کرد بۆ کوڕێکی برادەرم گوتم ئەمشەو چی هەیە؟ گوتی 'حاجی شتێکی وا هەیە و ئەمشەو دەڕوات'. گوتم لەکوێ گوتی 'لە بۆدروومە ئەو یەختە بوو کە نقومبوو'، من تەلەفۆنم بۆ کرد گوتم ئارام گیان یەکێکی دیکە هەیە دەڕوات. گوتی 'دە کاک حاجی توخوا بمنێرە با بڕۆم و نەجاتم بێت من خێزانەکەم ئەوەندەی نەماوە'، یەختەکە خراپ نەبوو، بەڵام بەفرگرە بچووکەکە کە خواردنی لێ هەڵدەگرن، ئەوە تەقیوە، مەگەر لە 1٪ شتی وارووبدات".
ئەو قاچاخچییە زیاتر قسە دەکات و دەڵێت: "8300 دۆلارم لە ماڵی ئارام سەندبوو، ئەو شەوەی رۆشت ئۆکەیم لێوەرنەگرتبوو لەبەر ئەوەی ئارام وەک برام وابوو، من خۆم ئۆکەیم دابوو، کەمتەرخەمی تێدانەبوو ئەو ئیشە بەس خوای گەورە هەموو چین و توێژێکی تێدایە، ئێستا من لە تورکیام بە قورئان دوێنێ پێرێ 20 کەس تەلەفۆنیان بۆ کردووم هەر لەدوای رووداوەکە، خوشکی بەڕێزم خەڵک گوێ ناداتێ خەڵک بێزارە".
دوای هەوڵدانێکی زۆر، پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو گەیشتە یەکێک لە گەورەترین قاچاخچییە کوردەکانی دەریای ئیجە و لە سلێمانی یەکدییان بینی. ناو و ناسنامەی ئەو پارێزراوە. لە نزیکترین هاوڕێیەکانی ئەو قاچاخچیەیە کە خاوەنی یەختە نقومبووەکە بووە، خۆشی خاوەنی کۆمەڵێک یەختە لە ئیجە و تاوناتاو پڕی دەکات لە خەڵک و بەرەو یۆنان و ئیتاڵیایان دەنێرێ.
قاچاخچی باسی چوونی خەڵک دەکات بۆ ئەورووپا و دەڵێت: "بەپێی کاتە، ئەگەر خەڵک زۆرتر بڕوات و سەفەر بکات، لەوانەیە تاوەکو 12 هەزار و 13 هەزار دۆلاریش نرخەکەی بەرز ببێتەوە، ئەگەر خەڵک کەمتر سەفەر بکات لە 8 هەزار بۆ 9 هەزار دۆلارە، ئەو کەسانەی کە نەفەرەکان کۆدەکەنەوە 1000 تاوەکو 1500 دۆلار بۆخۆیان هەڵدەگرن لەو پارەیە و باقیەکەی دەدەن بەو کەسەی کە دەیبات، ئەوەی کە نەفەرەکان رادەستی خاوەن یەخت دەکات 1000 تاوەکو 1500 دۆلار وەردەگرێت، ئەو یەختانە لە 8 کەس بۆ 12 کەس زیاتر نییە، زۆرترینی 12 کەسە، بەڵام عادەتەن لە 50 بۆ 100 کەسی تێدەکرێت".
بە گوتەی ئەم قاچاخچییە، "بەقەد نەفەرەکان گاز و ئاو و خواردن دەکرێتە نێو بەلەمەکە و کێشەکەی دووجار لە کێشی خۆی قورسترە، یانی ئەو یەختانە هەرە گەورەکانیان لە 10 تۆن بۆ 12 تۆن زیاتر نییە، بەڵام نەفەرەکان، ئاو، خواردن و گاز لە 15 تۆن زیاترە، نرخی ئەو یەختانە عادەتەن لە 100 هەزار بۆ 150 هەزار یۆرۆیە، بەپێی گەورەیی و بچووکی یەختەکەیە و بۆ یەک سەفەر بەکاردەهێنرێت".
لە دوای سلێمانی، پەیامنێری رووداو دەچێتە ئەو شارەی کە سەنتەر و کرۆکی کۆچە لە هەرێمی کوردستان. کەم ماڵ هەیە لە رانیە کەسێکی لێنەڕۆشتبی و کەسێکی تێدانەبێت کە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.
هاوڕێ کاسترۆ، باوکی گەنجێکی کوردە و بە رووداوی گوت: "بنەماڵەیەکی ئامۆزای خێزانم لێرە بە هەمان رێگە تووشی ئەم رووداوە بوون و خێزان و کچێکی لە ئاوەکەی ئەوێ گیانیان لەدەستدا، سێ منداڵیشی رزگارکرد لە ئاوەکەدا. من یەکێکم لەوانە کوڕەکەی خۆم یەک تاکە کوڕم هەیە، لە رێگەی ئەو ئاوە کۆچی کردووە بەوێ، قاچاخچی جگە لە درۆ و جگە لە ناڕاستگۆیی بەرامبەر بە بازرگانییەکەی، هیچ شتێکی دیکە ناتوانێ بکات، چونکە بە بڕوای من هەموویان جۆرێکن لە دەڵاڵ".

Пікірлер: 7
@Really-i4z
@Really-i4z 16 күн бұрын
Bo xatirî Xûday gawra la Regay Derya neyîn Ewropay. Derya zore zehmeta
@gottosahani7571
@gottosahani7571 16 күн бұрын
مع الاسف الله يرحمهم جميعاً
@rebinsirwan3737
@rebinsirwan3737 16 күн бұрын
خەڵکەکە حەزی لە درۆیە کە پێی دەڵێی مەیەن دەڵێت بۆ خۆت لەوێیت وەرن کاکە ئێوەش ببینن ئەوکاتە تێدەگەن ئەوروپا ئەو بەهەشتە نیە کە خەڵکی چاوەڕێی دەکات بۆی ببێت بە بەهەشت وەرن و ببینن بەس تکایە ڕێگەی دەریا مەگرنە بەر بەخوا برا تۆزێک بگەڕێن ڕێگەی زۆر باش هەیە من خۆم ساڵی پار بە تەیارە هاتووم و زۆریش سەلامەت بوو هەموو ئەوانەی من دەناسن دەزانن چەندین ڕێگەم گرتە بەر نەبوە قسمەت بە مانگ لە بێلاڕووس و تورکیا و بولگاریا ماومەتەوە ئاخیر جار بە تەیارە هاتم بۆیە بگەڕێن و ڕێگەیەکی باش بدۆزنەوە
@sardarahmed5784
@sardarahmed5784 6 күн бұрын
دیارە کێ بەرپرسی ئەم دۆخەیە خەڵک لەم هەرێمە ڕادەکات
@jonaszanun1547
@jonaszanun1547 16 күн бұрын
ماڵ هەیە لە رانیە چەند کوڕێکی ڕۆشتووە
@kawa99
@kawa99 16 күн бұрын
ئەو دایک و باوکە گوناحبارن و سەبەبکاری مردنی ئەو دوو مناڵەن. هیوادارم دایک و باوکی تر هەڵەی ئەمان دووبارە نەکەنەوە.
@male7karim651
@male7karim651 16 күн бұрын
بو جيتان ليقةماوة صدام حسين بة دواتانةواية باشة ئةم هةمو بارةية تان هةية ئيوة فةقيرى كوين سالى دوسال ٣ سال هةر عارتان نةنا رانيةى لاديى ئيوة جيكةن لة ئةوروبا
Женская драка в Кызылорде
00:53
AIRAN
Рет қаралды 361 М.
شوێنپەنجە | دەستگیرکردنی تەقەکەرانی خەبات
26:02
دوو قاچاخچی باس لە رێگەی ئەوروپا دەکەن
26:23
Kurdistan24 Production
Рет қаралды 21 М.
Good job hero. #shorts #fyp
0:20
Gbeckett12
Рет қаралды 38 МЛН
Нажимай выше ☝️☝️☝️ #а4 #глент #риви #viral
0:25
Как меняются люди
Рет қаралды 4,4 МЛН
😱ВСЕМ БЫ ТАКИЕ СТАЛЬНЫЕ НЕРВЫ
0:18
MEXANIK_CHANNEL
Рет қаралды 8 МЛН