Рет қаралды 25,692
ئای له سه‌مای ده‌سماڵان
وای له ڕمه‌ی ناو هاڵان
ئای له نمه‌ی مه‌لالان
وای له نمه‌ی وه‌ش حاڵان
ئای له شه‌قڵه و ته‌قه‌ی کرم
وای له چه‌پڵه چریوه‌ی نه‌رم
ئای له چریکه‌ی وه‌ناز
گیان گیان گیان گیان گیان گیان
وای له چریکه‌ی وه‌شه‌ر
وه‌ی شه‌و وه‌ی شه‌و وه‌ی شه‌وه
فامم چووه هۆشه‌وه
ڕۆحم نه‌ما له قاڵب
وه‌ی دڵه‌ی پڕ جۆشه‌وه
ئای له دڵ وای له گوڵ
ئای له قه‌تاره و سڵه‌و
وه‌ی له شه‌ونوخنی شه‌وان
ئای له گوڵ و گازی دڵ
ئای له دلدانه‌وه‌ی دڵ
وه‌ی له که‌مه‌ره و خرخاڵ
ئای له هاڕه‌ی مێخه‌ک به‌ن
گیان گیان گیان گیان
وه‌ی له له‌ره‌ی لیمۆی کاڵ
وه‌ی شه‌و وه‌ی شه‌و وه‌ی شه‌وه
فامم چووه بۆ هۆشه‌وه
ڕۆحم نه‌ما له قاڵب
وه‌ی دڵه‌ی پڕ جۆشه‌وه
هۆنراوه‌ی: مه‌وله‌وی & عادل نادری