Рет қаралды 100,456
ڕۆستەم و زۆراب و زستانی جاران
......
...............سەردار مەحمو
.
لەبەشی یەکەمدا باسێکم لە هاوینی ئەو سەردەمە کرد
ئیستا پێمباشە زستانەکانیشتان بیر بێنمەوە
بەیانیان لەخەو هەڵئەساین ، ئەویش بە پێی دەوڵەمەندو فەقیری کەوتبوو زۆربەی خەڵک هەژار بوو ، خوا بیدایە ، نان و ماستێک ، تەڕاوە دۆینەیەک ، گونێنە دۆینەیەک ، یان نان و چایەکی ڕووت ..
بۆئەوەی هەر تۆزێک خۆش بێت ، یەک دوو عەیارە شەکر دەکرایە چاکەوە ،،
زۆربەی ئەو کەوچکانەی کە پێیان دەوترا " عەیارە " کەوچکێکی ناو قوتوە شیری ، کیکۆز یا نیدۆ بوو ..
جا کیکۆز قوتوەکەشی بەکار ئەهات بۆ ئەوەی ئاوی تێبکرێت و بخرێتە فرێزەرەوە بۆ ئەوەی ببێت بە بەفر...
قاوەڵتی بەیانیان دەکرا ، ...
ناخۆشترین شوێن کە بۆی دەچوین ، مەکتەب ، بوو
دەست تەرەکیو ، ئەو ئەرزە خوێسەی دەکرد ،، جاوەرە مەخلیسکێ
پێڵاوە لاستیکەکان ، کە هی کوڕان پاتەی حەسیری بوو ، وەک شوشە ڕەق دەبوو
جاوەرە بەو سەرمایەش، مامۆستا لەسەر نەزانینی دەرس ، بەشوڵ تێت بەر دەبوو،،،
کە لە مەکتەبیش بەر ئەبووین ،، دەچوینە گەڕەک بۆ ، قەباخێن و هەڵماتێن و چۆلەکە کوشتن و خەتخەتێن..و هەلوکێن و هتد،،،،
واوەیلا بۆ ئەو مناڵەی مامۆستا بیدیایە یاری دەکات ،،" دوای مەکتەب و لە گەڕەک"
دە فلسەکەش کە وەرمان گرتبو وەک " ڕۆژانە " هەر بەیانی سەری تیاچووبوو
بە کڕینی " قاورمە یان لەبلەبی و شروب و شتەکانی تر "
دیارە ئەمانە دوایی خواردنی نانی نیوەڕۆ یاری یەکان دەکرا ،، ئەگەر مەکتەب بەیانیان بوایە ،،
هی ئەو سەردەمە ،، برنجێکی عەمبەری زۆر ناشیرینی زۆر تام و بۆن خۆش بوو ،، بۆنی حەوت ماڵ ئەولاتر دەچوو..
ئێواران ،، کە باوکەکان لە بازاڕ دەهاتنەوە ،، هەندێ سەوزەو میوەیان پێ بوو ،، کە میوە زۆر کەم بوو ..
بەڵام هەمیشە خورمای قەسپ و کوردە کوژەو خورمای جەلە هەبوو ،،
تورە سپی یەکەی بیرکێش زۆر بوو ،،،،، باوکەڕۆ - کە توون بوو..!
زۆربەی بەیانیان یان عەلادینەکە پڕ لە نەوت دەکرا و ڕۆژ تا ئێوارە ئیشی دەکرد و پەردە بەتانی یە عەسکەریەکەش دادەدرایەوە
هەرکەس ئەجوە دەر و ئەهاتەوە ژوور ،، ئەیووت :- خوا براڕۆ کەر ئەیبەسێ..
یان ئێواران مەقاڵێەک خەڵوزیان ئەگەشاندەوە و شەوانەش بەڕومان تیا ئەبرژاند ،، جا واوەیلا لەو کاتەی بەڕو شڵپەی ئەکردو ئەتەقی و پشکۆ و سکڵ و ژیڵە مڕی بە دەوری خۆیدا ئەپژاند..
زۆربەی شەوان بەفر بوایەو باران بوایە میوان هەر ئەهات ،،
یاخوا بەخێر بێن .. ماڵی بێ میوان ،،ئەوەسە قەورسان
جا شەو کارەبا ئەبڕا..
ڕەحمەت لەوەی لە جێی خۆی ناجوڵێت ..
هەموو شەوێک کارەبا دەبڕا ،، بەڵام نازانم بۆ ئەو شقارتە لەعنەتی یە هەر دیار نەبوو..
ئێمە لۆکسمان هەبوو .. زۆر جار چراو لەمپاش
زۆر جار لۆکس تۆڕەکەی دەوەری ،، یان چراو فانۆسەکان غازیان دەکرد یان دوکەڵی ڕەش ،،
ئا ئەو تەجیلە بێرن
جا ڕۆستەم و زۆراب - شیرین و فەرهاد - لەیل و مەجنون - یان ئەمیر ئەرسەلانی نامدارمان بە کاسێت هەبوو ،، دەمانخستە سەر تەسجیلە ڕەش .. لە گەڵ مەئەسات و کارەساتە تراژیدیاکانا دەگریایین..
لە هەمووی ناخۆشتر ئەوە بوو لەگەرمەی باسا ،، باتری ( پیل ) ی تەسجیل بێ هێز دەبوو ،، خاوی ئەکردەوە ..
جاوەرە پیل دەربێنەو بە دان بیقپێنە ،، بەشکو تۆزێک ڕۆحی بێتەوە بەرا..
دوای ئەوەش بەزمی کوتانی خورماو کونجی دەستی پێ دەکرد...
.
.
.
ئەگەر تاقەتم هەبوو درێژی دەکەمەوە