Рет қаралды 108
شانۆیی 'گێژەن' نمایشدەکرێت
تیپی شانۆیی "حێدە" بۆ ئەمساڵ نوێترین کاری خۆیان بەناوی "گێژەن" لە کۆیە نمایشدەکەن، دواتر لە سلێمانی و گەمیانیش نمایشدەکرێت، وابڕیاریشە بەشداریی چەند فێسیڤاڵێکی ناوخۆیی و دەرەوەی پێبکەن.
شوان حەمە سەعید دەرھێنەری کارە شانۆییەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە نوێترین کاریاندا نمایشکردنی شانۆیی "گێژەن"ە کە لە شاری کۆیە یەکەم نمایشی لە بەرواری ٢٣ی ئەیلوولەوە دەبێت و تاکو ٢٥ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
وتیشی "لە دوای شاری کۆیە، ئەم بەرھەمە لەھەریەک لە سلێمانی و گەرمیان نمایشبکرێت، ھاوکات کارەکە بۆ چەند فێستیڤاڵێکی جیھانیش نێردراوە"، ئەوەشی خستە ڕوو، وابڕیارە شانۆییەکە بەشداریی چەند فێسیڤاڵێکی ناوخۆیی و دەرەوەی پێبکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم کارە شانۆییە نوسینی "سلاڤۆمێر مرۆژیک" کە پۆڵۆنییە، فازڵ جاف کاری ئامادەکردن و وەرگێڕانی بۆ کردووە، دەرھێنانی خۆیەتی، ھەریەک لە ئەکتەران "ئومێد ڕەزا، ھونەر تاھیر، پێشەوان ناسح، فەرمان مەحمود" بەشدارییان تێدا کردووە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی چیرۆکەکە وتی "باس لە چیرۆکی سێ کەس دەکات، لە ناوەڕاستی دەریا کەشتیەکەیان تێک شکاوە، ڕێگای دەربازبوونیان نییە و لەبرسا بڕیاری ئەوە دەدەن کە یەکێکیان پێویستە بخورێت".
تیپی شانۆی حێدە، نزیکەی ١٠ ساڵە دامەزراوە، چەندین بەرھەمی پێشکەشکردووە، "گێژەن" کۆتا پرۆژەی ئەم تیپە کە لە مساڵدا دەستیان پێکردووە و گەیشتووەتە قۆناغی نمایشکردن.
ئ.ل