حەزم لە هاورەگەز بازیە !!

  Рет қаралды 6,743

Sherzad

Sherzad

Күн бұрын

حوکمی نێربازی
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
زانایان ڕاجیاییان هەیە دەربارەی ئەم حوکمە، ئەمەش لەبەرئەوەی زۆربەیان وانابینن لە قوڕئانی پیرۆزدا حوكمی ئەم بابەتە دیاریکرا بێت... زانایان دوو حوکمی گشتییان هەیە بۆ ئەم بابەتە:
1. حوکمی کوشتنە، جیاوازی نییە ئەگەر سەڵت بێت یان هاوسەرگیری کردبێت، ئەمە ڕەئی ئیمامی مالیك و شافعی و ئەحمەد و ئیسحاقە.
2. حوکمی زینای هەیە، واتە [ئەگەر سەڵت بوو 100 جەڵدی لێ دەدرێت و ئەگەر هاوسەرگیری کرد بوو ڕەجم دەکرێت]. ئەمە ڕەئی هەندێ لە تابعییەکانە لەوانە: حەسەنی بەسڕی، ئیبراهیمی نەخەعی، عەتائی کوڕی ڕەباح.. هەروەها ئەمە ڕەئی ثەوری و ئەهلی کوفە بووە.
3. تەنها سەرزەنشت و سەرکۆنە دەکرێن، ئەمەش بە بەڵگەی ئەم ئایەتە: {وَالَّذانِ يَأْتِيانِها مِنْكُمْ فَآذُوهُما..}، ئەمە ڕەئی ئیمامی موجاهید و ئەبو حەنیفە و ئەبو موسلیمی ئەصفەهانییە.
حوکمی نێربازی لە فەرموودەدا:
ئیمامی الترمذي لە (الجامع) دا ڕیوایەتێكی لەم بارەیەوە هێناوە کە دەفەرموێت: "هەرکێتان بینی کردەوەی گەلی لووط [نێربازی] دەکات؛ ئەوا بکەر و بەرکار بکوژن". ئیمامی الترمذي دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بەم جۆرە بە فەرموودەی (ابن عباس) دەناسرێت، محمد بن إسحاق ئەم فەرموودەیەی گێڕاوەتەوە لە عمرو بن أبي عمر، کە دەڵێت: "نەفرەت لێ کراوە ئەوەی کردەوەی گەلی لوت بکات"، باسی کو‌شتنی تێدا نەکردووە.....
هەروەها ئیمامی التمذي ئاماژە بەوەش دەکات کە بە ئیسنادێكی لاواز (ضعیف) فەرموودەی: "بکەر و بەرکار بکوژن"، لە ئەبو هورەیرە ڕیوایەت کراوە.
کەواتە ئێستا کۆتا فەرموودەیەك هەبێت دەربارەی ئەم بابەتە فەرموودەکەی "ابن عباس"ه، فەرموون ئەمەش لێکۆڵینەوەیەك لە ڕاوییەکانی ئەم فەرموودەیە:
1456 - حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَمْرٍو السَّوَّاقُ قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ العَزِيزِ بْنُ مُحَمَّدٍ، عَنْ عَمْرِو بْنِ أَبِي عَمْرٍو، عَنْ عِكْرِمَةَ، عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ.... (الجامع، للترمذي)
مُحَمَّدُ بْنُ عَمْرٍو السَّوَّاقُ: تەنها ئیمامی "ئەبو زورعە" فەرموویەتی: شیخ صالح.. و"ابن حجر"یش وتوویەتی: صدوق.
عَبْدُ العَزِيزِ بْنُ مُحَمَّدٍ: ئیمامی ئەحمەد دەڵێت: "إذا حدَّث من كتابه فهو صحيح؛ وإذا حدَّث من كتب الناس وهم"، ابن حبان دەڵێت: "كان يخطئ"، ابن حجر له (التقريب) دا دەڵێت: "صدوق كان يحدِّث من كُتبِ غيره فيخطىء"، هەروەها لە (هدي الساري) دا دەڵێت: "روى له البخاري حديثَين قرنه فيهما بغيره".
دەڵێم: لەم فەرموودەیەدا هیچ کەسێكی متمانە پێكراو موتابەعەی نەکردووە... بۆیە ئەم ڕیوایەتە بە وەهم دادەنرێت.
عَمْرُو بْنُ أَبِي عَمْرٍو: ئیمامی بوخاری فەرموویەتی: "في حديثه نظر، ومرة: صدوق، وقال: لا أدري سمع من عكرمة أم لا". ئیمامی بوخاری ئەگەر کەسێك لاواز بوایە پێی دەوت: "فیه نظر"، هەروەها ئیمامی بوخاری دڵنیا نەبووە ئایا ئەم ڕاوییە گوێی لە عیکریمە بووە یان نا.. وە ئەم ڕیوایەتەشی لە عیکریمەوەیە.... هەروەها الجوزجاني دەڵێت: "مضطرب الحديث". ابن حجر دەڵێت: "ثقة ربما وهم، وقال في هدي الساري: لم يخرج له البخاري من روايته عن عكرمة شيئًا".
کەواتە ئەم ڕاوییە لە حاڵێكدا ئەگەر کەسێكی باوەڕپێكراویش بێت، ئەوا وەهمی هەیە... هەروەها ئەو فەرموودانەی کە لە عیکریمەوە ڕیوایەتی کردوون بە لاواز دادەنرێن مەگەر بە ئیسنادی تر پاڵپشت بکرێن.
عِكْرِمَة: یەكێكە لەو ڕاوییانەی قسەی زۆری لەسەرە... ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی لێ کردووە، بەڵام هەندێ فەرموودەناسی تر لێی ڕازی نەبوونەو تەنانەت تۆمەتی درۆكردنيش دراوەتە پاڵی!!
کاتێك کە فەرموودەیەك ئەمە حاڵی بێت!! ئایا دەکرێ پشت بەستن بەم فەرموودە لاوازە خوێنی خەڵکی بڕێژرێت؟؟؟!!!
چۆنێتی کوشتنی نێربازان:
1. بە ئاگر دەسووتێنرێن!! ئەم وتەیە دراوەتە پاڵ خەلیفە عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب وئەبو بەکرى صدديقيش ئەم ڕەئییەی وەرگرتووە.
2. لە بەرزترین شوێنەوە بەردەدرێتە خوارەوە و پاشان بەردباران ئەکرێت!! ئەم وتەیە دراوەتە پاڵ ئيبن عەبباس.
3. بەردباران دەکرێت تا مردن (ڕەجم)، ئەم وتەیە دراوەتە پاڵ ئیمامی عەلی وئيبن عەبباس.
4. هەندێ لە فوقەهای دوای هاوەڵان ڕەئییان وابووە کە دەبێت نێربازان بکوژرێن جا ئەگەر سەڵت بن یان هاوسەرگیرییان کرد بێت جیاوازییان نییە.
5. حوکمی زینای هەیە، ئەگەر سەڵت بوو ناکوژرێت، بەلام ئەگەر هاوسەرگیری کرد بوو ڕەجم دەکرێت!!
وەکو لە سەرەتاوە بینیتان ئەم حوکمانە هیچیان بەڵگەیان نییە لە قوڕئانی پیرۆزدا، وە فەرموودەکەش لاوازە وەکو ڕوونمان‌ کردەوە.
والحمد لله رب العالمين

Пікірлер: 56
سزای نێربازی لە شەریعەت دا
6:30
مامۆستا فاتیح شارستێنی
Рет қаралды 9 М.
هاورەگەزخوازی لە روانگەی زانستی پزیشکییەوە!
12:12
Jaafar Omer جەعفەر عومەر
Рет қаралды 3 М.
Un coup venu de l’espace 😂😂😂
00:19
Nicocapone
Рет қаралды 11 МЛН
This mother's baby is too unreliable.
00:13
FUNNY XIAOTING 666
Рет қаралды 39 МЛН
سزای هاوڕەگەزبازی لە ئیسلامدا چیە ؟🤔😳
9:01
بەختەوەری Baxtawari
Рет қаралды 6 М.
بۆچی هاوڕەگەزخوازی نەخۆشی دەروونیە🤔؟
6:31
بەختەوەری Baxtawari
Рет қаралды 5 М.
هاوڕەگەزبازی چارەسەری نییە؟! مامۆستا هەڵۆ mamosta halo
4:42
ڕێگای ئیسلام Regay Islam
Рет қаралды 5 М.
Special Report | #پەلکەزێڕینەکان | #LGBTQI
19:09
Rudaw Stream
Рет қаралды 6 М.
چۆن چارەسەری هاوڕەگەزبازان بکەین؟
3:55
Astana - ئاستانە
Рет қаралды 3,1 М.
کەسێک زینا بکات اللە لێی خۆش ئەبێت؟ مامۆستا هەڵۆ mamosta halo
11:33
وەڵامی پرسیارە شەرعیەکان: حوکمی نێربازی و چارەسەری
6:12
How to win a argument
9:28
ajaxkmr (ajaxkmr1986)
Рет қаралды 619 М.