Diwani Saho || دیوانی شاهۆ «کوردێکی هاودەردم ئەوێ» شیعر بۆ وەتەن - شیعری کوردی نیشتمانی - شعری کوردی

  Рет қаралды 1,125

Behzad Mohammadi

Behzad Mohammadi

2 жыл бұрын

کوردێکی هاودەردم ئەوێ
بەرهەمی: شاهۆ (1882-1971)
زمان:کوردیی ناوەندی
قاڵب:پێنج خشتەکی
خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی
[ telegram:t.me/behzadakurd ]
جاڕ ئەکێشم من ئەڵێم کوردم بە دڵ کوردم ئەوێ
کوردی چۆن؟ کوردێکی ساغی بێ غەشی مەردم ئەوێ
بێ فڕ و فێڵ کورد پەرستێکی جەوان، مەردم ئەوێ
جان فیدایێکی، دلێری سافی بێ گەردم ئەوێ
دڵ پەرۆشێکی وەتەن کوردێکی هاودەردم ئەوێ
نامەوێ کوردێک بە خوێنی کوردەکان بازی بکا
خۆی لە خۆی زوو زوو بگۆڕێ فیز و شانازی بکا
بۆ وەتەن چاکەی نەوێت بێگانەکان ڕازی بکا
پەیڕەوی بیری خراپی گۆمەڵی نازی بکا
نامەوێ کوردێکی وا کوردێکی هاودەردم ئەوێ
هەرچی ناوی تاقە کوردێکی لەلای بێگانە برد
یا لە خۆوە خووی خراپێکی لەحەق هاوخوێنێ کرد
یا کە هاتوو کوردەکانی بۆ ئەم و ئەو کردە پرد
واجبە مێشکی بکەیتە تووتیا یا ئاردی ورد
نامەوێ کوردێکی وا کوردێکی هاودەردم ئەوێ
کورد یەکێکن فەرقی کوردی ژوور و خواری بۆ نییە
فەرقی کوردی کۆچەری و دێهات و شاری بۆ نییە
فەرقی کوردی دەشتەکی و ناوشاخ و داری بۆ نییە
هەر کەسێ فەرقی بکات هیچ ئیعتیباری بۆ نییە
نامەوێ کوردێکی وا کوردێکی هاودەردم ئەوێ
کورد ئەبێ دایم تەماشای بنج و بونیادی بکا
سەیری بنچینەی ئەساسی زێد و ئەجدادی بکا
بیر لە ئیشی پاشەڕۆژی کورد و ئەولادی بکا
نەک بە تەنیا مەرحەبایەک پشت لە ئەجدادی بکا
نامەوێ کوردێکی وا کوردێکی هاودەردم ئەوێ
شایەقم من بۆ ئەوەی کوردان لەگەڵ یەک بن هەموو
یەک دڵ و یەک تاقم و یەک کۆمەڵ و یەک بن هەموو
وەک برایەکی بەڕاستی دەس لەمل یەک بن هەموو
نەک لەبەر نەفعێکی عادی دوژمنی یەک بن هەموو
نامەوێ کوردێکی وا کوردێکی هاودەردم ئەوێ
#شاهۆ

Пікірлер: 9
@user-ps9yq9rm5w
@user-ps9yq9rm5w 2 жыл бұрын
سه‌رکه‌وتووبیت به‌رده‌وام به
@behzadakurd
@behzadakurd 2 жыл бұрын
بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوامم
@eisakakaei9160
@eisakakaei9160 2 жыл бұрын
👌
@rebin_fuad
@rebin_fuad 2 ай бұрын
ئازیزێک پێش چەندین ساڵ بە دەنگێکی ڕەوان ئەم شیعرەی بە ئاوازێکی لەسەرخۆ وتووەتەوە ،ناوەکەی نازانن؟ یاخود لینکتان لا نییە؟ لەشتان ساخ بێت .
@HelenYazdir
@HelenYazdir 2 жыл бұрын
Zor zor juana dast xosh tkaya tkaya agar akre linki muzikakam bo danet zor supas
@behzadakurd
@behzadakurd 2 жыл бұрын
سپاس خاتوون،لە تێلێگرامی ئەم کەناڵە مۆسیقای ژێر دەنگ دانراوە...بەس کەمێک بە شوێنیدا بگەڕێن
@HelenYazdir
@HelenYazdir 2 жыл бұрын
@@behzadakurd supaa ballam telegramm nia 😔
@behzadakurd
@behzadakurd 2 жыл бұрын
kzbin.info/www/bejne/a4HWkKN7Ytdre6c ئەوەش لینک
@HelenYazdir
@HelenYazdir 2 жыл бұрын
@@behzadakurd zor supast dakam barezm dastakant xosh bet
Diwani Kurdi Bashi Yak دیوانی كوردی به‌شی یه‌ك
13:30
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 7 М.
What it feels like cleaning up after a toddler.
00:40
Daniel LaBelle
Рет қаралды 71 МЛН
Wafayi : وەفایی - هێند نەخۆشی دەردی دووریم
5:43
مەحوی: دڵم ئەمشەو...
2:53
Parsa پارسا
Рет қаралды 12 М.
غمگین ترین شعر کوردی/ شێعری کوردی زۆر غەمگین
1:16
شعری ئاڵای کوردستان علم کردستان
2:42
Peshawa Salahadin
Рет қаралды 62 М.
akimmmich (feat. Turar) - UMYTTYŃ BA?| official lyric video
2:54
akimmmich
Рет қаралды 3,4 МЛН
Zattybek & ESKARA ЖАҢА ХИТ 2024
2:03
Ескара Бейбітов
Рет қаралды 508 М.
Iliyas Kabdyray ft. Amre - Армандадым
2:41
Amre Official
Рет қаралды 1,4 МЛН
LISA - ROCKSTAR (Official Music Video)
2:48
LLOUD Official
Рет қаралды 124 МЛН
IL’HAN - Pai-pai (lyric video) 2024
3:24
Ilhan Ihsanov
Рет қаралды 503 М.
Әділет Жауғашар & SUNDET MUSLIM - Бір оқиға [M/V]
3:05
Әділет Жауғашар
Рет қаралды 97 М.