Рет қаралды 8,510
شێخ سەعیدی پیران کێیە؟
نووسین:مامۆستا خالید ڕەنجدەر
خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی
[ telegram:t.me/behzadakurd ]
ئه‌م ناوداره‌ی کـورد ناوی "شـێخ سه‌عیدی کوڕی شـێخ مه‌حمــودی کوڕی شـێخ عه‌لی"یـه و ، له سـاڵی (1860) له قه‌زای "پالو"ی هه‌رێمی "ئاڵازغ"ی کوردی له کوردستانی باکور له‌دایکبووه.شێخ عه‌لی باپیری دوای نیشته‌جێ بوون له "پالو" نازناوی شێخ عه‌لی پالوی وه‌رگرتووه. شێخ سه‌عید له سه‌ر ده‌ستی باوکی و موریده‌کانی باوکییه‌وه فێری نووسین و خوێندن بووه و ، زانستی فیقه و شه‌رعی ئیسلامی و مێژووی خوێندووه. دوای ته‌واو کردنی خوێندن مۆڵه‌تی وانه ووتنه‌وه‌ی شه‌رعی پێدراوه و ، وانه‌ی شه‌رعی به قوتابیان وتووه‌ته‌وه. دوای وه‌فاتی باوکی ده‌سه‌ڵات و کاروباری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه دراوه به شێخ سه‌عید و ، ئه‌ویش بۆته ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له "پالو" و ، زیاتر له هه‌زار موریدی هه‌بووه. له‌ناو موریده‌کانیدا تورکیش هه‌بوون ، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان کورد بوون.
سێخ سه‌عید وه‌ک شێخه‌کانی سه‌ده‌می خۆی نه‌بووه ، به‌ڵکو زانایه‌کی زیره‌ک و چالاک بووه و ، به یه‌کێک له نوێکه‌ره‌وه‌کانی ئیسلامی ئه‌و سه‌ده‌مه ناسراوه. شێخ بڕاوی به‌و شتانه نه‌بووه که شێخه‌کانی ئه‌و سه‌ده‌مه به‌کاریان هێناوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی مورید له ده‌وری خۆیان. شێخ ڕازی نه‌بووه که ده‌روێش و موریده‌کانی ، یان خه‌ڵکی تر ده‌ست ماچ بکه‌ن و کڕنوشی بۆ به‌رن.
هه‌میشه خۆی له ئاستی خه‌ڵکدا ڕاگرتووه و ، خۆی له‌وان به گه‌وره‌تر نه‌زانیوه. پیاوی بیرمه‌ند و ئازا و زانا له مه‌جلیسیدا دانیشتوون و ، هه‌موو کاتی خۆی بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی ته‌رخان کردووه. له گه‌ڵ ده‌رکه‌وتن و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان له ساڵانی (1908) و (1923)دا سه‌رگه‌رمی سیاسه‌ت بووه و ، په‌یوه‌ندی باشی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه ناوداره‌کانی کوردی ئه‌و سه‌ده‌مه هه‌بووه ، له‌وانه: بنه‌ماڵه‌ی به‌در خان و ، بنه‌ماڵه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری و ، بنه‌ماڵه سیاسه‌تمه‌داره‌کانی تری کورد.
شێخ سه‌عید نازناوی "پیران"ی له‌و کاته‌وه وه‌رگرتووه که له گوندی "پیران"ی نزیک به قه‌زای "بپلو" یه‌که‌م شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یی له گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی تورک‌دا کردووه
شۆڕشه‌که‌ی
له مانگی تشرینی دووه‌می (1924)دا عه‌لی ڕه‌زای کوڕی شێخ سه‌عیدی پیران له ڕێی دیاربه‌کره‌وه چۆته شاری "حه‌له‌ب"ی سوریا ، تاکو له سه‌ر ڕاگه‌یاندنی شۆڕش گفتوگۆ له گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی تری کورد له‌وێ بکات. دوای گه‌یشتنی عه‌لی ڕه‌زا کۆنگره‌یه‌ک ده‌به‌سترێ و ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تییه‌کانی کوردی تورکیا و عێراق و سوریا تیایدا به‌شدار ده‌بن.
له کانونی یه‌که‌می (1924)دا حکومه‌تی تورکیا "عه‌لی خالد جوبرانلی" و :حاجی مو‌سا" و "یوسف زیا" که له کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی (ئیستقلال) بوون ، ده‌گرێ. کورده‌کانیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی تورکیا شێخ سه‌عیدی پیران به سه‌رۆکی کۆمه‌له‌ێ "ئیستقلال" هه‌ڵده‌بژێرن و ، له هه‌مان کاتیش‌دا ڕۆژی نه‌ورۆز (21/3/1925) دیاری ده‌که‌ن بۆ ئاشکرا کردنی ڕاپه‌ڕین به سه‌رۆکایه‌تی شێخ سه‌عید.
له (8/2/1925)دا شێخ سه‌عید ده‌که‌وێته جه‌وله کردن و ، سه‌ردانی هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کات. له‌و کاته‌دا که بۆ سه‌ردانی "عه‌بدولڕه‌حیم"ی برای چۆته گوندی "پیران" هێزێکی سه‌ربازی تورک به سه‌رکردایه‌تی مولازم "حوسنی ئه‌فه‌ندی" ده‌گاته ئه‌وێ بۆ ده‌ستگیر کردنی هه‌ندێک له خه‌ڵکی ئه‌وێ. خه‌ڵکی پیران ناچن به پیر له‌شکره‌که‌وه و ، شه‌ڕ داده‌مه‌زرێ. ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازه‌کانی تورک ده‌کوژرێن و ژماره‌یه‌کیش ، که "حوسنی ئه‌فه‌ندی"یش له‌ناویاندا ده‌بێت ، به دیل ده‌گیرێن.
له (11/2/1925)دا "تاهیر پیران"ی برای شێخ سه‌عید به خۆیی و چه‌کداره‌کانییه‌وه ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر کاروانێکی پۆست‌دا که له شارۆچکه‌ی "لیجه"ه‌وه به‌ره‌و "سیری" ده‌چێت و ، هه‌موو نامه و دۆکۆمێنته گیراوه‌کان ته‌سلیم به شێخ سه‌عید ده‌کات. هه‌رچه‌نده هێشتا (41) ڕۆژی مابوو بۆ کاتی ئاشکرا کردنی شۆڕشه‌که ، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه ده‌بنه سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران.
له (14/2/1925)دا شۆڕشگێڕه‌کان ده‌ست ده‌گرن به سه‌ر پارێزگای "کینجۆ"دا و ، پارێزگار و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره تورکه‌کان به دیل ده‌گیرێن و ، "فه‌قێ حه‌سه‌ن"ی سه‌رۆکی خێڵی "مودان" ده‌کرێته پارێزگاری "کینجۆ" و ، به‌یانێک که مۆری شێخ سه‌عیدی پیرانی پێوه ده‌بێت بڵاو ده‌کرێته‌وه که ئیتر "کینجۆ" ده‌بێته پایته‌ختی کاتیی کوردستان. ئیتر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و دینی ده‌که‌وێته ده‌ستی شێخ سه‌عیدی پیران و ، هه‌موو باج و دیله‌کان له "کینجۆ" کۆده‌کرێنه‌وه و ، به بڕیارێک زه‌ریبه‌ی "ده‌یه‌ک" نامێنی و ، داوا له دانیشتوان ده‌که‌ن له‌بری ئه‌وه کۆمه‌ک و یارمه‌تی شۆڕشگێڕه‌کان بده‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ی شێخ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازی لێ‌کرا و ، ده‌ستیان کرده یارمه‌تی دانی شۆڕشگێڕه‌کان.
له (22/2/1925)دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تورکیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌یان کرد و ، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا "فه‌وزی پاشا" ئاماده بوو و ، حاڵه‌تی نائاسای بۆ ماوه‌ی مانگێک له‌و ناوچانه ڕاگه‌یه‌ندرا که شێخ سه‌عید و شۆڕشگێڕه‌کانی لێبوون و ، ناوی شێخ و چه‌کداره‌کانی به خائن له‌قه‌ڵه‌م دران.
له ڕۆژی (25/2/1925) تا (1/3/1925) شۆڕش په‌ره‌ی سه‌ند و ژماره‌ی چه‌کداره‌کان له (20) هه‌زار تێپه‌ڕی و ، هێزه‌کانی ساڵح به‌گ و حاجی حه‌سه‌ن و عومه‌ر فار و خێڵی مستیان و بوتانی و شێخ شه‌مسه‌دینی دیاربه‌کر په‌یوه‌ندیان به شۆڕشه‌وه کرد و ، هه‌ڵوێستی حکومه‌تی تورکیا شپرزه بوو.
له (2/3/1925)دا حکومه‌تی فه‌تحی به‌گ له ئه‌نقه‌ره ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه و ، ڕۆژی دواییتر حکومه‌تێکی نوێ به سه‌رۆکایه‌تی "عیسمه‌ت پاشا" ڕاگه‌یه‌ندرا.