شاری دڵ سەید کامیلی ئیمامی (ئاوات)

  Рет қаралды 4,127

Parsa پارسا

Parsa پارسا

4 ай бұрын

سەید کامیلی ئیمامی (ئاوات)
خوێندنەوەی: محمد فائق
(شاری دڵ)
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە، نەچی
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەرییانە، نەچی
من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە، دەچم
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە، دەچم
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم جوانە بچم، ئەو دەڵێ وا جوانە، نەچی
٭٭٭٭٭٭
(خەمێکی دی)
وەکوو بیستم خەمت خواردم، ئەویش بۆ من خەمێکی دی
دڵت بۆ ماتەمم سووتا، ئەویشم ماتەمێکی دی
دەمێ نەمدی لە دنیا هاودەمێ، غەیری خەم و دەردم
لە کوێ پەیدا بکەم یاڕەببی! ئاخر هەمدەمێکی دی؟
بە داخ و دەردی تۆوە شەرتە ئەی باڵابەرز! بمرم
دەبێ ئەو حەسرەتەی خۆم من بەرم بۆ عالەمێکی دی
بە زولفی خەمبەخەم دونیات وەکوو چێوی خمێ لێ کرد
کەچی بۆ گەردنی ئەمنت درێغ فەرموو خەمێکی دی
«ئیمامی»ت کوشت بە تیری غەمزە گەرچی چاوتە چارەی
تەماشای گەر بفەرمووی نایەوێ قەت مەڵحەمێکی دی
تێبینی: بەپێی لێکۆڵینەوەکەی ئەنوەر سوڵتانی، شیعری [خەمێکی دی] هی سەید کامیل نییە بەڵکو وەرگێڕدراوی شیعرێکی ئەبولقاسمی لاهووتیە.

Пікірлер: 4
@user-oy9xg4ci9t
@user-oy9xg4ci9t 2 ай бұрын
خدا لیی خوش بیت انشاالا ❤
@mohammedfaiq-il5ib
@mohammedfaiq-il5ib 2 ай бұрын
ئامیین ان شاء الله
@kaiwanAli-gt9wh
@kaiwanAli-gt9wh Ай бұрын
❤❤❤❤❤
@mohammedfaiq-il5ib
@mohammedfaiq-il5ib Ай бұрын
❤❤❤❤
Каха и суп
00:39
К-Media
Рет қаралды 5 МЛН
3M❤️ #thankyou #shorts
00:16
ウエスP -Mr Uekusa- Wes-P
Рет қаралды 15 МЛН
NERF WAR HEAVY: Drone Battle!
00:30
MacDannyGun
Рет қаралды 56 МЛН
بێخود
5:50
Parsa پارسا
Рет қаралды 5 М.
وتارى م.ملا احمد كاكه مامؤستا مةلا عوسمان عبدالعزيز.flv
5:56
Ahmad Kaka Mahmod - شیخ احمد کاکە محمود
Рет қаралды 9 М.
چەند شیعرێکی مەولانا خالیدی نەقشبەندی
8:15
شكرالله ى بابان + محمدى ماملێ
42:51
سيدشكور ميراصفهاني
Рет қаралды 44 М.
پیرەمێرد
4:37
Parsa پارسا
Рет қаралды 1,8 М.
Naser Rezazi   Mn Dalem Shari Dlm  ناسر ڕەزازی   من دەڵێم شاری دڵم
8:18
AWAZ U HONRAWEY KURDI ئاواز و هۆنراوەی کوردی
Рет қаралды 7 М.
Каха и суп
00:39
К-Media
Рет қаралды 5 МЛН