Рет қаралды 10,161
لەم ڤیدیۆیە، جەند نموونەیەک لە پرسیاری (True, False, Not Given) شی دەکەمەوە لەگەڵ نموونەی پرسیاری (Yes, No, Not Given)
لەم ڤیدیۆیە باسی جۆرو شێوەکانی پرسیاری بەشی ڕیدینگ دەکەم
هەندێک خاڵی گرنگ دەربارەی ئەم دوو شێوەیە لە پرسیاری ڕیدینگ
١.کاتژمێرێکت هەیە بۆ تەواو کردنی بەشی ڕیدینگ
٢. کۆی گشتی پرسیارەکانی بەشی ڕیدینگ ٤٠ پرسیارە
٣. بەشی ڕیدینگ لە سێ بڕگە پێک هاتووە
٤. هەر بڕگەیەک لە سێ پاراگراف پێک هاتووە
٥. پرسیارەکانی بڕگەی یەکەم ئاسانە ، بڕگەی دووەم قورسە و بڕگەی سێیەم قورسترینە
٦. بۆ بڕگەی یەکەم ١٥ خولەک تەرخان بکە، بۆ بڕگەی دووەم ٢٠ خولەک و برگەی سێیەم ٢٥ خولەک
٧. لەم دووجۆرە پرسیارانە ، پرسیارەکان لەگەل بڕگەکان بە هەمان ئاست یەنە خوارەوە ، واتا پرسیاری یەکەم وەڵامەکەی لە ڕستەکانی سەرەتایە .
٨. هەوڵ بدە کات بگریتەوە بۆ خۆت ، چونکە کات زۆر زۆر گرنگە
٩ئەگەر وەڵامی پرسیارێکت نەزانی زۆر کات مەکوژە ، بەجێی بێلە
١٠. ئەگەر وەڵامی پرسیارێکت نەدۆزیەوەو ئاماژەی پێ نەکرابوو لە پاراگرافەکان ، ئەوا واتا ئاماژەی پێ نەکراوە و (NG) هەڵبژێرە
١١. بیرت نەچێت وەڵامەکانت لەسەر دەفتەرەکەت بگوازیتەوە سەر (Answer Sheet) ەکەت
١٢. پرسیارەکە بخوێنەرەوە سەرەتا ئینجا بەدوای وەڵامەکەی بگەڕێ لە پاراگرافەکە