Рет қаралды 289
کیم جونگ ئون کۆمەڵێک یاسای نوێ و سەیری دەرکرد
سەرۆکی کۆریاى باکور هەمیشە بە یاسا سەیر و سەمەرەکانى، سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت، بە دەرکردنى کۆمەڵێک یاسای نوێش، جارێکی دیکە وڵاتەکەى خستەوە ناو قسەو باس.
پانتۆڵی تەسکی ژنان و پیاوان و کونکردنی لوت و لێوی ژنان و قژی درێژی پیاوان لەو شتانەن، کە بە بڕیاری کیم جونگ ئون، سەرۆکی ئەو وڵاتە چیتر ڕێگەپێدراو نین و قەدەغەن، چونکە ئەو کارانەى بە کلتوری وڵاتانى سەرمایەدار ناوبردووە، ئەوەش بە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنى گەنجانى وڵاتەکەى لێکدەدرێتەوە.
لەکۆریای باکور تەنیا ١٥ شێوازی قژبڕین ڕێگە پێدراوە، چیتر کونکردنی لوت و لێویش بۆ ڕازاندنەوەی بە ئێکسسواراتەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هاوکات بە پێی ڕاپۆرتێکی زە سەنی بەریتانى، کیم جۆنگ ئون خۆی ئەو جۆرە گۆرانی و فیلمانە هەڵدەبژێرێت، کە ڕێگە بە گەلەکەى دەدات گوێیان لێبگرێت و تەماشایان بکات.
هەر کەسێکیش لە بڕیارەکانى کیم جونگ ئۆن لابدات، ڕووبەڕوی توندترین سزا دەکرێتەوە، سزایەکی سەخت کە ڕەنگە بە خەیاڵی کەسدا نەهاتبێت.
jamal hassan