Рет қаралды 65
2024-09-22
لەم ئەڵقەیەی بەرنامەی (زمانێ مە)، (د.مستەفا زەنگەنه) میوانە، پێکەوە باس لە ڕۆڵی ڕەنگ و ناوی ڕەنگەکان لەناو زماندا دەکەین، لە دووتوێی گفتوگۆی بەرنامەکەدا، میوانەکەمان تیشک دەخاتە سەر ڕەنگەکان لەناو ئیدیۆمی کوردی و نمونەیان لەبارەوە دێنێتەوە، هاوکات ڕۆڵی ناوی ڕەنگەکان لە دروستکردنی ناوی شوێنەکان بە نمونەوە باس دەکات، هاوکات ناوی هەندێک شوێنی بەرەوەی کەرکووک بە نموونە دێنێتەوە کە ناوە کوردییەکانی ڕەنگەکان ڕۆڵیان لە دروستکردنی ناوی شوێنەکاندا بینیوە، بەمەش کوردستانێتی ناوچەکە دەسەلمێنی، بۆزانیاری پتر بەرنامەکە باشترین سەرچاوەیە.