Рет қаралды 28,218
ئەم بەڵگەفیلمە تایبەتە بە کەسایەتی حاجی مەکی، یەکێک لەو کەسایەتییانەی نزیکەی 60 ساڵ خزمەتێکی زۆری بواری هونەری شانۆ و درامای کردووە.
لەنێو ئەم بەڵگەفیلمەدا باسی گشت قۆناخەکانی تەمەنی حاجی مەکی دەکرێت و هەندێک لایەنی ژیانی ئەو ئەکتەرە لەرێگەی ئەم فیلمەوە دەخرێتەڕوو.
کارەکانی حاجی مەکی لە بیری زۆر کەسدا بە گشت تەمەنە جیاوازەکانەوە ماون، مەکی لە زۆرینەی کارەکانیدا بابەتی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی هەڵبژاردووە و بەشێوەیەکی کۆمێدی کاری لەسەر کردووە.
دەرهێنەر : شاخەوان عەبدوڵڵا قازی
کامێرا : حەیدەر عومەر
مۆنتاژ : هەردی قادر