چاوپێكەوتنێكی كەمبینراوی مێژووی نەوشیروان مستەفا محەمەد رەئوف زستانی 2001 سەر

  Рет қаралды 14,383

Naji Sianawi

Naji Sianawi

5 жыл бұрын

چاوپێكەوتنێكی كەمبینراوی مێژووی نەوشیروان مستەفا
محەمەد رەئوف
زستانی 2001 سەرقاڵی دۆكیۆمێنتەرییەك بووم لەسەر (شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید) دەمزانی كاك نەوشیروان دێتە بەشی راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی و وانە دەڵێتەوە لە بینای كۆلێجی ددان، خۆشم لەوێ خوێندكاری زانكۆ بووم، دوو بۆ سێجار بە ( د. نەبەز مەجید عەمیدی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان و د. مۆفەق دەرگەڵەیی سەرۆكی بەشی راگەیاندن)م وت دەمەوێت چاوپێكەوتن لەگەڵ كاك نەوشیروان بكەم، هەستم كرد زۆر گوێیان بە قسەكانم ناداو بیانویان دەهێنایەوە، بۆیە رۆژێك بینیم لە قادرمەكانی كۆلێج دەهاتە خوارەوە، یەكسەر چومە بەردەمی وتم كاك نەوشیروان دەمەوێت چاوپێكەوتنێكت لەگەڵ بكەم، وتی لەسەر چی وتم " لەسەر شۆرشی شێخ مەحمود" وتی باشە پێم خۆشە سبەی وەرە یەك دەبینین، سبەی چومە ژووری سەرۆكی بەشی راگەیاندن و لەوێ یەكترمان بینی، چەند پرسیارێكی لێمكرد، خەڵكی كوێت؟ بۆچی دەتەوێت دۆكیۆمێنتەری لەسەر شێخ مەحمود بكەیت؟ بۆچی منت هەڵبژاردووە قسەی تیابكەم؟ دوای گفتوگۆكردن لە كۆتاییدا وتی" سبەی ئێوارە سەعات شەش وەرن بۆ ماڵەوە".
رۆژی دواتر لەوادەی خۆدا لەگەڵ وێنەگرەكەم" شاخەوان ئەنوەر" لە ماڵەكەی خۆی لەگردی عەلی ناجی چوینە ژوورەكەی لەگەڵ مامۆستا جوامێر دانیشتبوو، دوای بەخێرهاتن، وتی پرسیارەكانت چین، هەندێك پرسیارم پێ وت، وتی "من خۆم بەباشی ئامادەكردووە، قسەی خۆم ئەكەم و چی بۆتۆ گونجاو بوو بەكاری بهێنە" كە پرسیاری یەكەمم لێكرد، لەسەرتاوە زۆر بەووردی باسی شۆڕشەكەی شێخ مەحمود و هۆكارەكان و شكستەكانی كرد، نزیكەی 40 خولەك قسەیكرد، زۆر تێكەڵ بوبو لەگەڵ بابەتەكە هەستمكرد زۆر حەزی بەبابەتەكە بوو، زۆر بەووردی باسی كەسەكان و ناوی شوێن و بابەتەكەی دەكرد، وەك شارەزایەكی قاڵبوو لە مێژووی گەلی كوردستان و ناوچەكە قسەی دەكرد.
ئەم چاوپێكەوتنەم كردە بەشێك لە بەرنامە دۆكیۆمێنتەریەكە كە بە دوو بەش پەخشكرا لەگەڵ كە چەند كارەكتەرێكی تر كە بەشداربوون لەبەرنامەكە( عەبدولرەقیب یوسف، د. حەمە دلێر، عەبدولرەحمان سدیق) دۆكیۆمێنتەریەكە زۆر وورد و بەڵگەنامەی تیایە، بەڵام لێرەدا تەنها قسەكانی كاك نەوشیروانم لێدەركردووە.
بەداخەوە مادە خامەكەی نەماوە دوای گەرانێكی زۆر هاوڕیانم تەلەفزیۆنی یەكگرتوو، لەئەرشیفدا عەزێتیان كێشاو بە مونتاژكراوی بەرنامەكەیان دەستخستمەوە، ئەگەرچی بەرنامەكە چەندین رۆژ پێوەی ماندوو بووم بە ئامادەكردن و چاوپێكەوتن و مونتاژیەوە، بەڵام بەرنامەكە موڵكی ئەوانەو زۆر سوپاسیان ئەكەم.
محەمەد رەئوف.

Пікірлер: 17
@jamalhasan-fc3ip
@jamalhasan-fc3ip 5 ай бұрын
زانیاریه کی زۆرگرن بو ،،گۆڕت پڕگوڵ بێت❤❤❤❤
@Rikar.A
@Rikar.A 4 ай бұрын
روحی شاد کەسایەتی بەرزو ،زیرەکو بەتواناو نیشتمان پەروەر
@muhamedarif6586
@muhamedarif6586 6 ай бұрын
ڕۆحت بە بەهەشت شاد بێت سیاسەتمەدار ی خاکی و بیرمەندی کورد
@goran647
@goran647 Жыл бұрын
خواي گه وره عه فووي كات به راستي له ناوكورد ئه موو مام جه لال سياسه تيان ده زاني ونيشتمان په روه ربوون خوا ليان خوش بيت.
@MohamedBekas-ob7vc
@MohamedBekas-ob7vc 10 ай бұрын
ج ن. هه ردوک جاسوسی وه لاتانی. کوفر بون دژی ۳شت اسلام شیوعی میلله تی کورد وه لاتانی سه رمایداری کوردستانی تجزیه کرد. سه ره رای ئه وه ش. خویان فروشت به. لندن. دژی حشع
@user-gk3pu2hb3k
@user-gk3pu2hb3k 4 ай бұрын
هەزار ڕەحمەت لە گۆرت .
@mamadadil5995
@mamadadil5995 Ай бұрын
Baqar 100 kteb fert krdwam xwa liyt xosh bet sarok
@SheikhKarim-jq4fw
@SheikhKarim-jq4fw 9 ай бұрын
تائێستاش کەسم لەکوردی باشوور نەبینیوە هێندەی نەوشیروان مستفا زیرەک و سیاسی و ڕۆشنبیر بێ
@SardarBahashty-fg8pu
@SardarBahashty-fg8pu Жыл бұрын
Doctor am hayea la physicist da ( peawy wa zirak w wrdbinm nadiwa la mezhwda ( yadit prr xer )( rohat shad
@SardarBahashty-fg8pu
@SardarBahashty-fg8pu Жыл бұрын
Xom doctoram hayea la physicist da ( peway wa zirak w zhirm la mezhwda nadiwa ( rohat shad( yadit prrr xer
@farhadenjwen8197
@farhadenjwen8197 3 жыл бұрын
هەزار ڕەحمەت لەگۆڕت
@elikurdoo8912
@elikurdoo8912 5 жыл бұрын
Bijî mamosta
@hemnkhalil6976
@hemnkhalil6976 4 жыл бұрын
دەستان خۆش
@rabarjalil1346
@rabarjalil1346 3 жыл бұрын
دەست خۆش
@rudawpalka6781
@rudawpalka6781 10 ай бұрын
نوشيروان مصطفى له پیناو إثباتی وجودی شخصی خوی گورانی دامه زراند و له یه کیتی انشقاقی کرد ؛ بو اوه ی بیسه لمینیت ده توانیت به رامبه ر نه یاره کانی نیو یه کیتی خودی خوی إبراز بکات، به لی توانی یه کیتی به اژنو دابینی، چونکه او کات قاعیده یه کی جه ماوه ری به رفراوانی هه بوو . بیگومان توانی بزووتنه وه ی گوران دروست بکات ؛ به لام بزووتنه وه یه ک له ناوه روکدا وه کو حزبه کلاسیکیه کان وابوو له هه لبژاردندا که او ده نگانه ی هینا تووشی غرووری سیاسی بوو وه کو حزبه ته قلیدیه کان شیت وشه یدای ده سه لا ت بوو. ویرای امانه ی که له سه ره وه اماژه مان پیکرد ، بزووتنه وه که خالی بوو له مبدء و پرانسیپ و دیسیپلین و .....تد کومه لیک کادر و خه لکی اوتوی له ده وری بزووتنه وه که کو کرده وه که به آسانی کریاریا ن آماده بوو له لايه ن ام لاو اولا. نوشیروان خو شی ده یزانی ؛ به لام ده یویست به زووترین کات بگات به لووتکه، زیاتر گرنگی به که میه ده دا نه ک به نه وعیه ت... له دوا ی خویشی نیزامیکی سولاله و خانه واده یی مانه ندی اواني دیکه که ره خنه ی لیده گرتن داهینا......
@sadraddinzrari9002
@sadraddinzrari9002 7 ай бұрын
روحت شاد سه رکرده هرچی ده که م شتیک نیه قاببل به وه صفت بیت
@MohamedBekas-ob7vc
@MohamedBekas-ob7vc 10 ай бұрын
ج ن. هردوک. جاسسی
ڕووبەڕوو لەگەڵ نەوشیروان مستەفا(٦).
36:39
Hoshyar Abdullah
Рет қаралды 12 М.
КАК ДУМАЕТЕ КТО ВЫЙГРАЕТ😂
00:29
МЯТНАЯ ФАНТА
Рет қаралды 9 МЛН
39kgのガリガリが踊る絵文字ダンス/39kg boney emoji dance#dance #ダンス #にんげんっていいな
00:16
💀Skeleton Ninja🥷【にんげんっていいなチャンネル】
Рет қаралды 8 МЛН
Эффект Карбонаро и нестандартная коробка
01:00
История одного вокалиста
Рет қаралды 9 МЛН
ذياننامةى نةوشيروان مستةفا - بةشى يةكةم
51:25
Gorran.Movement بزوتنەوەی گۆڕان
Рет қаралды 109
پەنجەكان یەكتر دەشكێنن- بەشی سێیەم
3:06:08
КАК ДУМАЕТЕ КТО ВЫЙГРАЕТ😂
00:29
МЯТНАЯ ФАНТА
Рет қаралды 9 МЛН