گوزەرێک بەو ستەمانەی پارتی و یەکێتی بەرانبەر بە هێزە چەکدارەکان کردوویانە

  Рет қаралды 392

Rasti Abdalqadir

Rasti Abdalqadir

Күн бұрын

ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی پەیام...
گەرچی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بڕبڕەی پشتی پاراستن و ئەمنییەتی ووڵات و سەقامگیری هەرێمی كوردستانن، بەڵام هەمیشە لەلایەن بەرپرسانی جووت حیزبی دەسەڵاتەوە ماف و شایستە دارایی و مەعنەوییەكانیان زەوتكراوە.
یەكێتی و پارتی بە دریژایی مێژووی حوكمرانیان لە ململانێی نێوخۆیی و تەسفیەی حساباتی حیزبی بی گوێدانە ڕێز و شكۆو كاریگەرییە خراپەكانی، هێزەکانی پێشمەرگەیان بەكارهێناوە.
هێزەکانی پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و چالاکی مەدەنی و سەرجەم هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی دژەتیرۆر و ئەفسەر و کارمەندانی دەزگاکانی هەواڵگری، لێرەدا چەند ڕاستییەکی تاڵتان یاد دەخەینەوە تا بیرتان بێت جووت حیزبی دەسەڵات لەگەڵ ناشیرین كردنی خۆیاندا لە هەندێ‌ قۆناغدا، چۆن هەوڵی ناشرینکردن و بوغزاندنی ئێوەیان لای هاووڵاتیان داوە.
هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، بیرتانە دەسەڵات لە بەرانبەر جووڵانەوە مەدەنی و ئاشتیخوازەکانی خەڵكی كوردستان بە زۆرلێکردن و فشار و وگوشاری جۆراوجۆر و هەڕەشەی نانبڕین کردیانن بە گژی خوشک و براکانتاندا و دوژمنایەتی و ناکۆکیان خستە نێوانتانەوە تەنها بۆ پاراستنی بەرژوەندی خۆیان و حزب و بنەماڵەکانیان سەرکوتی خۆپیشاندانەکانیان بە ئێوە دەکرد، لەكاتێكدا هێزەكانی پێشمەرگە ئەركیان پاراستنی سنورەکانە و هێزەکانی ناوخۆش پاراستنی هاووڵاتیان ئامانجی یەکەمیانە نەك سەركوتكردن و ئازاردانیان.
هێزەكانی پێشمەرگە بیرتانە ئەو دەمەی ئێوە لەبەرەكانی جەنگدا ڕوبەڕووبەروی چەكدارەكانی داعش دەبونەوەو خوێنتان تێكەڵ بە خاكی سەر سنور دەبوو، بەرپرسانی حیزبی مامەڵەی نەوتیان لەگەڵ داعش دەكرد و بە ئێستاشەوە دۆسیەی مامەڵە لەگەڵ داعش دیزە بەدەرخۆنە كراوەو لەسەر ئەو دۆسیەیە هیچ بەرپرسێك بەئاشكرا سزانەدرا.
ئەی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی نیشتمان بیرتانە ئەوکاتانەی لەبەرەكانی جەنگ بە جل و بەرگ و چەك و فیشەكی خۆتانەوە دەجەنگان و بە پارەی شیری منداڵەكانتان پێداویستییەکانی شەڕتان دابین دەکرد، بەرپرسە بازرگانەکانی ئەم هەرێمە لەبازاڕەكاندا مامەڵەیان بەو چەكانەوە دەكرد كە هاوپەیمانان بۆ ئێوەیان دەنارد، دواتریش بۆ پەردەپۆشی فەرهودكردنی چەك و فرۆشتنی چەك و پێداویستیەكانی پێشمەرگە لە بازاڕی رەشدا لە ڕێگەی دەڵاڵەکانیانەوە، لە زنجیرە ڕووداوێكی گوماناویدا چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنی وەزارەتی پێشمەرگە بەجوملە و لە نیوەشەودا دەتەقینەوە.
ئەی پێشمەرگە بەوەفاکان بڕۆن سەیری خێزان و ماڵ و منداڵی هاوسەنگەرە شەهیدەکانتان بکەن، ببینن لە چ گوزەرانێکی سەختدا دەژین و چۆن پشتگوێخراون.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی جەنگی داعش، بیرتانە لە بەرانبەر خوێنی ڕژاوی شەهیدەکانتان، نەعل و دایبییان بەسەردا دابەش دەکردن، لە کاتێکدا لە سایەی خوێنی ڕژاوی شەهیدەکانی ئێوە بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە خۆشی و ڕەفاهییەتدا ژیان بەسەر دەبەن و ملیۆنان دۆلار لە شەوە سورەکانیان و خەرجی بەناو مۆدیلەکان سەرف دەکەن کەچی نەعل و دایبی بە ئێوە دەدەن.
ئەی پێشمەرگەی ماندووەکانی بەرەی جەنگ، بیرتانە لە کاتی جەنگی داعشدا ئێوە قوربانیتان دەدا و خوێنتان لە پێناو خاکی کوردستان دەڕژا، کەچی بەرپرسانی جووت حزبی دەسەڵات کە جلەکانیان تۆزی لێ نەنیشتبوو بە ئۆتۆمبیلی ئاخر مۆدێل و گوللـەنەبڕ نمایشیان لە سەنگەرەکانتاندا دەکرد و لەپشتی مایكەكانەوە خۆیان بادەدا و وەكو قارەمانی جەنگ بازرگانییان بەو خوێنتانەوە دەكرد و خۆیان وەكو ژەنەڕاڵی گۆڕەپانەكە دەردەخست.
پێشمەرگە گیان بەختەکان بیرتان نەچێت لە 16ی ئۆکتۆبەر چۆن خیانەتیان لێکردن و بە فەرمانی نهێنی و ڕێكکەوتنی پێشوەختە، خۆیان و هێزەکانی پاڵپشتییان کشاندەوە و ئێوەیان لەبەردەم هامەر و تانک و چەکدارە عێراقییەکان بە جێهێشت و خیانەتیان لێکردن و بەجارێک ئێوە و کەرکوک و لەسەدا 51ی خاکی کوردستانیشیان فرۆشت.
پێشمەرگە پارێزەرەکانی وڵات، خۆتان باش دەزانن یەكێتی و پارتی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی حزب و بنەماڵەكانیان ڕێگریان لە یەكگرتنەوەی ‌هێزەكانتان و پێكهێنانی سوپایەكی نیشتیمانی كرد، خۆتان باش دەزانن ئەم دوو حزبە هەرگیز نەیانویستووە، ئێوەی قارەمانی كۆمەڵگەی كوردەواریی، بكرێن بە هێزێكی دەستووریی و دامەزراوەیی و چیتر نەبنە قوربانیی خواست و هەڵوێستە چەوتەكانی حیزبە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان و لە ژێر ئەرک و فەرمانی ئەو بەرپرسە نابەرپرسانەدا نەبن کە هیچ لە ئازار و ناڕەحەتییەکانتان تێ ناگەن، بیرتانە 16ی ئۆکتۆبەر بە فەرمانێک چۆن لیوا هاوبەشەکانیان لەیەک جیا کردەوە و ئەو برا و فەرماندانەیان لەیەک دابڕی کە چەندین ساڵ بوو پێکەوە بەرگرییان لە خاک و خەڵکی کوردستان دەکرد.
ئەی هێزە چەکدارەکانی کوردستان لە پێناو گەڕاندنەوەی ماف و شایستە دارایی و مەعنەوییەکانتان و سزادانی ئەو کەس و حزب و بنەماڵانەی کە دەیان ساڵە خۆتان و کەسوکارتان دەچەوسێننەوە لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگ بە کاندیدەکانی کۆمەڵی دادگەریی بدەن و دواتریش چاوەڕوانی چنینەوەی بەرهەمی دەنگەکانتان بن.

Пікірлер
Это было очень близко...
00:10
Аришнев
Рет қаралды 3,7 МЛН
Стойкость Фёдора поразила всех!
00:58
МИНУС БАЛЛ
Рет қаралды 7 МЛН
"كان عليّ أكل بقايا الطعام قبل هذا اليوم 🥹"
00:40
Holly Wolly Bow Arabic
Рет қаралды 6 МЛН
Миллионер | 2 - серия
16:04
Million Show
Рет қаралды 1,5 МЛН
خطبه جمعه مولانا عبدالحمید (27 مهرماه 1403)
38:39
Abdolhamid Ismaeelzahi
Рет қаралды 4,5 М.
لاداتان بیرماوە؟
2:16
Kurdistane Nwe
Рет қаралды 26 М.
Это было очень близко...
00:10
Аришнев
Рет қаралды 3,7 МЛН