Рет қаралды 2,134
Text, Melody & Arrangements: Chia Madani
Guitars: Kian Zamani
Violins: Saman Nourouzian
Duduk & Quena: Amir H. Kianpour
Mix & Mastering: Omid Rahro
-------------------------------------------------------------------------------------
Official site: www.chia.se
Facebook: / madani.chia
Instagram: / chia_madani
میوان
ئەوا دیسان یادەکانت یەک بە دوای یەک هاتنە لام
نەرم نەرم لە تۆ ئەدوێن زۆر بە چێژ و پڕ لە تام
چەندە شیرین لە نازداریت لە جوانی تۆ باس ئەکەن
منیش نوقمی خەیاڵێکی دڵرفێن و تەڕ ئەکەن
یادی تۆ گەر ئەمبزێوێ هەست بە بوونی خۆم ئەکەم
یادگاریت بمهەژێنێ هەست بە بۆنی تۆ ئەکەم
کە یادی تۆ ئەمڕفێنێ هەست بە بوونی خۆم ئەکەم
خەیاڵیشت بمهەژێنێ هەست بە بۆنی تۆ ئەکەم
لە دوورەوە یادت ئەکەم بیری ژوانت دەکەم
هەموو ناخم هەموو سۆزم بە ناوت تاپۆ ئەکەم
من بە بوونت شادمانم دڵی من هەر تۆی ئەوێ
لە من دوور بیت یان لە لای من ئەو دڵەش هەر تۆی دەوێ
یەک نیگای تۆ بۆ من بەسە خەوی من داگیر بکا
یەک بزەی تۆ بۆ من بەسە خەمی من ساڕێژ بکا
لە دوورەوە یادت ئەکەم بیری ژوانت دەکەم
هەموو ناخم هەموو سۆزم بە ناوت تاپۆ ئەکەم