Рет қаралды 18,158
ئەم کاتەتان باش هاوڕێیان ،
لە ڤیدیۆی ئەمجارە، ڕاوێژکارێکی یاسایی وەڵامی بەشێک لە پرسیارە گرنگەکانی دەربارەی گەشتن بە کەنەدا دەداتەوە. ڤیدیۆکەم پێک هاتوە لە دوو بەش ، ئەمڕۆ تەنها بەشی یەکەمم پۆست کردووە و بەشەکەی تریشی لەم چەند ڕۆژە پۆست دەکەم.
لەم ڤیدیۆیە دەبوایە بە ئینگلیزی قسە بکەم چونکە ڕاوێژکارەکە بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکات و حەزم کرد ئەوەی کوردیش نازانێ بتوانسوودی لێ ببینێت .
هەر پرۆگرامێک لەم چاوپێکەوتنە باس کرابێت خۆم بە ڤیدیۆ بۆتان دادەنێم چۆن هەنگاو بە هەنگاو پڕی بکەنەوەو ئەگەر خێزانداریت و مناڵتهەیە و پیویستیت بە یارمەتی ڕاوێژکارێک هەیە ئەوا ناونیشانی تەواوی ئەم ڕاوێژکارەم لە خوارەوە پۆست کردووە دەتوانن ئیمەیڵیان بۆبنێرن.
ئەگەر نازانی لەکوێوە دەست پێ بکەیت و چی بکەیت و چ ڕێگایەک بۆتۆ باشە ، دەتوانی ئیمەیڵ بۆ خاتوو کارلا(ڕاوێژکار) بنێریت کە ئەودەتوانێ یارمەتیت بیات .
دۆزینەوەی کار و وەرگرتنی مۆڵەتی کار لە کەنەدا بابەتێک گرنگە و لە ڤیدیۆکانی داهاتوو بە قوڵی باسی دەکەین چۆن بەدوای کار بگەڕێین.
ئەگەر وەڵامی پرسیارەکانت لە بەشی یەک و دووی ئەم ڤیدیۆیە دەست نەکەوت ، ئەوا دڵنیابە لە ڤیدیۆکانی داهاتوو دەستت دەکەوێت ، چونکەهیچ پرسیارێک نامێنێتەوە دەرباەی کەنەدا بەبێ وەڵام .
بۆ هەر پرسیار و پێشنیارو تێبینیەک دەتوانن لە بەشی کۆمێنتی ژێر ڤیدیۆکەم لە یووتوب بینوسن .
Path Finder Immigration Consultancy Address
9824 47 Ave NW #3, Edmonton, AB T6E 5P3 , Alberta
website: www.pathfinderconsulting.ca
Daniela Siebert:
Daniela@pathfinderconsulting.ca
Phone Number: +17804375131
Carla Hess:
carla@pathfinderconsulting.ca
Phone Number: +17804375131
لە کەموو کورتی ڤیدیۆکەم و وەرگێڕانەکەم ببورن چونکە یەکەم جارمە ڤیدیۆ وەربگێرم بۆ سەر زمانی کوردی