Рет қаралды 23,405
له قه‌زای دوكان هاوڵاتییه‌ك زیاتر له 50 ساڵی ته‌مه‌نی به‌ڕاوكردنی ماسی به‌رێكردووه به‌جۆریك ، ئێستا بوه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی.
له‌م راپۆرته‌دا چیرۆكی ژیانی ئه‌و هاوڵاتیه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ژیانی رۆژانه‌ی له نێوان كاری راوه‌ماسی و رۆژانی ئاسایی‌دا چێژێكی جیاواز تری هه‌یه.
زۆرن ئه‌وانه‌ی له ژیانیاندا هه‌موو ته‌مه‌نیان بۆ بوارێك ته‌رخانكردوه و دواجار ئه‌و كاره بوه‌ته سه‌رچاوی بژێویان و به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه بونه‌ته كه‌سێكی ناسراو، مه‌حمود ئیسماعیل یه‌كێك له‌وانه كه له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا ماوه‌ی 50 ساڵه سه‌رقاڵی راوی ماسییه.
وه‌ك مام مه‌حمودی راوچی باسی لێوه ده‌كات راو كردنی ماسی چه‌ندین شێوازی هه‌یه، وه‌ك راوی قولاپ و راوی تۆڕ و ده‌شڵێت كاتێك ده‌می قولاپه‌كه‌ی قورس ده‌بێت ساته‌وه‌ختێكی تایبه‌ته و ناتوانێت هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پیشه‌یه بێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه راوچیانی ماسی له ئاوی دوكاندا نیگه‌رانن له پشتگوێ خستنی سامانی ماسی و ده‌شڵێن ئێستا زۆر كه‌م بوه‌ته‌وه و زۆریكیش له هاوڵاتیان به شێوازی نا دروست راو ده‌كه‌ن و كات و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی راو كردنی ماسیش نه شاره‌زایانه ده‌درێت.
→ website: www.knnc.net/De...
→ Facebook: / knn.people
→ youtube: / tvknnc
→ Instagram: www.instagram....