Рет қаралды 6,234
وەسیەت‌نامەی پێشەوا قازی موحەممەد
وەرگێڕان لە فارسییەوە:کتێب خانە‌ی کوردی ئەوین
خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی
[ telegram:t.me/behzadakurd ]
بسم الله الرحمن الرحیم
نه‌ته‌وه‌ی زۆر لێ‌كراو، بێ‌به‌ش‌و چه‌وساوه‌ی كورد! برایانی به‌ڕێز! له دوایین ساته‌كانی ژیان‌دا بابه‌تگه‌لێتان وه‌ك ئامۆژگاری پێ ده‌ڵێم.
بۆ ره‌زامه‌ندیی خودا ده‌ست له دوژمنیی یه‌كتر هه‌ڵ‌گرن، یه‌ك بگرن‌و بۆ پشتیوانی له یه‌كتر هه‌ڵ‌سن، له به‌رابه‌ر دوژمن‌دا راوه‌ستن، خۆتان به نرخێكی كه‌م به دوژمنه‌كان مه‌فرۆشن. دوژمن ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به قازانجه‌كانی ئێوه‌ی ده‌وێ. پاش ئه‌وه ئیتر زیاتر له تڵپه‌یه‌ك نین.
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرن، زۆردان، نامه‌رد‌و بێ‌ویژدانن، رازی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كیه‌تیی‌و پێكه‌وه بوونه. ئازادیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی به پشتیوانیی گشت نه‌ته‌وه‌كه‌یه، نه‌ته‌وه‌ی یه‌كنه‌گرتوو هه‌میشه له ژێر ده‌سه‌ڵات‌دایه.
ئێوه نه‌ته‌وه‌ی كورد شتێكتان له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كه‌م نیه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه پیاوه‌تی، غیره‌ت‌و ئازایه‌تیی ئێوه فره زۆرتره.ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له به‌ندی دیلی رزگاریان بووه یه‌كگرتوو بوون‌و ته‌واو.
ئێوه‌ش ده‌توانن به یه‌كگرتوویی‌و هاوپێوه‌ندی زه‌نجیری دیلێتی پچڕێنن. ئێره‌یی، خه‌یانه‌ت‌و خۆفرۆشی وه‌لانێن. ئیتر فریوی دوژمنان مه‌خۆن. دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر تاقم‌و گرووپ‌و ره‌نگ‌و ره‌گه‌زێك، هه‌ر دوژمنه، بێ به‌زه‌یی‌و ویژدانه.ئێوه له‌گیان یه‌ك به‌رده‌دا تا به قازانجه‌كانی خۆی بگا، به به‌ڵێنیگه‌لی درۆزنانه، ئێوه ده‌خڵه‌تێنێ.
له ئیسماعیل ئاغای شكاك تا جه‌وهه‌رئاغای برای‌و حه‌مزه‌ئاغای مه‌نگوڕ‌و چه‌ندین‌و چه‌ند قاره‌مانێكی دیكه، فریوی ئه‌م زۆرداره مه‌لعونانه‌یان خوارد‌و ناپیاوانه شه‌هیدكران. هه‌موویانیان به قورئان‌و سوێند فریودا، ئاخر ئه‌مانه كه‌ی له قورئان‌و سوێند تێ‌ده‌گه‌ن، وه‌فا له لای ئه‌م كۆمه‌ڵه، شمه‌كی بازاڕه.
له رێگه‌ی خودا‌و بۆ ره‌زامه‌ندیی ئه‌و پشتی یه‌كتر چۆڵ مه‌كه‌ن‌و یه‌كگرتوو بن، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌نگوێنتان پێ‌بدا، تێكه‌ڵ به‌ژه‌هره. فریوی سوێنده درۆزنه‌كانی مه‌خۆن. ئه‌گه‌ر هه‌زار جار سوێند بخۆن دووباره هیچ ئامانجێكیان جیا له له‌نێوبردنی ئێوه نیه.
له دوایین كاتژمێره‌كانی ژیانم‌دا خودا به شایه‌تی ده‌گرم كه له رێگای ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ریی ئێوه‌دا گیان‌و ماڵی خۆم به‌خت كرد‌و له هیچ هه‌وڵێك كۆتاییم نه‌كرد. له لای ئه‌مانه، كوردبوونی ئێوه تاوانه، سه‌رو گیان‌و ماڵ‌و شه‌ره‌فی ئێوه له لایان حه‌ڵاڵه.
ئه‌وان چونكه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ناتوانن له به‌رانبه‌ر ئێوه‌دا راوه‌ستن، هه‌میشه هانا بۆ فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه ده‌به‌ن. شا‌و ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانی به جاران په‌یامیان نارد كه بۆ وتووێژ ئاماده‌ن‌و مه‌یلی خوێن رشتنیان نیه، به‌ڵام من ده‌مزانی ئه‌وان درۆده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌یانه‌ت، خۆفرۆشی‌و فریوخواردوویی هێندێ له سه‌رۆك عه‌شیره‌كان نه‌بووایه، كۆمار هیچكات شكستی نه‌ده‌خوارد.
وه‌سیه‌ت ده‌كه‌م منداڵه‌كانتان فێری زانست‌و عیلم بكه‌ن. نه‌ته‌وه‌ی ئێمه شتێكی له نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان كه‌م نیه، جیا له زانست‌و عیلم.فێری زانست بن تا له كاروانی مرۆڤایه‌تی دوا نه‌كه‌ون. زانست، چه‌كی له‌نێوبردنی دوژمنانه، دڵنیابن ئه‌گه‌ر به دوو چه‌كی یه‌كیه‌تی‌و زانست پۆشته ببن، دوژمنان كارێكیان بۆ ناچێته پێش.
ئێوه نابێ به مردنی من‌و براكان‌و ئامۆزاكانم ترس بچێته دڵتانه‌وه. هێشتا قاره‌مانگه‌لێكی زۆر ده‌بێ گیان فیدا بكه‌ن تا داری ئازادیی كوردستان بگاته به‌رهه‌م. دڵنیام پاش ئێمه‌ش قاره‌مانگه‌لێكی دیكه هه‌ن كه فریوبخۆن، به‌ڵام هیوادارم مه‌رگی ئێمه ببێته ده‌رسی عیبره‌ت بۆ سه‌رجه‌م خه‌باتگیڕانی ئازادیی كوردستان.
وه‌سیه‌تێكی دیكه‌م بۆدڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌یه. له خودای گه‌وره داوای ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی خۆتان بكه‌ن.
شایه‌ت له خۆتان بپرسن بۆ من سه‌رنه‌كه‌وتم؟ له وه‌ڵام‌دا ده‌بێ بڵێم به خودا سه‌ركه‌وتووی راسته‌قینه منم. چ نێعمه‌تێك له‌وه سه‌رتره كه سه‌رو ماڵ‌و گیانم له رێگای نه‌ته‌وه‌و نیشتمانم‌دا به‌خت بكه‌م.
باوه‌ڕ بكه‌ن من جاران داوام له خودا كردوه ئه‌گه‌ر بمرم به شێوه‌یه‌ك گیان له‌ده‌ست بده‌م كه به روومه‌تی سووره‌وه له لای خودا‌و پێغه‌مبه‌ر‌و نه‌ته‌وه‌كه‌م دا ئاماده بم. وه‌ها مردنێك سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌یه.
هیچ كه‌سێك مافی ئێره‌یی‌و به‌خێڵی نیه هه‌موو له ماڵی خۆیان‌دا ئازادن. هه‌رچی له ده‌ستتان دێ بۆ ئازادیی كورد كۆتایی مه‌كه‌ن. ئیتر نابێ له‌سه‌ر رێگای ئه‌و كه‌سانه‌دا كه به‌رپرسایه‌تی ده‌گرنه ئه‌ستۆ راوه‌ستن. له به‌رد خستنه رێگه ده‌ست هه‌ل‌َگرن‌و ئه‌ركه‌كانتان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
دڵنیابن براكورده‌كه‌تان له دوژمنی بێگانه زۆر باشتر. ئه‌گه‌ر من به‌پرسایه‌تیم وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتبایه ئێستا له پای چێوه‌ی داردا نه‌بووم و له لای بنه‌ماڵه‌كه‌م رۆژه‌كانم ده‌برده‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌ركی من، به‌رزترین ئامانجم بوو و، تا پێی گیان راوه‌ستام. به هیوای خوداوه‌ندی گه‌وره، له ئاكام‌دا به‌سه‌ر دوژمنان‌دا سه‌رده‌كه‌ون.
#پێشەوا