Рет қаралды 18,317
کتێبی دەنگی ـ خۆ بەکۆیلەکردن
نوسینی : ئاتین دولابۆتی
بابەت:فەلسەفەی سیاسی
وەرگێڕانی : ڕێبوار سیوەیلی و موراد حەکیم
خوێندنەوەی : سیا
کاری دەنگی : ڕۆژگار شادی
چاوەڕوانبن .. بەم زووانە سەرجەمی ئەو کتێبانەتان پێشکەش دەکەین کە کاک سیا خوێندنەوەی لە ئەستۆ گرتووە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆبە کۆیلەکردن ناونیشانی نامەیەکی "ئاتین دولابۆتی"ە لەبارەی سیاسەتی ملکە چییەوە.نامەیەکە کە لەساڵی ۱٥٥۰ ز نوسراوە.بەڵام تابڵێی ناوەڕۆکێکێ زیندوی هەیە و،دیار نییە کەی کۆن دەبێت! بەهاکەی لەدەست دەدات.ئەم نامەیە پێویستە هەر تاکێکی ئازادی خواز بیخوێنێتەوە،ڕەنگە بۆ تاکێک کە فێری ملکەچی بووە گرنگتربێت ئەگەر بتوانێت بیخوێنێتەوە!
دۆلا بۆتی خواست بۆئازادی دەکاتە مەرجی مرۆڤ بوون. بەراستی ئەوە حوکمدانێکی لۆژیکییە،سەرچاوەکەی ویژانێکی خاوێنە.بەبڕوای من مرۆڤ خۆی دەخەڵەتێنێت،گەر پێش مەرجێکی تری هەبێت ،هەڵبەت دوای قبوڵکردنی مەرجی ئازادی،چونکە ئاشکرایە بە بێ خواستی ئازادی هەر خواستێکی تری مرۆڤ دوو ڕوانە و بەرژەوەندیخوازانەیە،دەبێت مرۆڤ ئازاد بێت ئینجا دەتوانێت خاوەنی هەر فەزیلەتێکیتربێت.بەبڕوای دۆلابۆتی ڕزگار بوون لەستەمکار پێویستی بەجورئە ت و چاونەترسیە.مرۆڤە ژیرو زیەکەکان خۆیان لەزەحمەتی ڕوبەڕوو بوونەوە نادزنەوە،بەڵام دەبەنگەکان خۆیان دەدزنەوەو توانایان نییە بۆ وەرگرتنەوەی مافی سروشتی خۆیان هەستنەسەرپێ ،یاخود بۆ گێڕانەوەی خۆیان لە ئاژەڵێکی بارەبەرەوە بۆ مرۆڤێک کە خاوەنی ڕێزو کەرامەت بێت.ڕاستە ئەو خواستە لەنێوان ژیرو دەبەنگ و ئازاو ترسنۆکەکان دا هەیە،بەڵام تەنیا ژیرەکان کارێک دەکەن و دەجوڵێن بەرەو خۆ ئازادکردن،دەبەنگەکانن تەنیا لە ئاستی خۆزگە هەڵکێشاندا دەمێننەوە و ناتوانن یان ناوێرن بڕیاری ئازاد بوون بدەن.دۆلابۆتی گلەیی لە سروشت دەکات کە خواستی سوتێنەری ئازادی بەمرۆڤ نەبەخشیوە،ئێمە دەزانین چەند ئاسانە دروستکردنی اخلاقی ڕانەمەڕی و گوێڕایەڵیکردن،بەڵام کاتێک بتەوێت مرۆڤ ئازاد بێت و بانگەشەی ئازادی بکەیت،یەکەم جار دەبەنگەکان یان کۆیلەکان ڕوو بەڕووت دەبنەوە،دەبێت لە یەک کاتدا شەڕی ئاغاو کۆیلەکان بکەیت لەم بارەیەوە دۆلابۆتی دەڵێت:" خودی کۆمەڵ،خەڵکی عەوام گومان دەکەن لەو کەسانەی دڵسۆزی خەڵکن و خوازاری ڕزگارکردنیانن و بەچاوی شکەوەلێیان دەڕوانن،سەبارەت بەوکەسەش کە فریویان دەدات خۆشباوەڕ و نەزانن" ئەوانەی کە بێ هیچ لێکدانەوەیەک کۆیلایەتی هەڵدە بژێر ئێستا هەزاران بەڵگەو پاساویان دەوێت بۆئەوەی بڕیار بدەن ئازاد ببن.
دۆلابۆتی دەڵێت ئەگەر چوار کەس لەبەرامبەر یەک کەس دا ملکەچی نیشان بدەن و مەیلی ڕوبەڕو بونەوەیان نەبێت ڕەنگە لەترسان بێت،بەڵام ناکرێت هۆکاری ملکەچی هەزاران بگرە ملیۆنان کەس لە ترسان بێت،بەڵکو هۆکارەکەی بێ باکییە ئەوانە هەموو ترسنوک نین،بەڵکو مەیلیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نییە و بێ باکن،هەر لەبەر ئەوەشە دەسەڵات داران هەوڵدەدەن زۆرترین خەڵک بێباک بن و گوێ بەکارو باری گشتی نەدەن و نزیکی سیاسەت نەکەون!ئەم تێڕوانینە تەنیا بۆ دروستکردنی اخلاقی ڕانە مەڕییە،لەکاتێکدا ستەمکار هەیە چۆن دەبێت گرنگی بە کاروباری گشتی نەدەین؟بەڵام دۆلابۆتی دەڵێت هەرچەندە چەتەیی و تاڵانی زیتربێت زیاتر خەڵک ملکەچ دەبێت!چونکە دەسەڵاتداری ستەمکار هەوڵدەدات ژمارەیەکی زیاتر ملکەچ بکان ڕەنگە بەهۆی بەخشینی خەڵا ت و دیاری و پارەی بەلاشەوە بێت،بۆیە ئەوان بەهێزتردەبن،ئیتر ئەگەر ستەمکار سەرکەوتوو بوو لە چەسپاندنی ستەمکاری،ئەوا نەوەی دواتر ئاسانتر دەچێتە ژێرباری ستەمکارییەوە
دولا بۆتی ئەو هۆکارو ئامرازانە ئاشکرادەکات کە ستەمکارێک میللەتێکی پێ ملکەچ دەکات،بەڵام جێی داخە ئەو هۆکارو ئامرازانەش هەر خەڵک خودی خۆیانن ، خەڵکانێک لە نەزانی و خەڵکانێکیش لەخۆشەویستی و کۆمەڵێکیش بەهۆی نەبونی مەیلی بەرەنگاری و نوخبەی خوێندەوارو ئەکادیمیش بەهۆی بەرژەوەندی تایبەتی ،سیاسەتی ملکەچی و خۆ بەکۆیلە کردن قبوڵدەکەن ،یان وەک دۆلابۆتی دەڵێت:"حەقیقەت دەکەنە قوربانی بەرژەوەندی" ئەم دەستەیەی دوایی تەنیا خۆیان بەکۆیلە نەکردووە،بەڵکو بانگەشە بۆ کەسانی تریش دەکەن ،و کۆیلایەتی و بێ دەنگی وەک جۆرێک لە ئەتەکێت و جوانی و ژیری سەیر دەکەن،هەر مەیلێکی بەرەنگاری و قسە کردنێک بەرامبەر ستەمکار بە گێرە شێوێنی و فەوزا ناوزەد دەکەن.
ئەمانە لە هەموو سەردەمێک دا پەیامبەرانی کۆیلایەتین .مەیلی ئەمانە بۆ دورخستنەوەی خەڵک لەسیاسەت هوڵدانە بۆ بەکۆیلەکردن و تایبەتکردنی سیاسەت و بواری گشتی کۆمەڵگا بۆچینێکی مشەخۆر و ستەمکار.هەوڵدانە بۆ داڕنینی اخلاق لەسیاسەت وداڕنینی سیاسەت لەدەسەڵات چونکە "ستەمکاری سیاسەت نییەو پێویستی بە اخلاقیش نییە."
چۆن سیاسەتی ملکەچی بناسینەوە؟
ڕەنگە بونی لەشکرێک پیاهەڵدەرو ماستاوچی پێویستی هەموستەمکارێک بێت،هەندێک جار ڕەنگە زەبرو زەنگ و برسیکردن، و هەندێک جاریش سەرگەرمکردنی خەڵک بەڕابواردن و شتی پوچەوە هۆکارێکە بۆ کوشتنی ڕۆحی بەرگری،هەر ئەوەشە کە ستەمکارەکان والێدەکات پیاوانی خۆیان نوقمی خۆشگوزەرانی بکەن و لەزەتخانەیان بۆدروست بکەن،تا اخلاقی بەرگرییان تێدا بکوژن،لەبەرامبەر گەورەترین تاوان کە برسیکردنە چاو بنوقێنن.
دۆلابۆتی نمونەیەک لەم بارەیەوە دێنێتەوە دەڵێت:کاتێک کۆرش پاشای لیدیای گرت،،خەڵکی شارەکە خەریک بوون یاخی دەبوون ،کۆرش پاشاناکوژێت،بەڵکو شوێنی ڕابواردن وسۆزانی خانە و خواردنەوەی بەڵاش بۆخەڵک دابین دەکات،چونکە پێی وابوو دوای ئەوە ڕۆحی یاخیبون لەناودەچێت و هەر واش بوو خەڵکەکە دوای ماوەیەک ملکەچییان پیشاندا.
دۆڵا بۆتی دەڵێت:"ئەستەمە لە سەرزەمینێکدا کە هەموو شتێک پەیوەستە بەتاکە کەسێکەوە بتوانین باوەڕ بکەین نیشانەیەک لە خۆشگوزەرانی بەختیاری گشتی بدۆزینەوە."
بە درێژایی مێژووی ستەمکاری لەشکرێک مرۆڤ،ئەوانەی ناوم نان بەیامبەرانی کۆیلایەتی ،بانگەشەی کۆیلایەتی دەکەن و لەدەوری ستەمکار کۆدەبنەوە و پیایدا هەڵدەدەن لەکاتێکدا "ستەمکار بەهۆی سیاسەتە دژە مرۆڤانە