Рет қаралды 275
سلاو دایکان و باوکانی ئازیز قەبزی یەكێكە لەگرفتە باوەكانی منداڵان و لەهەمووتەمەنێكدا منداڵ تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت، بەزۆری لەنێوان تەمەنی خوار شەش ساڵان كێشەی قەبزیان بۆ دروست دەبێت.
ئەو منداڵانەی قەبزن تووشی ئازار و ناڕەحەتی دەبن لەكاتی دانیشتندا و مناڵێكی ئاسایی كەقەبز نەبێت لەڕۆژێكدا لەوانەیە سێ جار دابنیشێت، لەوانەیە سێ ڕۆژ جارێك پیسایی بكات كەپیسایەكی رەق نابێت و ئاسایی دەبێت، بەڵام كەقەبزی دروست دەبێت پیسایەكی رەق و ووشك دەبێت و ئازاری هەیە ودرەنگ دادەنیشێت.
بۆ چارەسەری ئەم قەبزیە ئەتوانرێت ئەم میوانە بەکاربهێنیت هەرمێ و قۆخ و هەلوژه بە فرێشی بێت یاخود وشکراو ئەگەر وشکراوبوو پێویستە سەرەتا پێویستە بخوسێنرێت بۆیە نەرمبێتەوە و پاشان وردبکرێت وەکو شەربەت بدرێت بە منداڵەکەت وەهەروەها ئەتوانرێت بکولێنرێت .
بەهیوای سود وەرگرتن