Рет қаралды 4,952
دانیشتوانی 53 گوندی مه‌سیحییه‌كانی سنوری دۆڵی نه‌هله‌ی قه‌زای ئاكرێ، ڕایده‌گه‌یه‌نن: له‌لایه‌ن خاڵۆزایه‌كی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتییه‌وه، ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیاندا و كاتێكیش داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێده‌كرێت.
په‌رله‌مانتارێكی پێكهاته‌ی مه‌سیحیه‌كانیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن، كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوون و تائێستاش له‌سه‌ر ئه‌و داگیركارییه، حكومه‌تی هه‌رێم، هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوه، ده‌شڵێت: پێكه‌وه ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها دروشمه.