Рет қаралды 9,751
ئه‌وانه‌ی ابن ته‌یمیه كافر ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر فیرقه‌ی حه‌دادیه‌كان .
به‌س ابن تیمیه كافر ناكه‌ن به‌ڵكو گه‌وره پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه وه‌كو نه‌وه‌وی و ابن حه‌جه‌ر و قه‌سته‌ڵانی و عیزی كوڕی عه‌بدولسه‌لام و قازی عه‌یاز باجی ابن عه‌بدولوبه‌ر و سویتی و ابن جه‌ماعه‌و .... زۆری تر.
ئێمه دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا باس ئه‌و تاقمه‌مان كرد ، فیدیۆكه ئێستاش له كه‌ناڵه‌كه‌ی یوتیوبه با سی ئه‌و كه‌سه دكه‌م كه ته‌له‌فۆنی كرد و گوتی ئیبن ته‌یمیه كافره .
به‌هه‌ر حاڵ ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی بڵاو بۆته‌وه دیاره ئه‌و برایه كه سێكی داماو بێ ئاگایه نازانێ ابن تیمیه ناوی چییه و پێی وایه (تقی ا‌لدین) باوكی ابن تیمیه یه نازانێ محه‌مه‌د بن شه‌مسه‌دین وێنه‌ی هه‌یه و زۆری تر ، ئێمه ڕقمان له‌و كه‌سانه نابێته‌وه به‌ڵام ده‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و كارگه‌یه بكه‌ین كه ئه‌و جۆره كه‌سه‌ت بۆ دورست ده‌كات ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌جه بكه‌ین كه ئه‌و جۆره كه‌سه‌ت بۆ دروست ده‌كات.
هه‌وڵم داوه تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زۆر ئاگاداری (مایكه گڵاوه‌كان)بن كه ده‌چنه خزمه‌ت ئه‌و جۆره كه‌سه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچونی ئه‌و كه‌سانه و سه‌رلێشواندنی گه‌نجه‌كانمان .
خوای گه‌وره ئیمانی هه‌موو لایه‌كمان سه‌لامه‌ت كات .