Diyaspora-دیاسپۆرا-کۆشکی کوردێک لە پۆڵەندا، سەرکردەکانی جیهان کۆدەکاتەوە

  Рет қаралды 8,076

Rudaw Stream

Rudaw Stream

Ай бұрын

زیاد رەئووف زۆرتر لە نیو سەدەیە لە دیاسپۆرا دەژی و کۆکەرەوەی شەش هەزار کاری ناوازەی هونەرییە،
زیاد رەئووف ساڵانی حەفتا لەبەر شیوعیەت و ئاشکرابوونی دەچێتە رووسیا، کۆشکەکەی یەکێکە لە سامانە مێژوویەکانی پۆڵەند، زۆر سەرکردەی جیهان سەردانی کۆشکەکەی زیادیان کردووە.
زیاد رەئووف، دیپلۆمات، بزنسمان، کوڕی ماڵباتێکی ناسراوی هەولێرە، زۆرتر لە نیو سەدەیە لە دیاسپۆرا دەژی، کۆکەرەوەی شەش هەزار کاری ناوازەی هونەرییە.
ساڵانی حەفتا لەبەر شیوعیایەتی و ئاشکرابوونی پیرە هەولێری بەجێهێشتووەو لە رێگەی تورکیاوە گەیشتووەتە رووسیا، کەچی ئێستا لە کۆشکەکەی خۆی لە کراکۆی پۆلەند کە یەکێک لە جوانترین شارەکانی ئەوروپایە چیرۆکی دیاسپۆرانشینی خۆی دەگێڕێتەوە.
ئەو کۆشکەی یەکێکە لە سامانە مێژووییەکانی پۆڵەند و زۆر سەرکردە و سەرۆکی جیهان سەردانیان کردووە.
زیاد رەئووف"هەر لە سەرەتا لێغڤەوانسا کە هەموو سیستەمی گۆڕی لە پۆڵەند و ئەلێکساندەر کرانێفشسکی کە دە ساڵ سەرۆکی پۆڵەند بوو، ئەو بڕیاریدا پۆڵەند بەشدار بێت لە ئۆپەراسیۆنی رووخانی سەددام، خوالێخۆشبوو مێزاڤسکی ئەو یەکەم سەرۆک وەزیرانی پۆڵەند بوو دوای گۆڕینی سیستەم و کەسێک بوو زۆر دۆست و نزیکی کورد بوو، زۆرجار دەهاتە ئێرە باسی کوردمان دەکرد و هەمیشە پشتیوانی دەکردین".
"ئەمە توسکایە کە سەرۆکوەزیران بوو، ئەمەش وۆلفا سەرۆکی ئەڵمانیا بوو، لەگەڵ سەرۆکی پۆڵەند هاتنە ماڵەکەم و دیاریێکیان پێدام، کامارۆڤسکی کە پێشتر سەرۆکی پەرلەمان بوو دواتر بووە سەرۆکی وڵات و ئەویش هاتە ماڵەکەم، هەروەها پێتەرینگ کە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا بوو هاتە ماڵەکەم، ئەمەش باڵسەرۆڤیچ کە دامەزرێنەری سیستەمی ئابووری پۆڵەندە و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی پۆڵەند بوو هاتە ماڵەکەم و پشتیوانی خۆی پیشاندا ئەگەر کوردستان پێویستی بە ئەزموون و سیستەمی پۆڵەند بێت ئەو ئامادەیە هاوکاری بکات و راوێژکاری بکات".
"دواین کەس کە هاتە مالەکەم کامۆرۆڤسکی سەرۆکی پۆڵەند بوو، لەگەڵ ئارامی کورم پێکەوە بوون و ئارامی کوڕم باسی پایسکلی بۆ دەکرد ... بەردەوام میوان و خەڵک دێن بۆ لام پۆڵەندییەکان شانازی بەوە دەکەن کە ئێرە بەشێک لە مێژووی ئەوانە و پارێزراوەو نۆژەنکراوەتەوەو لەلایەن کوردێکەوە".
زیاد رەئووف باسی ژیان و خوێندنی خۆی دەکات کاتێک لە مۆسکۆ بووەو دەڵێت"سەرەتا دەستم بە خوێندن کرد لە ئەندازیاریی بیناسازیی، بەڵام دوای چەند مانگێک چاوەکانم کز بوون، چونکە خوێند ئەوکات زەحمەت بوو هەموو وێنە و نەخشەیەک ئەو کات بەدەست دەکرا و دەبووایە چەندین کاژێر لە نزیکەوە سەیری بکەی و ئیتر لیژنەی پزیشکی بڕیاریاندا کە پسۆرییەکەم بگۆڕم، دەنا تاوەکو خوێندنەکەت تەواو دەکەم چاوەکانم لەدەست دەدەم، ئیتر وازم هێناو چوومە بەشی یاسا و سیاسەتەم خوێند.
من هەمیشە لە کوردستان و مۆسکۆ چالاک بووم و لەلایەک بەرپرسی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بووم و لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی خوێندکارانی بیانی لە نێو زانکۆ هەبوو و من سەرپەرشتیم دەکرد و مانگێ جارێک کۆبوونەوەم پێدەکردن و لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆ و رێکخراوی خوێندکاران، ئەو کات دەنگم وەک دەنگی سەرۆکی زانکۆ وابوو لە کۆبوونەوەکاندا.
بەڵام دوای ئەوەی دۆخەکەم بینی و ناڕەزایەتییم دەربڕی، ئیتر لە ساڵی 1983 وازم لە کاری حیزبایەتی و رێکخراوەیی هێنا و وازم لە حیزبی شیوعی هێنا و لەنێو زانکۆ من ئێسکم گران بوو وەک لە کوردەواری دەڵێن، دوای ئەوەی وازم لە سەرپەرشتی رێکخراوی خوێندکارانی بیانیش هێنا کەسێکی هیندیان لە شوێنم دانا.
ئەوکات گفتوگۆ و موناقشەی تووندمان دەکرد، بۆ نموونە مامۆستایەکمان هەبوو لە فاینانس، باسی ئەوەی دەکرد کە کیلۆی گۆشت لێرە بە 2 رۆبلە کە دەکاتە پەنجا سەنتێک، بەڵام لە ئەمریکا لە نێوان 7 بۆ 10 دۆلارە، ئەوکاتە قوتابییەکی رووسی کەلەرەق هەبوو ئاوڕی دایەوە پشتەوە کە نزیکەی 100 کەس دەبووین و لەنێویشیاندا نزیکەی 70 کەسی بیانی بووین، ئەو گەنجە رووسیە بە ئیهانەوە گوتی بیانییەکان تێر گۆشت بخۆن هەتا لە یەکێتیی سۆڤیێتن، من دەمارم گیرا و هەستام و گوتم ئەو گۆشتەی ئێوە دەیخۆن و بە سەعات نۆرەی بۆ دەگرن، لای ئێمە سەگیش نایخوات".
هاوینی ساڵی 1985 خوێندنەکەم تەواو کرد، چارەم نەما و هەندێک هاوڕێی پۆڵەندیم هەبوو کە خوێندکاربوون لە مۆسکۆ ئاگاداری دۆخی من بوون، زوو زوو یەکدیمان دەبینی و یەکێکیان دەرچووی بەشی یاسا بوو خەڵکی کراکۆف بوو. ئەو گوتی زیاد وەرە بابچینە کراکۆف من هاوڕێی زۆرم لەوێ هەن و هەوڵبدەین بتوانین لەوێ دکتۆرایەکەت تەواو بکەی. ئیتر رازیبووم و هاتین و چووینە زانکۆ و چەند مامۆستایەکمان بینی کە هاوڕێی ئەو هاوڕێیەم بوو، ئەوان رازی بوون و منیش رازیبووم و زۆر حەزم بە شاری کراکۆف کرد کە شارێکی هونەری و کولتووری و جوان بوو.
سەبارەت بە دۆخی ماددی ئەوکاتیش کاتێک هاتمە کرافۆک پارەی مانگێک خواردن و نووستنم هەبوو، بەڵام لێرە کە قبووڵی منیان کرد زەمالەیەکم وەرگرت و ئەگەر لە بازاڕ بتگۆڕیبایەوە نزیکەی 15 دۆلاری دەکرد، بەهەر حاڵ ئیتر لە بەشی نێوخۆی قوتابیان مامەوەو شتەکان هەرزان بوو، واتە ئەوەی باسی دەکەم ساڵی 1986 بوو.

Пікірлер: 27
@Martina-vh6ls
@Martina-vh6ls Ай бұрын
کە ناڵی ڕوداو میللەتی کورد بە گێل ئە زانێت. ئە و کۆشکە نرخە کەی خە یاڵی یە بە مطعم ناکڕدرێت. پا رەی دزراوی میللەت نەوتی قاچاخ و معاشى نەدراو و گومرگ و باجە کە بنە ما ڵە ی بارزانی لە ڕێگە ی ئە م کا برا یە وە سپی کردۆ تە وە لە پۆڵۆنیا و زوربە ی ووڵا تا نی جیها ن ئیدی هە ر یە کە ی لە ژێر نا وێکدا. ڕسوا بن ئینشا ئە ڵڵا
@MniraQadir
@MniraQadir 26 күн бұрын
بە دڵنیاییە وە چوونکە بە چێشتخانەو کاسبی نابیتە خاوەن شووقەش
@ikgzhnv
@ikgzhnv Ай бұрын
هیچو پوچ ترین؟ کەناڵی ڕاگەیاندن ئەم ڕوداوە خوێریە لە کۆشکەکانی سەری ڕەش دەچێت
@sarezhsarezhy
@sarezhsarezhy Ай бұрын
dastakant xosh kak zyad bnamalay barzany sayr kan kalapury polony kriwa krduyatya kalapury kurdy la polonya ba paray xoy ewa paray kurdistan dadzn zherxan u sarxantan kawl krd ayban bo aurupa u turkia wak awaya turkia sharik be lam kurdistanay kawtota dast ewa sharm datan gre basa itr gali kurd letan wars bua wa azann mulki baw bapirantana taxshan u paxshany akan
@Josef-sd6qd
@Josef-sd6qd Ай бұрын
هەمیشە شاد، سەرفرازو سەرکەوتوو بن ❤
@viewersme796
@viewersme796 Ай бұрын
bzhit
@nojan2008
@nojan2008 Ай бұрын
چۆن بە مەتعەم ئەو کۆشکانە کڕاون ؟؟!!
@sarezhsarezhy
@sarezhsarezhy Ай бұрын
dyara bnamalay barzany la para dzrawakany kurdistan mucha basheky dawata kak zyad wanya? rola para ka girfany mas3ud barzany ba dahol u zurna nayata darawa , alla xoy dazane ke shayastay am mulkaya ka peshkashy aka
@wnbu598
@wnbu598 Ай бұрын
دەلی بازرگان
@asiyamejit
@asiyamejit 29 күн бұрын
گەنجانی کوردستان کە قسە ئەکەن نیواونیوی ووشەی ئینگلیزی تێئەکەن ! ئەم بەڕێزە پەنجا ساڵە لە کوردستان ناژی و خوێندن و بزنس ودیبلۆماتە هەموو قسەکانی بە کوردیەکی جوان قسە ئەکات
@user-sr6wp4np4q
@user-sr6wp4np4q Ай бұрын
ملكةكة هي بنمالةى بارزانيه
@dzeisalar7736
@dzeisalar7736 Ай бұрын
جون زانيت مولكى پارتيه دياره تاپوكه به ناوى قونى خوشكته هه ى قونه دايك
@sarezhsarezhy
@sarezhsarezhy Ай бұрын
lawanaya hi nochery be chunka rwdaw ba xalki nasand am nochera wak mrish waya helkash aka u j...sh aka
@omar.ahmad56
@omar.ahmad56 Ай бұрын
پففف لەم تکنۆلۆجیایە کە ڕوداو پیشانی ئەدات .
@BruskKurdi
@BruskKurdi 27 күн бұрын
ئینجا ژنە پۆڵۆنی چەند عاشقی پارەو پولن او بەناو کۆمەنیستەش لەسایەی حزبی کوردیەوە پارەی دزروای زۆری دەست کەوتوە ئیتر سەرفی کە بە معاش خۆریش لە کوردستان سیر بخواو زووڕنا لێدا
@MOR-bn2nm
@MOR-bn2nm 29 күн бұрын
GOO BA ISQANO GORAKAE MALA MSTAFAE TOPEW KERM BA QNO QOZE 7AMAEL BESHARAFE TOPEW
@chnarsahid4739
@chnarsahid4739 Ай бұрын
پیروزبیتن هە رنە بیتن کوردە جهێ فە خرێ یە
@soran1461
@soran1461 Ай бұрын
❤❤❤❤❤❤
@karwannori2116
@karwannori2116 Ай бұрын
اگه ر له ناو قه ومى كورد و كوردستان بژيايه حه تمه ن فيرى دزى و خيانه ت و زولم و ناعه داله تى ده بوو ,,فيرى مولك و زه وى و عه رزه داگير كردن ده بوو
@user-xj1qe5ox5e
@user-xj1qe5ox5e Ай бұрын
Kurm baw eeisha nabit baw sarmayadars...parakani kurdstan larei mali mala jashawa dziwta
@lokmanbarzinje4719
@lokmanbarzinje4719 Ай бұрын
دەستتان خۆش بێت بۆ ئەوديدارە کاک زياد لە بنەماڵەەيەکی خاوەن هەڵوێستەکانی کوردستان و هاوڕێی دێرينی تەمەنمە هيوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم و سڵاوتان لێبێت
@welatperwer
@welatperwer Ай бұрын
Bijî Rudaw le ber em xebatana
@azadkurdu5092
@azadkurdu5092 Ай бұрын
نەهیلێن دەستی پارتی بگاتە ئەو پیاوە بەخوای گەورە ١ سالێک دەکوژین
@user-yc2ws8ig4k
@user-yc2ws8ig4k Ай бұрын
گیان پارەی پارتی هەڵەسوڕێنێت
@sarezhsarezhy
@sarezhsarezhy Ай бұрын
rwdaw pey zany kawata bnamala daweky bo danawatawa yakam jar postekyan dawate awish nwenarayaty 7ukumaty haremy barzanistana dway wak andama gawrakany party ayankuzhe u sinarioy bo da darezhn lam sinario fashilanay ka bo falakadin kakay u zorany tr dayan rsht m,nalish bawaryan pe naka, alla bipareze
@Martina-vh6ls
@Martina-vh6ls Ай бұрын
@@user-yc2ws8ig4kڕاستە
@alikamal2624
@alikamal2624 29 күн бұрын
ئەی ئەو کەناڵە هی پارتی نیە دلنیابە کۆیلەی پارتیەو بندیوارەو پارە دزراوەکانی ئەو میلەتە زەهری مارەکات ئەوەش بزانە هەر کەسێك لە کەناڵەکانی دەسەڵاتی شیمالی عێراق دیداریان بۆ سازکرد کۆیلەی خۆیانە ئەگەر خەبیری چەکی ئەتۆمێش بێت
IS THIS REAL FOOD OR NOT?🤔 PIKACHU AND SONIC CONFUSE THE CAT! 😺🍫
00:41
لەیادمە - نیگار حەسیب قەرەداغی
28:47
in japan #tokyodrift
0:20
OHIOBOSS SATOYU
Рет қаралды 63 МЛН
Канапе 🍢
0:43
Сан Тан
Рет қаралды 6 МЛН
Брось вызов чемодану😱
0:33
FilmBytes
Рет қаралды 2,8 МЛН