Рет қаралды 2,567
هەر سووچێکی مێژووی نەتەوەی کورد دەگریت، بۆت دەردەکەوێت کە چۆن لە بناغەوە بۆ مەبەستی سیاسی داڕێژراوە. ئازەربایجان بە هەموو پێوەرێک وڵاتی کوردان بووە. کۆنترین پەرتووک لە مێژوودا بناسرێت لەسەر ئازەربایجان، میرێکی کوردی ڕەوادی نووسیەتی کە بنەماڵەکەیان بە خاوەنی ئازەربایجان ئاماژەیان پێکراوە. واتە حولمی وڵاتی خۆیان کردووە و مێژووەکەشیان نووسیوە، ئەمڕۆ لە ئازەربایجانی بە تورکی کراودا، ئەو پەرتووکە بزرکراوە، بەڵام چیرۆکێکی درۆینەی تورکی بۆ ئەو وڵاتە داڕێژراوە.
سەرەڕای هەوڵی تورکەکان بۆ هەڵبەستنی مێژوویەکی نوێی تورکی، کەچی توێژینەوەی زانستی خۆیان کە لە زانکۆی خەزەر لە شاری باکۆ ئەنجام دراوە، هێشتا ئەوانەی بە خوێن تورکن کەمینەن.
کاتێک کە شیعری شاعیری ئازەربایجانی قەتران تەورێزی دەخوێنیتەوە کە لە سەدەی یانزەی زاینیدا بۆ پادشا/میرە کوردەکانی نووسیوە دوای شەڕ و دەرکردنی خێڵە تورکەکان لە وڵاتی ئازەربایجان، بۆت دەردەکەوێت کە چۆن ئێمە هێشتا بە سەرەتاکانی مێژووی وڵاتی خۆمان ئازەربایجان، نا ئاشناین. بەرنامەی خۆناسین لەم ئەڵقەیەدا بەشێک لەو مێژووە دێرینە دەخاتەڕوو.