دۆکۆمێنتاری- قالە مەڕە qala mere documentary

  Рет қаралды 6,804

Zanyar Wais

Zanyar Wais

6 жыл бұрын

دۆکۆمێنتارییەک لە بارەی هونەرمەند قالەمەرەوە، کە بەرهەمی کەناڵی تیشکە.
قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی سەرماوەزی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی کولیجە سەر بە بۆکان ھاتە دنیا. ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە و لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قالەمەڕەی پێبەخشراوە.
لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و رەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە.
دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد حەسەن زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا. قالەمەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا. ھەر وەک خۆی دەڵێ تەواوی ژیانی بە نارەحەتی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە.
ساڵی ١٩٤٥-١٩٤٦ پەیوەندی بە کۆماری مەھابادەوە گرتووە و دۆستایەتییەکی نزیکیشی لە گەڵ نەمران ھەژار و ھێمن موکریانی دا ھەبووە. لە دوای لەسێدارەدرانی قازی موحەممەدی سەرۆک کۆمار، قاچاغ دەبێ و ھانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە، یان پەنای دەباتە ماڵی عەباس ئاغای سەرکەپکان و ئەحمەد ئاغای کۆیە. ساڵانی ١٩٦٧-١٩٦٨ بۆتە ھاوڕێی مەلا ئاوارە و مەلا مەحموودی زەنگەنە و سولەیمانی موعینی. ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان. تا ساڵی ١٩٨٥ ھەر بە سەڵتی ژیاوە و خێزانی پێکنەھێناوە.
ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێکۆشەران بووە. تا سەردەمای شۆرشی گەلانی ئێران واتە ساڵی ١٩٧٨ بە نھێنی لەگەڵ جووڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بووە.
گرینگی شمشاڵەکەی قالەمەڕە لە ئاستێک دایە کە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری مۆسیقا نەتەنیا نەیانتوانیوە خۆ لە ھونەرەکەی لادەن بەڵکوو تەنانەت وەک بلیمەتێک باسی قالەمەڕ دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە ھونەرمەند قالەمەڕە لە دوو دەیەی رابردوودا لە سەر بانگھێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری رێوڕەسمی ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە زانکۆکانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و سحراوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی رازاندۆتەوە.
قالەمەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فیستیڤاڵە گرینگەکانی بواری ھونەری موزیک لە وڵاتی ئێران لەوانە فیستیڤاڵی موزیکی فەجر لە تاران، فیستیڤاڵی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە کرمان و لە بۆنە و فیستیڤاڵەکانی سنە، کرماشان ئیلام، ورمێ، مەھاباد، سەقز، بۆکان و لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستھێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو فیستیڤاڵانە تابلۆی سوپاس و رێزلێنانی پێ بەخشراوە.
ھونەرمەندی میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان و ئێران و جیھان قادرعەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالەمەڕە"، شەوی پێنجشەممە ٢١ی مەی ٢٠٠٩ لە کاتژمێر ٢٢:١٥ بەکاتی ھەولێر، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی لاچین ١٥ لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و رۆژی دواتر واتە ھەینی ٢٢/٥/٢٠٠٩ بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی بۆکان و شارەکانی دیکەی رۆژھەلاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی بە پێی وەسێتی خۆی لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن حەسەن زیرەک بە داوێنی دایکی نیشتمان سپێردرا.

Пікірлер: 7
@user-ok7bx2po7u
@user-ok7bx2po7u 5 ай бұрын
هزاران. سلاولروحی پاکتبی‌مامه قادرگیان
@azizshaeri698
@azizshaeri698 12 күн бұрын
میلیون هزار رحمت له گورت ماموستا قادر گیان ریزی تو اونده زوره به پینوس به زبان ناگوتری
@user-vs7lm3od5g
@user-vs7lm3od5g 3 ай бұрын
هزاران سلاو له روحی پاکی
@hassannejadghanbar8797
@hassannejadghanbar8797 Ай бұрын
فره جوان بو. دس خوش
@Twana_A
@Twana_A 4 жыл бұрын
Dastt xoshbee, zor jwan bw
@gulasor4426
@gulasor4426 3 жыл бұрын
🙏❤🙏
@lavin93rahimipoor4
@lavin93rahimipoor4 5 жыл бұрын
هەزاران ڕەحمەت و دروود لە ڕۆحی بەرز و دڵی ڕوناکت مامە قالەگیان.....پیاوی گەورەمان ناییتە بەردڵ/هەتا ئەو کاتەی دەڕواتە ژیرگڵ/ئەینجا بۆی دەگرین بەگیان و بەدڵ /گوڕەکەی دەکەین بە باخچە و بە گوڵ....بەڵام چە کەڵکی هەیە!!!!
Kurdistan Khoosho
8:54
Release - Topic
Рет қаралды 3,7 М.
What it feels like cleaning up after a toddler.
00:40
Daniel LaBelle
Рет қаралды 75 МЛН
Playing hide and seek with my dog 🐶
00:25
Zach King
Рет қаралды 32 МЛН
КАК ДУМАЕТЕ КТО ВЫЙГРАЕТ😂
00:29
МЯТНАЯ ФАНТА
Рет қаралды 9 МЛН
قادر عەبدوڵلازادە / قالە مەڕە 1
12:06
bewran TV
Рет қаралды 60 М.
شمشاڵی کوردی زۆرخۆش
10:43
 Special
Рет қаралды 3,3 М.
What it feels like cleaning up after a toddler.
00:40
Daniel LaBelle
Рет қаралды 75 МЛН