Рет қаралды 6,242
لینکی بەشی دووەم • ڕۆمانی میرنامە 2 / ن: ...
بەشی یەکەم لە ڕۆمانی میرنامە
کتێبی میرنامە
نوسینی : جان دۆست
وەرگێڕانی : سەباح ئیسماعیل
خوێندنەوەی نەرمین عبداللە
کاری دەنگی : ئاوات کوێستانی
بەرهەمی : کتێبخانەی شنەوای دەنگی
لینکی کەناڵی شنەوای دەنگی
/ @shnawaidangi3121
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە گوێبیستی تەواوی ڕۆمانی میرنامە بن.
• Video
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی '' میرنامە '' ی جان دۆست ،
لەلایەن
هۆشیار جەمال
میرنامە یەکێکە لە قەشەنگترین رۆمانە کوردییەکان، کە نوسەرەکەی لەدایکبووی شاری کۆبانیەو ناوی (جان دۆست)ە، ئەم رۆمانە لەلایەن وەرگێڕی بەتوانا (سەباح ئیسماعیل)ەوە لە عەرەبییەوە کراوە بەشێوەزاری سۆرانی، ئەم رۆمانە بەرھەمی بیست ساڵ خوێندنەوەی ژیان و بەرھەمی شاعیری بەناوبانگی گەلی کورد (ئەحمەدی خانی)یە.
میرنامە و مێژوو
کورد یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە مێژوویەکی راستی نووسراوی نیە، بۆ ئەو گەلانەی مێژوویان نیە ئەدەب زۆرگرنگە بۆ نوسینەوەی مێژووی نەتەوەکەی، چ لە ڕێگەی شیعر یان پەخشان یان رۆمانەوە بێت کە ئەمەی دواییان لە ھەمووی گرنگترە بەمەرجێک نووسەرەکەی راستگۆبێت واتە دەست بخاتە سەر برینەکان یان بیاننووسێتەوە، نەک تەنھا لایەنە باشەکانی نەتەوەکەی بنوسێتەوە.
میرنامە ڕۆمانێکە کە (ئەحمەدی خانی) کراوەتە ھەوێنی رووداوەکانی، کە ھەوڵێکی گرنگە لەپێناو نوسینەوەی مێژووی ژیانی کۆمەڵگای کوردی لە رووی سیاسی، ئابووری، کلتورییەوە شیدەکاتەوە، بە تایبەت دۆخی باکووری کوردستانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی و تێڕوانینی خەڵکی ئەو ناوچانە بۆ ژیان، دۆخی ژن و روانین بۆ کتێب، زانست و دۆخی شاعیران، جان دۆست لەم رۆمانەدا زۆر بەڕوونی دەستی خستۆتە سەر برینەکانی گەلی کورد برینێک کە تا ئێستا ساڕێژ نەبووە وە رۆژانە نوێ دەکرێتەوە بەدەستی کورد خۆی، کە ئەویش خۆخۆرییەکەیەتی، لەم رۆمانەدا نووسەر باس لەوە دەکات کە چۆن گەنجان فریودەدران تا ببن بە سەربازی لەشکری تورک، جارێک بەناوی جیھادی گاوران و جارێک بەناوی جیھادی عەجەمانەوە دەکرێنە قوربانی.
لەیەکێک لە هێرشەکانی لەشکری تورکیا بۆ ڤییەنا لە پاش تێکشکاندنیان، سەرجەم فەرماندەکان لەپێش ھێزەکەوە رادەکەن، لەو کاتەدا سەربازەکان تێدەگەن ئەوەی روویدا نەک ھەر جیھاد نەبوو بەڵکو شەڕی پلەو پۆست و دەستکەوت بوو، لە بەشێکی تردا نووسەر باس لە شەڕێک دەکات لەنێوان لەشکری عوسمانی و عەجەمەکان، کە کوژراو و بکوژ ھەردووکی ھەر رۆڵەی گەلی کوردە، لەم شەڕەدا رووبەڕووبونەوەیەک روودەدات لە نێوان دوو گەنجی کوردا کەھەر یەکێکیان لایەنێکی شەڕەکەن گەنجەکەی لەشکری عەجەمان تەنیا کەمێک بە کوردیەکی جیاواز قسەدەکات وە دەکوژرێ لەلایەن گەنجە ھاو نەتەوە و دین زمانەکەیەوە، دواجار ئەم ناکۆکیە تائێستاش بەردەوامە وە ھەردەم مێژووی پڕ لەئازار خۆی دووبارە دەکاتەوە، ھەردەم کورد بووەتە قوربانی ململانێی زلھێزەکانی ناوچەکە و جیھان چونکە خۆی سود لەکەمترین رووداوەکانی مێژوو وەرناگرێ!
دەسەڵات و رۆشنبیر
پەیوەندی نێوان دەسەڵات و رۆشنبیر بە درێژایی مێژوو بابەتێکی گرنگ بووە لە جیھاندا، ھەردەم دەسەڵاتی حوکمڕان ھەوڵێ داوە رۆشنبیران و خاوەن خامەکان بکات بە بەشێک لە خۆی بۆ ئەوەی کەم وکورتی دەسەڵاتەکەی بشارێتەوە، نەبنە بەشێک لەدەنگی ناڕەزایی.
لەگەڵ دەست پێکردنی شۆڕشی فەڕەنسی یەکێک لە رۆشنبیرەکان بەناوی(میرابۆ)ە کە بە کەسێکی زۆر گرنگ و رەوانبێژ ناسرابوو، لە بەرەی شۆڕشگێڕان بوو تا شاژن و پاشا بیریان کردەوە چۆن بتوانن ڕاوی بکەن ئەو لایەنەی ژیانی بدۆزنەوە کە پێویستی پێیەتی، دواجار ھەژارییەکەیان قۆستەوە و گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ئەم رۆشبیرە پێویستی بە پارەیە، کۆبوونەوە لەگەڵی داوایان لێکرد چەندی دەوێت داوا بکات، بەو مەرجەی پشتگیری دەسەڵاتی ستەمکاری پاشا بکات، ھەر بۆیە ئەو نوسەرەش رازی دەبێت بە پێشنیازەکەی پاشا و شاژن، ھەر بۆیە دواتر لە کاتی وتارداندا نەرمتر لە جاران قسە بۆ خەڵکی فەڕەنسا دەکات، واتا لەیەک کاتدا لەگەڵ شۆڕشگێڕان و دەسەڵاتی پاشا بوو، ھەر بۆیە کە مرد لە سەرەتادا لە گۆڕستانی داھێنەران و رۆشنبیراندا بەخاک دەسپێرێت بەڵام پاش چەند ساڵێک لە مردنی ئەم نووسەرە کۆمەڵێک بەڵگە نامەی گرنگ دۆزرانەوە کە پەیوەندی ئەم نووسەرە بە پاشاوە دەردەخات، ھەر بۆیە لە گۆڕستانی داھێنەر و رۆشنبیران دەر دەکرێت.
میرنامەش یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی نێوان دەسەڵاتی میری و رۆشنبیرانە، خانی رەخنەی توند دەگرێت لە دەسەڵات چ لە رێگای نووسینەوە چ لە رێگای وتاردانی لە مزگەوتەوە، ھەر ئەمەش وادەکات ھەوڵی زۆر لەگەڵ خانی بدرێت تەسلیمی میر بێت بەڵام ئەو زۆر راستگۆیانە بەردەوام دەبێت لەسەر ووتنی راستی و بەرگریکردن لە گەلی کورد، خانی لە نامەیەکیدا بۆ میر زۆر بە تووندی رەخنە دەگرێت، خانی رەخنە لە مەلای جزیریش دەگرێ کە ھۆنراوەی ستایشی بۆ میر نووسیوە، چونکە پێیوایە رۆشنبیران دەبێت لەگەڵ گەل بن.
میرنامە و ئاینەکانی تر
لەم رۆمانەدا خانی زۆر بە چاوی رێزەوە گفتووگۆی لەگەڵ کەسێکی مەینۆشی وەک تەیموری فاسق کە ھەردەم سەرقاڵی خواردنەوەی مەیە و ئەحمەدی خانی لەمەڕ بابەتەکانی ژیان و مردن گفتوگۆ دەکات، لێی دەپرسێت ژیان و مردن چۆن دەبینیت؟ تەیموری فاسق ژیان وەک سەرخۆشیەکی دوور و درێژ، وە مردن وەک راموونێک دەبینێ، مەییش بە کلیلی زەمانە دەبینێت و پێی وایە مەی زمان دەپرژێنێ ھەرچی لە ناخی مرۆڤ دابوو دەتوانێت بیدرکێنێت، خانی زۆر بەڕێزەوە لەگەڵ ئاینەکانی تر قسەی کردووە کاتێک زەنگی کڵێساکان لێ دەدا، خانی بە ھاوەڵەکەی دەگووت گوێبگرن بزانن خودا بە چەند جۆر زمان بانگی بەندەکانی خۆی دەکات.