Рет қаралды 3,092
سوپاسی زۆر بۆ بەڕێزان لە ئاریەن تیڤی (Aryen TV)
ئەو بەڕێزانە پێشەکیەکی ٨ خولەکیان بۆ ئەم بەرنامە ٤٧ خولەکیە داناوە. لەوێدا بەشێکی تەرخانکراوە بۆ بۆچوونەکانی ناو پەرتووکە نوێکەم (مێژووی بزر و نەگێردراوەی کورد) و دواتر لەگەڵ کاک سەلمان عوسمان دەکەوینە وتووێژ لەسەر سەرەتای نووسین، زمانی سۆمەری، شۆڕشی کشتوکاڵ، مۆسیقا، گەرمیان و چەند بابەتێکی تر.
یەکێک لەو ڕوانگە نوێیەی کە پەرتووکە نوێکەم هێناویەتە کایەوە، دەسەتەواژەی (کوردی چیا) و (کوردی دەشت)ە. ئەمە پۆلێنکردنێکی نوێیە بە ئامانجی بنیاتنانی تێگەیشتنێکی قوڵتر لە نەتەوەی کورد و مێژووەکەی. ئەمانە تەنها دەستەواژە نین کە هێنراونەتە کایەوە بەڵکو لە پشتیانەوە تێگەیشتنێکی قوڵ و نوێ لە مێژووی کورد و فەرهەنگە دێرینەکەی گەڵاڵەکراوە.