ئارام ئەحمەد نەوشیروان مستەفا گەرەترین دزبوو Aram ahmad nawsherwan mustafa gawratren dzbw

  Рет қаралды 16,503

Aram ahmad ئارام ئەحمەد

Aram ahmad ئارام ئەحمەد

Күн бұрын

نوسینێک بێ سڵەمینەوە...خۆشەویستی لە دیدگای منەوە......بەشی دووەم
هەموو خۆشەویستیەک،هەموو پەیوەندیەکی ئینسانی، هەوڵدان بۆ شکاندنی هەموو تەنهاییەک خۆ بە خۆ بەرژەوەندیە.
خۆشەویستی ڕۆحی،یان ئەوەی پێی دەڵێن"ئیفلاطونی" زیاتر هەڵخەڵەتاندن و جۆرێکە لە نەخۆشی کە مرۆڤ ئارەزووی ئازارو ئەشکەنجەدانی خۆی دەکات، وەک ئەوانەی خود کوژی دەکەن، ئەمەی یەکەمیان خۆکوشتنێکی لەسەرخۆیە، خۆشەویستی بەتایبەتی بەینی نێرو مێ دەبێتە باوەشێک، پیاسەیەک،چاخواردنەوەیەک، گێرانەوەی یادەوەریەکان وهتد .
ئەوەی واتێگەیشتوە"خۆشەویستی ئەوەیە بەیەک نەگەن" ئەوکەسە دەیەوێت ئازاری خۆی بدات،خۆی تووشی خەمۆکی بکات، سەرقاڵی شانامەو ئەدەبیات و ئاخ و ئۆف بێت بۆ دووری مەعشوقەکەی،تۆ تەنها جارێک مەحکومی بەژیان، ئەم بەیەک نەگەیشتنە بۆ کەی هەڵەگریت؟ ئەگەر ئازاری خۆت نادەیت!
سادەتر بڵێم، خۆشەویستی وەک سەریەشەیەکی تاقەت پروکێن وایە، دەبێت حەبێکی پاراسیتەمۆڵ بخۆیت تا ژانی سەرت بشکێت، دەبێت ئەویش مەعشوقەکەی بخوات،تا تامەزرۆییەکەی بشکێت.
خۆشەویستی و ئەوینداری پاک و پیسی نیە، باشی و خراپی نیە،ڕاستەقینەو درۆینەی نیە، خۆشەویستی تەنها خۆشەویستی و پیاسەیەکەو دەردەدڵەکان،تاراندنی تەنهاییەکان، گۆڕینەوەی هەستەکان، چێژەکان و میهرەبانیەکان، هەردووتەرەفیش سودی لێدەبینن و خۆشحاڵ دەبن،ئەم خۆشحاڵ بوونە، ئەم وەلام دانەوەیە بەیەکتر بۆ بەرژەوەندی هەردولایە.
وایدانێ هاوڕێیەک لەوپەڕی دنیاوە دەیان کاتژمێری بڕیوەودێتە لای من بۆ دانیشتنێک، چاخواردنەوەیەک،سەرەتا خۆی خۆش دەوێت و دەیەوێت بە خۆشەویستی و هاتنە لای من تینوێتی ئەو خۆشەویستیەی خۆی بشکێنێت کەلە ناخیدایە بەرامبەر من،تەوقەکردنێک، باوەشێکی دۆستانە، ئەملاو لا ماچکردنێک،بۆ ئەو بەسە تا ئەو ئارەزو،ئەو هەستانەی هەیەتی خاڵی بکاتەوەو بەشۆڕ وشەوقەوە بگەرێتەوە.
هەرکەس تاوێ قوڵ بیربکاتەوە چ هەیەجانێک لە ناخیدا هەیە، ئاسان لەو ەتێدەگات مرۆڤ دوو دیووە،ئەو دیوەی بەدەرەوەیە کە کۆمەڵگا، ئاینەکان، کەلتورەکان وەریدەگرن،بەلام ئەمە دیووە ڕاستەقینەکەی نیە،دەمامکە، ئەسڵەکەی ئەوەیە کە سەرکوت کراوەو بەدەرەوە نیە،لە تاریکیداو لەژێرەوە مومارەسەی دەکات،ئەمەیش لای من ڕەوایە،کاتێک تۆ باوەڕەکانی من، هەستەکانی من،حەزەکانی من،خۆزگەو ئاواتەکانم لەقاڵب دەدەی، لە جێگایەکدا دەتەقمەوە، جایان لێت یاخی دەبم،یانیش لەتاریکایدا خەونەکانم دەکەمە واقع.
خەڵکی ئێمە تابە ئێستایش وادەزانێت بەرژەوەندی هەر پارەیە،نا ئەمەوانییە، دانیشتنێک، گۆڕینەوەی هەستەکان لەبەینی دوو کەسدا بەرژەوەندی هەردولایە، پێخۆشبوونی هەردولایە،کاتێک کوڕێک کچێکی خۆشدەوێت،یان بە پێچەوانەوە، هەموو وجودی داوای باوەشێک دەکات، ئەمە بەرژەوەندی خۆیەتی بەرلەوەی کچەکەی خۆشبوێت،بەرلەوەی کوڕەکەی خۆش بوێت، واتە خۆشی دەوێت لەبەر ئەوەی خۆی خۆشیدەوێت نەک لەبەر ئەوەی ئەو خۆشی دەوێت.
زۆر پیاو هەیە هەزاران جار خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەی دەرەبڕێت و بەساقەو بە قوربانی دەبێت،پاشان لەسەر شتێکی پووچ دەی کوژێت؟ دەبێ بپرسین ئەم ئینسانە بۆچی خاڵی بوەوە لەو هەموو ئەوینداری و خۆشەویستیە؟تەنها لەبەر خەتایەک،یان هەڵەیەکی بەرامبەر؟ نا! لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی هەستەکانی و حەزەکانی کەوتۆتە خەتەرەوەو لەدەستی داوەو پێی وایە کەسێکیتر بردویەتی،ئیتر خۆشەوسیتەکەی دوێنێی دەبێتە دوژمنی ئەمرۆو، دەبێت بکوژرێت،یان دەبێت هەموو شتێکت بۆ من بێت یان نابێ بژیت،ئەمەیش دەکاتە خود پەسەندی، چونکە ئەم لەبەر "خۆی" ئەوی خۆشویستوە،خۆ ئەگەر لەبەر "ئەو" ی بەرامبەر خۆشی بویستایە بۆهیچ ئەگەرێک خوێنی نەدەڕشت.
لەپشت هەموو دایک،ژن،خوشک،کچ کوشتنێکەوە پاڵنەرێک هەیە، من دەزانم چییە بەڵام نایڵێم!!!!!!!!ئەوەی تا ئێستا بیریاران، نوسەران، دینیەکان، ڕەخنەگرەکان و ژن دۆستەکان لەم پەیوەندەوە وتویانە واقعەکە نیە، تەنها هەوڵ بووە بۆ شاردنەوەی ئەو "پاڵنەرە" کە وەک ئێستای من ئازایەتی وتنیان نیە................."لێرەدا سڵەمیمەوە"
ژنانیش هەن هەزاران جار بەقوربانی هاوسەرەکانیان دەبن، دەڵێن،تۆ جوانترین و باشترین پیاوی ژیانی منیت، تۆ هەموو شتێکی منیت،بێ تۆ ژیان تەواو تاریکەو مانای نیەو ئەگەر شتێکت لێ بێت من دەمرم،بەڵام ناگەهان ئەگەر شتێکی لێبینی، تەواوی ئەو قسانە خاڵی دەبنەوەو دەبێتە سەرسەخترین دوژمن،دەبێت بپرسین بۆ؟ لەبەر ئەوەی پێی وایە بەرژەوەندیەکانی، هەستەکانی، حەزەکانی کەوتۆتە خەتەرو کەسێکیتر زەفەری پێبردوەو تۆزێکی لێبردووە،ئەی ئەمە چییە لە بەرژەوەندی زیاتر؟چیە لەوەزیاتر کە لەبەر خۆی ئەوی خۆشویستوە؟ تا هەموو شتەکانت هی من بێت، تۆ ژنی باشیت ،یان پیاوی باشیت، عاشقتم بێ تۆ دەمرم، کە یەک شتت نەما ئیتر تۆ دوژمنیت، خۆشەویستی و هەموو ئەوقسە زلانە چەشنی میزەڵدان فش دەبنەوە.
کەواتە لەسەرەتاوە ئەوینداریەکان بەرژەوەندیە، لەبەر خۆت بەرامبەرت خۆش دەوێت نەکە لەبەر ئەو،خۆشەویستی ئەوەیە تۆ تەمەنای خۆشبەختی وئارامی و شادی بۆ مەعشوقەکەت بکەیت،ئەگەر بەسالانیش نەیبینیت، کەئەمە دەگمەنە، نەک هەمو شتێکت بۆ من بێت خۆشەویستی، یەکیان بۆ من نەبوو دوژمنیت.
لێرەدا ئەمەوێ بلێم، بەرژەوەندی شتێکی پیس و ناشیرین نیەو شتێکی جوانە، تا ئەوجێگایەی بەرژەوەندی بەرامبەر نەکەیتە قوربانی ئەوانەی خۆت و بیپارێزیت، ئەگەر وات نەکرد ئیتر دەبیتە خۆپەرست و خراپ.
لێرەدا من ناچمە ناو پیشاندانی ڕێگاکانی خۆشەویستی و بەیەک گەیشتن، بەلام لە دیدگای منەوە خۆشەویستی بەرژەوەندی دوو لایەنەیەولە دەست گوشینێکەوە تا پیاسەیەکی ئێواران و یاریەک،گفتوگۆیەک لەزەت بەخشە بۆ هەردولایان بۆیە دەیکەن،کاتێکیش ئەمانە نەما خۆشەویستیش نامێنێت و بە کۆتاییەکانی خۆی دەگات.
ئارامی حاجی علی
13/2/2023

Пікірлер: 77
Кәсіпқой бокс | Жәнібек Әлімханұлы - Андрей Михайлович
48:57
规则,在门里生存,出来~死亡
00:33
落魄的王子
Рет қаралды 32 МЛН
Running With Bigger And Bigger Lunchlys
00:18
MrBeast
Рет қаралды 136 МЛН
Кәсіпқой бокс | Жәнібек Әлімханұлы - Андрей Михайлович
48:57