Рет қаралды 2,336
ئەم زنجيره ڤیدیۆیە زانیاری دەخاتەروو سەبارەت بە كۆلێژى زانسته ئيسلاميهكان. لەم زنجيره ڤیديۆیانەدا راگرى كۆلێژ و سەرۆکی بەشەکان و قوتابیانی بەشەکان کورتە باسێکی بهشهكهى خۆيان دەکەن.
پڕۆژەی رێبەری ڤیدیۆیی بۆ زانکۆکان، یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە و ئامانجی هاوکاری کردنی قوتابیانە لە هەڵبژاردنی ئەو بەشانەی ئارەزووی دەکەن لە قۆناغی زانکۆدا بیخوێنن. پڕۆژەکە لە رێگەی ڤیدیۆیەوە زانیاری تەواو دەبەخشێت سەبارەت بە کۆلێژ و بەشەکان. هەروەها چاو پێکەوتن لە گەڵ راگری کۆلێژەکان، سەرۆکی بەشەکان و قوتابیانی بەشەکان دەکات تاوەکو لە گشت رەهەندەکانەوە زانیاری پوختە و بە سوود سەبارەت بە بەشەکان و وانەکانی ببەخشێتە قوتابیان.
بەستەرەکانی دەزگای روانگە:
یوتوب: / rwangach. .
ماڵپەرڕ: www.rwanga.org/
ناونیشانی ئەلیکترۆنی : info@rwanga.org