شێرکۆ بێکەس.. بڵندگۆی ژن و نیشتیمان و نەتەوە

  Рет қаралды 95

Rojnews Plus

Rojnews Plus

Күн бұрын

١١ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ئێوارەی ٤ـی ئابی ٢٠١٣ شێرکۆ بێکەس لەکاتێکدا هەمووان ڕۆژ و کاتژمێر و دەقەیان دەژمارد کە بە تەندرووستییەکى باش و بە گەروویەکی گەرم و ئارامەوە بگەڕێتەوە باوەشی سلێمانی، کت و پڕ هەواڵی وەستانی هەناسەدانى گەیشت و گەل و نیشتیمانى چاو بەگریان و خەمبار کرد.
شێرکۆ بێکەس وەک هەر شاعیرێکی دیکەی گەلی کورد لەناو دەریایەک لە ژان و ئازاری گەلەکەی ژیاوە، ئەم ئازار و کۆژانە بووە سەرچاوەی ئیلهامی هەموو بابەتە ئەدەبییەکانى، ئەوەش ئەو گەورەییە بوو کە شێرکۆی لە شاعیری نەتەوەیەکی جیاواز و سەردەمێکی جیاوازەوە کردە شاعیرێکی مرۆڤ دۆست کە هەموو جیهان و بەتایبەت نەتەوە ژێر دەستەکان خۆیانى تێدا ببینەوە، چونکە شێرکۆ شاعیرێکی ژیان دۆست و مرۆڤ دۆست بوو نەک تەنیا هەر کورد دۆست بێت.
شێرکۆ کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەسە، کە لە ٢ـی ئاداری ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە، هەر منداڵ بووە بێکەسی باوکی کۆچیی دوایی کردووە، لای دایکی گەورە بووە، شیعرەکانى باوکی دەبنە کلیلی کردنەوەى هەستەکانى وردە وردە دەست بۆ قەڵەم دەبات و دەست بە نووسینی شیعر بکات.
بێکەس وەک زۆرینەى شاعیرەکانى دیکەی کورد ئازاری نیشتمان و نەتەوەکەی وای لێدەکات، بە شیعری نیشتیمانى و نەتەوایەتى دەست پێبکات و خەون و خەیاڵی گەلەکەی دەچێتە ناو هزرییەوە، بێکەس هەستى نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەری لە بیرو هزریدا پەروەردە دەکات و ئینجا ئەو هەستە وەک گەردەلوولێکی شێعری دەخاتە سەر کاغەز و ئاوی نیشتیمان پەروەری گەنجان دەدات.
بەهۆی ئەوەى ئەو شاعیرە مەزنە رێگای تێکۆشان و بەرگریکردنى هەڵبژارد، ئازار و ناڕەحەتى ڕووی تێکرد، بەڵام هیچ کاتێک ئەو قەڵەمەکەی و گەرووی گەرمی ئەدەبی نەسرەوت، تا یەکەم بەرهەمی ئەدەبی خۆی بەناوی” تریفەى هەڵبەست” لە دایک بوو.
زۆرینەى ئەو بەرهەمە ئەدەبیەى شێعری بەرگری بوو لە نەتەوە و نیشتیمانەکەی، بۆیە کاتێک بەرهەمەکەى کەوتە بەردیدەى خوێنەرانی، ڕژێمی بەعس شێت و هار بوو، دەم و دەست لە سلێمانییەوە بۆ خوارووی عێراق دووریان خستەوە، بەڵام ئەم دوورییە گەردوولە شێعرییەکەى شێرکۆی ئەهوەن نەکردەوە و لە گەلەکەی دانەبڕی.
دوا ماوەیەک ئازار چەشتنى لە غەریبی، ڕووی لە چیا سەرکەشەکانى کوردستان کرد و بووە پێشمەرگە، بێکەس لەو چیاو دۆڵانە بەشیعرەکانى ورە و ئازایەتى پێشمەرگە بەرز دەکاتەوە و جۆش بە شۆڕش دەدا لە دژی داگیرکەران.
هەستى نیشتیمان پەروەری شێرکۆ بە ئەندازەیەک بوو، خۆی لە دیدارێکیدا دەڵێت” من چوار دڵم هەیە و ژمارەکانى لێدانی دڵم و ئازاری دڵم لە هی هەموو کەسێک زیاترە” ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ چوار پارچەى کوردستان.
بۆیە لە یەک کاتدا شیعری بۆ گەریلا و پێشمەرگە و شەڕڤان هۆنیوەتەوە و شێعری بۆ ئەو کەڵە ژن و پیاوانە دەنووسی کە لە زیندانەکاندا بوون یان لەبەر پەتى سێدارە.
لە ژیانی ئەدەبی خۆیدا شێرکۆ خاوەنی ٣٠ پەرتووکی ئەدەبییە کە شیعر و قەسیدە و چیرۆک و وتار لەخۆ دەگرێت و تەواوی بەرهەمەکانى ساڵی ٢٠٠٩ لە دوو توێی هەشت هەزار لاپەڕەدا چاپیکرد و بڵاویکردەوە.
دواین بەرهەمی شێرکۆ قەسیدەیەکى درێژ بوو بەناوی “پاسکیلێکى کەرکووکی”، بەڵام مەرگ نەیهێشت تەواوی بکات و بە نیوە ناچڵی مایەوە، بەشێک لە پەرتووک و شیعرەکانى شێرکۆ وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی، عەرەبیی، ئینگلیزیی، فارسیی، تورکیی، ئەڵمانیی، دانیماڕکیی، هەنگاریی، هۆڵندیی، فەرەنسیی، ئیتاڵیی، سوویدیی.
ئەم شاعیرە لە حەفتاکانى سەدەى ڕابردوو گرووپێکی نوێیان بەناوی ڕوانگە دامەزراند، ئەمەش بە شۆڕشێکى گەورە لەبواری ئەدەبی کوردی سەیر دەکرێت و ئەو قۆناغەش بە قۆناغی نوێبوونەوەى شیعر و ئەدەب و زمانى کوردی دەناسرێت، کە شێرکۆ داینەمۆی ئەو گرووپ و نوێگەرییە بوو.
شێرکۆ بێکەس چەندین خەڵاتى گرنگی بە دەستهێناوە، کە گرنگترینیان خەڵاتی توخۆلکسی بوو لە سوید کە ساڵى ١٩٩٨ بەدەستی هێنا کە یەکێکە لە خەڵاتە گەورەکانى جیهان لەبواری ئەدەبدا دەبەخشرێت بە شاعیرە ناودارەکانى جیهان.
شێرکۆ شاعیری چەوساوەکان و هەژارەکانیش بوو، ئەو لە ڕیزی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا بوو بۆ داواکردنى مافی توێژەکانی کۆمەڵگە، بەردەوام لەسەر سەکۆی وتاردان و شیعر خوێندنەوە بوو بۆ بەگژداچوونەوەى گەندەڵی، هەردەم لە سەر شاشەی تیڤییەکان بوو بۆ داواکردنى مافی هەژاران و کرێکاران و ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتداران.
یەکێک لەو توێژانەی کە شێرکۆ بە هەموو ژیانى ئەدەبی خۆی بەرگری لێکردووە، ژن بووە، ژن بەشێکی هەرە سەرەکی ژیانى ئەدەبی ئەو شاعیرە پێکدەهێنێت و هەمیشە بەرگری لەژن کردووە وەک قوربانییەکى دەستى سیستەمی پیاوسالاری، ئەو لە دایکییەوە ژنانی هەموو دونیای خۆش دەویست و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانى هەموو ژنانی جیهان دەکرد، ئەو بڵندگۆیەک بوو کە لەدژی ژن کوشتن و توندتیژییەکان پڕ بە گەرووی هاواری دەکرد.
شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە هاوڕێییەکانى ڕێبەر ئۆجالان و لە سووریا و ئەوروپا چەندین دیدارو کۆبوونەوەیان هەبووە،
کاتێک رێبەر ئۆجالان دەستگیرکرا شێرکۆ پەخشانە شیعرێکی بۆ نووسی و لە چەند دێڕێکی ئەو پەخشانە شیعرەدا شێرکۆ دەڵێت:
ئۆجالانمان دەستگیر کرا
بەڵام ئاخر
ئەو شۆڕشەی وا لە ناخا دەستگیر ناکرێ
سبەینێمان دەستگیر ناکرێ
ئەم زمانە دەستگیر ناکرێ
پرشنگی ڕۆح دەستگیر ناکرێ
باڵی لاوک و حەیرانمان دەستگیر ناکرێ
زاوزێی کورد دەستگیر ناکرێ
ئەم مێژووە بێهۆش ناکرێ
دوای نیو سەدە لە خەبات و تێکۆشان لە بواری ئەدەب و رۆشنبیری و پێشمەرگایەتى و کوردایەتیدا ئێوارەى ڕۆژی ٤ـی ئابی ٢٠١٣ بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکى ستۆکۆڵمی پایتەخی سووید دڵی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە شیعر و گەلەکەى کرد و لەسەر وەسیەتى خۆی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

Пікірлер
چشم‌انداز: اسرائیل و حزب‌الله لبنان در آستانه یک جنگ تمام عیار؟
44:03
Iran International ايران اينترنشنال
Рет қаралды 79 М.
چشم‌انداز: جمهوری اسلامی؛ گام تازه به سوی الگوی کره شمالی
44:02
Iran International ايران اينترنشنال
Рет қаралды 76 М.
Apple peeling hack @scottsreality
00:37
_vector_
Рет қаралды 123 МЛН
小丑在游泳池做什么#short #angel #clown
00:13
Super Beauty team
Рет қаралды 34 МЛН
‏‏‏۲۴ با فرداد فرحزاد: اولین مناظره هریس و ترامپ
43:55
Iran International ايران اينترنشنال
Рет қаралды 79 М.
پنجره ای رو به خانه پدری سه شنبه 20 شهریور 1403
50:14
Apple peeling hack @scottsreality
00:37
_vector_
Рет қаралды 123 МЛН