Рет қаралды 6,910
ماڵئاوا سابیره‌كه‌ی كوردستان‌م، ماڵئاوا هونه‌رمه‌نده ده‌نگ به‌سۆزه‌كه‌ی كوردستان‌م، تۆش به‌هه‌ناسه‌ساردی سه‌رت نایه‌وه، هه‌ی كۆتره ده‌نگ خه‌مگینه‌كه‌م، تۆ چریكه‌ی بێنه‌وایان بووی، تۆ ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی بێداران بووی، تۆ نه‌خمه‌ی بولبولی خه‌مگینی نێو قه‌فه‌س بووی، تۆ ئازیزتر له‌هه‌مووان بووی.
به‌ڵام مخابن، ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕیكه‌وتی 10- 8- 2020 به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه دڵه‌گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و بۆیه‌كجاری ماڵئاوایی لێكردین.
شایانی باسه، هونەرمەند محەمەد رەئوف كەركوكی، هاوڕێی سابیر كوردستانی، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو گوتوشیەتی: هونەرمەندی گەورەو هاوڕێم سابیر كوردستانی بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند سابیر كوردستان لەساڵی 1955 لە شاری كەركوك لەدایكبووە.
ژیانی هاوسەری پێكهێناوەو خاوەنی سێ كچ و كوڕێكە.
بۆ یەكەمجار لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری كەركوك لە بۆنەیەكدا گۆرانی گوتووە.
ساڵی 1971 یەكەم گۆرانی لە كەناڵی تەلەفزیۆنی كەركوك تۆماركردوە.
لەساڵی 1972 گۆرانییەكی دیكەی لە ئێزگەی دەنگی كوردی لە بەغدا تۆماركرد.
سابیر كوردستان ساڵانێكی زۆرە لە بواری گۆرانی و ئاواز‌و تێكست خزمەت بە گۆرانی و هونەری كوردی دەكات و خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییە.