Рет қаралды 7,726
بەشی یەکەم لە کتێبی ئەفسانە کوردییەکان
ktebi dangi afsana kurdyakan
نوسینی : مارگریتا ڕۆدینکو
وەرگێڕانی : کەریمی حیسامی
خوێندنەوەی: سەنگەر مەولوود
کاری دەنگی / ئەمین حەیدەری
ئەفسانە کوردیەکان
ئەم کتێبە بەشێک لە گرنگترین ئەفسانە کوردییە بڵاوەکانی نێو ژیانی کوردەواری لە خۆگرتووە و مارگریتا ڕودنکو هەوڵی داوە بە داڕشتنێکی جوان و گێڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێش بیخاتەڕوو و وەرگێڕیش هەوڵی گواستنەوەی ئەو تایبەتمەندیانەی دەقەکەی داوە.
ئەم کتێبەکە بەسەر سێ بەشی سەرەکیدا دابەش کراوە کە بەشی یەکەم ئەو ئەفسانانەی لە خۆگرتووە کە تایبەتە بە گیانلەبەران و لە ژێر ناونیشانی "ئەفسانەی گیانلەبەران" خراونەتەڕوو. بەشی دووەم کە لە ژێر ناونیشانی "ئەفسانەکانی ژیانی ڕۆژانە" خراوەتەڕوو، تەرخان کراوە بۆ حیکایەتە ڕۆژانەییەکانی ژیانی کۆمەڵی کوردەواری. هەرچی بەشی سێیەمیشە تەرخان کراوە بۆ ئەو ئەفسانانەی کە سیحر و جادووی تێدا ڕەنگداوەتەوە.
وەرگێڕانی ئەم کتێبە جێگەی دەستخۆشییە بەو پێیەی دەتوانێ بەشداری بکات لە دەوڵەمەندکردنی کەلەپووری گێڕانەوەی کوردی.