Рет қаралды 327,394
بەداخەوە سۆشیال مێدیا ھەرھەموومانی داگیر کردووە لەوانەیە ئەوە ئیشی ئێمە بێت وە ڤاینەر بەلام بەتەواوەتی کوردستان پێیی سەرقال بووە زۆربەی ھەرە زۆری باوکەکان ئاگایان لە خانەوادەی خۆیان نمایە ھەموو کات بە ئەکاونتەکانی سۆشیال مێدیا مەشغولن یاخود دایکەکان یاخود کورەکانیان کچەکانیان جگە لەوەش ئێستا ھەرکەسەو ھەوڵی ناوبانگی دەدا بێ بیر کردنەوە لەوەی ئایا کاری خۆی چیە ھەمووشتیان تێکەلی سۆشیال مێدیا کردیە شەری نێوان برادەر شەری نێوان دوو خێزان شەری نێوان خوشک و برا شەری نێوان دوو خوشک یاخود دوو برا لەبەر ئەوەش ڤیدیۆکە باسی ٢٠٦٥ دەکا چونکە ئەوھا بەخراپی تێکەلی سۆشیال مێدیا بووینە تا ئەوکات ژیان بەردەوام دەبی لەرێگەی مۆبایل
بەھیوای ئەوەم تێبگەن لە ڤیدیۆکە
ڤیدیۆکە ٥ دەقەیە تاکۆتایی سەیری بکەن
ئەوجا کۆمێنت بنوسن پێویستیم بە وە نیە کێ یەکەم کەس کۆمێنتی کردیە یان کێ دووەم لای من گرینگ پەیام ناردنە و دواتریش رایی ئێوەیە
زۆربای