Yadi Mamle le Mahabad 2015 - Malli Mamle - شەویادی ماملێ لە ماڵی ماملێ

  Рет қаралды 11,379

Mamle Official Page | کاناڵی فەرمیی ماملێ

Mamle Official Page | کاناڵی فەرمیی ماملێ

Күн бұрын

www.livestream....
هونەرمەند، شاعیر، نووسەر و لە هۆگرانی دەنگی هونەرمەند محەممەد ماملێ، بەبۆنەی کۆچی دوایی ماملێ و هەروەها رێزگرتن لە تەمەنێک تێکۆشانی فەرهەنگی و هونەریی ئەم بنەماڵەیە سەردانی یای «ئامین» هاوسەری ماملێ‌یان کرد.
سەرەتای بۆنەکە بە وتەکانی «کەریم سۆفی مەولودی» سەبارەت بە ژیانی ماملێ دەستی پێکرد. پاشان یای «ئامین» وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، وەفای ئەوانی بۆ هونەر و هونەرمەندان بەرز نرخاند. دواتر «رەسوڵ کەریمی»(سووتاو) پارچە هەڵبەستێکی تایبەت بە ماملێ خوێندەوە.
بڕگەیەکی‌تری بۆنەکە تایبەت بوو بە چڕینی مەقام لە لایەن هونەرمەندانی ناسراوی کوردستان «برایم قادری»، «عەزیز شاروخ» و «جەعفەر ماملێ». عەزیز شاروخ هەروەها بابەتێکی ڕخنەگرانەی لە کۆمەڵگای کوردەواری پێشکەش بەشداربووان کرد. ناوبراو لە بابەتەکەیدا بە گشتیی ئاوڕیداوە لە ژیانی نالەباری هونەرمەندان و هیوای خواست کە ئەوان بە پلەی شایانی خۆیان لە کۆمەڵگادا بگەن.
لە درێژەی بۆنەکەدا «رەسوڵ ڕەش ئەحمەدی»(هەڵوەدا) هەڵبەستێکی تایبەت بە یادی ماملێی خوێندەوە. بەدوای ئەویشدا «مەنسور حامیدی» بابەتێکی تایبەت بە ژیان و کەسایەتیی ماملێ پێشکەش کرد. پاشان هونەرمەند «سەلاح خزری» بە هاوکاریی هونەرمەندان «ئیسماعیل سۆفی مەولودی»، «بەختیار ماملێ» و «سەلام قانعزادە» چەند گۆرانییەکی بۆ یادکرنەوەی ماملێ چڕی.
هەروەها «عەلی ئیسماعیل‌زادە» (ڕێبوار) بەسەرهاتی هەڵبەستێکی خۆی گێڕاوە کە ماملێ کاتی خۆی بە گۆرانیی چریبووی و هەمان شیعری بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
بڕگەیەکی دیکەی بۆنەکە تایبەت بوو بە گێڕانەوەی بیرەوەریی کە تێیدا «سەلاحەدین ئاشتی»، «ناسر ئاغابرا»، «سەید ئیسماعیل بەرزنجی»، «عەلی موئیدزادە»، حەبیبوڵڵا سەلیمیان» و «شەریف عەزیمی» بە گێڕانەوەی بیرەوەری و خوێندەوەی شیعری تایبەت بە ماملێ رێزیان لە یادەکە گرت. هەروەها «ئازاد بیژەنی» کورتەباسێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
دواتر «عەبدوڵڵا ماملێ» باسی چەند لایەنێکی نەبیستراوی ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی «ماملێ» کرد و چەند گۆرانییەکی نەتەوەیی خوێند.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا «ئیسماعیل شاهۆیی»، حوسێن حەیدرپوور(هومێد)، «کامبیز ئیبراهیم زادە»، «کەریم رەسوڵپوور» بە خوێندنەوەی هەڵبەست و «عەزیز فازلی» بە وتنی مەقامێکی ماملێ و «برایم قادری» بە گۆرانییەک «یادی ماملێیان بەرز راگرت.
جێی ئاماژەپێکردنە کە بڕیار وابوو ئەم کۆبوونەویە لە هۆڵێکی شاری مەهاباددا ببەسترێت، بەڵام بەهۆی وەڵامنەدانەوەی بەرپرسانی حکومەتیی ئەم شارە، وا ساخبوونەوە کە ئەم بۆنەیە لە ماڵی ماملێ بگیردرێت.
www.mamle.net/?...

Пікірлер: 6
@farmanhaydar6120
@farmanhaydar6120 2 жыл бұрын
هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی مامۆستا محمد ماملێ
@mamle
@mamle 2 жыл бұрын
❤️💐❤️💐
@zirak93
@zirak93 10 жыл бұрын
dast xosh
@mamle
@mamle 9 жыл бұрын
+zirak93 بژی زیرەک گیان
Sanesin 1999.10.04  YADI MAMLE , MEDYA TV
1:43:26
Barzan Shaswar
Рет қаралды 23 М.
یادێک لە ماملێ لە ئاڤا مێدیا ٢٠٢٥ |  , Yadi Mamle le AVA media - 2025 AVA Media mamles memorial
27:20
Mamle Official Page | کاناڵی فەرمیی ماملێ
Рет қаралды 443
Ful Video ☝🏻☝🏻☝🏻
1:01
Arkeolog
Рет қаралды 14 МЛН
Непосредственно Каха: сумка
0:53
К-Media
Рет қаралды 12 МЛН
زنجیرەی محمدی مەهدی - ١ -ناساندنی مەهدی و ڕێبازی مەهدی
1:04:39
مامۆستا ھەڵۆ حەمە ڕەشید
Рет қаралды 21 М.
بە یادی کاك سیروس
8:17
Bokan Rojhalat
Рет қаралды 666
Dabro to Dabro / Xosrawi  Mamle
4:51
Shamal Salem
Рет қаралды 835
لە نێوان زیرەک و ماملێ
4:35
Bzav - بزاڤ
Рет қаралды 19 М.
مێرگۆڵان خوسرەو ماملێ
10:50
Khosrow Mamle
Рет қаралды 25 М.
INSTASAMKA - POPSTAR (prod. realmoneyken)
2:18
INSTASAMKA
Рет қаралды 6 МЛН
Ислам Итляшев - ПАЦАНЫ НА СТИЛЕ ! Премьера клипа!
2:17
Әбдіжаппар Әлқожа - Табайын жолын қалай (cover)
3:01
Әбдіжаппар Әлқожа
Рет қаралды 125 М.
Жандос Қаржаубай - Көзмоншағым
2:55