Mala Krekar La Rudaw Radio

  Рет қаралды 48,892

Bijar Bakr

Bijar Bakr

7 жыл бұрын

Mala Krekar La Rudaw Radio-2016
-----------------------
/ bijar.bakr
----------------
/ bijar_bakr
---------------------
مەلا كرێكار، ئەمیری پێشووی گرووپی ئەنسارولئیسلام، كە ئێستا لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە، بەردەوام دەركەوتنە میدیاییەکانی كاردانەوەی زۆریان بەدواوەیە. لەدوای ئازادکردنی لە رۆژی 17/3/2016، لەلایەن دادگای نەرویجییەوە، بۆ یەکەمجار لەڕێگەی (رووداو)وە لە میدیادا دەردەکەوێتەوە. مەلا کرێکار لەم هەڤپەیڤینەدا پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات و هێرشی تووندیش دەكاتە سەر ئێران.
رووداو: ژیان و گوزەرانت، دوای زنجیرەیەك دادگاییکردن لە نەرویج، چۆنە؟
مەلا كرێكار: بەناوی خوای بەخشندە و دلۆڤان، سڵاو و دروودیش بۆ پەیامبەری خوا. چاوەڕێی‌ دادگای تێهەڵچوونەوەی دووەمم لە نەرویج. ئەمەش دوای
ئەوەی کە دادگای ئاستی یەكەم بڕیاری رادەستكردنەوەی منی بە ئیتاڵیا دا. 6 مانگە بێدەنگن، بەڵام بڕواناكەم بەڵگەیان هەبێت. نەرویج وڵاتی یاسایە، سیاسییەكانیش تا بەڵگەیەكی یاساییان نەبێ، ناتوانن هیچ بكەن.
رووداو: لەسەرچی دەیانەوێ بتنێرنەوە ئیتاڵیا؟
مەلا كرێكار: هەموو بابەتەكە ئەوەیە کە گەنجێكی كورد یارمەتیی گەنجێكی كۆسۆڤۆیی داوە بۆئەوەی بچێتە سووریا. موخابەراتی ئیتاڵیش چاودێرییان كردووە و وێنەی چوون و گەڕانەوە و پەیوەندی دەنگی نێوانیان تۆماركردووە. دوای لێكۆڵینەوە، دەركەوتووە کە ئەو گەنجە كوردە وێنەی لەگەڵ من گرتووە. وەزیرێكی نەرویجی سەردانی ئیتاڵیای كردبوو و ئەم مەلەفەی دروستكرد، كە گوایە گرووپێكی تیرۆریستی دروستكراوە. رفاندن و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی بووە باڵۆنێكی میدیایی. تۆمەتی سەیروسەمەرەی تێدابوو كە گوایە من لە زیندانەوە بە سكایپ گرووپم لە ئیتاڵیا دروستكردبێت.
رووداو: گومانت هەیە سی ئای ئای ئەمریكی لەپشت رووداوەكانەوە بێت؟
مەلا كرێكار: بڕواناكەم ئەمریكا لەپشت ئەو كەیسەوە بێت. ئەمریكا تەنیا ئەوكاتە هاتە نێو كەیسەكە كە ویستی بابەتی من بكاتە هۆكارێك بۆ
داگیركردنی عێراق. ئەمریكا دەمێكە وازی لە من هێناوە، بەڵام سیاسەتمەدارانی نەرویج شەرمدەكەن دان بە هەڵەكانیاندا بنێن، كە ماوەی 14 ساڵە من لە هەموو مافێك بێبەشكراوم. 61 جار لەسەر 40 تۆمەتی جیا دراومەتە دادگا. ئەم بابەتە كات و خەرجییەكی زۆری ویستووە، بەبێئەوەی هیچ ئەنجامێكی هەبووبێت.

Пікірлер: 7
@fouadahmed8633
@fouadahmed8633 5 жыл бұрын
خودا ليت رازى بيتن ان شاءاللّٰه
@user-cd8zv8ee2y
@user-cd8zv8ee2y 5 жыл бұрын
بژی بۆ وڵامدانەوەت
@jegromar4718
@jegromar4718 5 жыл бұрын
عو مر بير اوه ي
@hamabedar
@hamabedar 6 жыл бұрын
سلاو هاورييان سةبسكرايبم بكةن دةتان كةمةوة
@thefullmoon1835
@thefullmoon1835 4 жыл бұрын
41:45 باسی پەشێو ئەکا😘
@bijarbakr1544
@bijarbakr1544 3 жыл бұрын
💐💐🌺
@MsAbdullah2002
@MsAbdullah2002 2 жыл бұрын
خليفة سيد قطب طعنه في الصحابة رضي الله عنهم 1-قال في كتابه العدالة الإجتماعية ص206:" و نحن نميل إلى اعتبار خلافة علي رضي الله عنه امتداداً طبيعياً لخلافة الشيخين قبله, و أن عهد عثمان كان فجوةً بينهما". نسأل الله العافية. 2- قال في "كتب وشخصيات" ص242: "إن معاوية وزميله عَمْراً لم يغلبا علياً لأنهما أعرف منه بدخائل النفوس، وأخبر منه بالتصرف النافع في الظرف المناسب. ولكن لأنهما طليقان في استخدام كل سلاح، وهو مقيد بأخلاقه في اختيار وسائل الصراع. وحين يركن معاوية وزميله إلى الكذب والغش والخديعة والنفاق والرشوة وشراء الذمم لا يملك عليٌ أن يتدلى إلى هذا الدرك الأسفل فلا عجب ينجحان ويفشل، وإنه لفشل أشرف من كل نجاح". قال الشيخ عبدالعزيز بن باز رحمه الله معلقاً على هذا الكلام: " كلامٌ قبيح, هذا كلامٌ قبيح, سب لمعاوية, و سب لعمرو بن العاص". وقال عن هذه الكتب: " ينبغي أن تمزق " (من شريط أقوال العلماء في مؤلفات سيد قطب: تسجيلات منهاج السنة بالرياض). كلامه في الصحابة خبيث فيجب أن تمزق كتبه 3- تكفيره للصحابي أبوسفيان رضي الله عنه, قال:" أبوسفيان هو ذلك الرجل الذي لقي الإسلام منه والمسلمون ما حفلت به صفحات التاريخ, والذي لم يُسلِم إلا وقد تقررت غلبة الإسلام, فهو إسلام الشَفة واللسان لا إيمان القلب والوجدان ، وما نفذ الإسلامُ إلى قلب ذلك الرجل". المرجع: مجلة المسلمون (العدد الثالث سنة 1371هـ)
الملا كريكار للجزيرة نت: دولة الخلافة مطلب المسلمين
42:20
AlJazeera Arabic قناة الجزيرة
Рет қаралды 522 М.
ОДИН ДЕНЬ ИЗ ДЕТСТВА❤️ #shorts
00:59
BATEK_OFFICIAL
Рет қаралды 9 МЛН
Mullah Krekar angriper TV 2
0:19
harrunostasj
Рет қаралды 42 М.
Bitcoin neden bu kadar çok düştü?
10:30
Barış Soydan
Рет қаралды 32 М.
پزشکیان و جلیلی | چهار دهه رقابت
47:21
Movarekh Podcast پادکست مورخ
Рет қаралды 76 М.
Mala Krekar - NRT HD - 12/2/2015 -مةلا كريكار
54:00
Kurdistan Kurd
Рет қаралды 318 М.