Рет қаралды 63,258
هۆنراوەی: خۆشم دەوێیت
نووسین و خوێندنەوە: خدر کۆساری
گرافیک: ستافی "ڕەوێن"
کورته‌یه‌ک له ژیانی شه‌هید کۆساری شاعیر
كۆساری ناوی (خدر محەمەد ره‌شید)ه، و ساڵی ١٩٦٧ له ڕانیه لەدایکبووە، بەهۆی سەختی ژیانەوە تا پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی خوێندووە، ساڵی١٩٨٧ خێزانی پێكه‌وه ناوه و بووه به خاوه‌نی كچ و كوڕێك به‌ناوه‌كانی( به‌نان و شه‌یدا)، لە هەمان ساڵ و لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بە نووسینی هۆنراوە کردووە، هەمان ساڵ پەیوەندی بە بزوتنەوەی ئیسلامی کردووە، له ڕاپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١دا ڕۆڵی به‌رچاوی بینیوه و له بڵندگۆی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری ڕانیه‌وه، شیعری حه‌ماسی خوێندووته‌وه و جۆش و خرۆشی به ڕاپه‌ڕین و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو داوه،
ساڵی ١٩٩٢ ماوه‌یه‌ك ئاماده و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (لێره و له‌وێ)ی ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌وكاته بووه له ڕانیه، كۆساری جگه له كۆڕه تایبەتی و گشتییه‌كان، ساڵی ١٩٩٢ به‌شی یه‌كه‌م و ساڵی ١٩٩٣ به‌شی دووه‌می شیعره‌كانی به ناوی (سه‌دای كۆساری) تۆمار و بڵاوكردوونه‌ته‌وه ، كۆساری شاعیر به‌ده‌نگه دلێر و زوڵاڵه‌كه‌یی و زه‌ینی به‌هێز و ڕوون و له‌به‌ربوونی سه‌رجه‌م شیعره‌كانی و خوێندنه‌وه‌یان و وێناكردنی مانا و مه‌به‌ست و ده‌ربڕینه‌كان به ئاماژه‌ی خێرا و سه‌نج راكێش، هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كرد، لە تەمەنی ٢٦ ساڵی له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٧/١٢/١٩٩٣ له ناوماڵه‌كانی (ره‌سواجیان)ی گوندی (زه‌نگڵان) ی ده‌ڤه‌ری پشده‌ره‌ڕه‌قه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ، كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولە و شه‌هید كرا و پاشان له گۆڕستانی كێوه‌ڕه‌شی رانیه به‌خاك سپێردرا.