Рет қаралды 328
سەرفرازی
ئاواز و پێشەکی دلێر ئیبراهیم
ساڵی 2004
وتن عەبدولقادر حەسەن ئەمەل سەعید کوردە
جێبەجێکردنی مۆسیقا و تۆمارکردن ئەنوەر قەرەداخی
ئەمساڵ بەهارمان بۆ هات بە خۆشی سەوزیی یەکپارچە دنیای داپۆشی
ئەمڕۆ بەهارە ڕۆژی کوردانە
دەبا پیرۆز بێ جەژنی هەموانە
بە هەڵپەرکێتان زۆر شادمانم زۆر منەتباری شەهیدەکانم
شارانی کوردان ئازادکراون
شەهیدان ئێوە لەبیر نەکراون
ئەمساڵ بەهارمان بۆ هات بە خۆشی ئۆخەی کەس بەرگی رەشی نەپۆشی
ڕۆژی شادیە سەرفرازبونە
جەژنی ئازادی و جەژنی یەکبونە