Рет қаралды 171
ده‌نگ: كارێز
گۆرانی: نه‌تۆرێی
هۆنراوه: عه‌باسی كه‌مه‌ندی
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-
ئه‌م ماڵه هه‌ژاریمه به‌سه‌رما نه‌ڕوخێنی، نه‌تۆرێی
سه‌ر له‌خۆم له ماڵ و مناڵم نه‌شێوێنی، نه‌تۆرێی
ئه‌م ماڵه به‌بۆنه‌ی تۆوه به‌رپایه ئه‌زیزم
لانه‌یه‌كی فه‌قیرانه‌یه بۆمی نه‌ڕمێنی، نه‌تۆرێی
نه‌تۆێی، كچێ نه‌تۆری، وه‌نیه‌سم تاقه‌ت دووری
بیللا نیه‌سم تاقه‌ت دووری
تۆ بڵێ شاخی مار، شیری مه‌لیچك بۆت ئه‌سێنم، نه‌تۆری
تۆ گیان و بوێ، هه‌ر به خودا بۆت ده‌رده‌هێنم، نه‌تۆرێی
به‌و شه‌رته كه دیسان وه‌كو جاران تۆ له‌لام بی، ئه‌زیزم
ئاوازی هه‌زار بولبولی شه‌یدات بۆ ئه‌خۆێنم، نه‌تۆرێی
به‌ینی من و تۆ حه‌یفه كه‌تێكی بشكێنن، نه‌تۆرێی
مه‌ڕوانه كه دڵ ئێمه له یه‌كتر بڕه‌وێنن، نه‌تۆرێی
گۆێ مه‌گره له تانه و ته‌شه‌ری خێڵی به‌خێڵان، ئه‌زیزم
ڕۆژێك نییه سه‌د لانه له سه‌د لا نه‌شێوێنن، نه‌تۆرێی