Рет қаралды 674,836
غەریبیتان فرمێسکێکە لە چاو ئەکات ماڵئاوایی
لە دوریتان ژورەکەشم تەنگەو پڕە لە تەنهای
من درەختی پایز نەبووم
ئێوەش گەڵا لە من بڕۆن
کام ڕەشەبا ئێوەی فراند
بەو زریانە وا خول ئەخۆن
قەدەر نەیهێشت بارانێ بین
لەگەڵ یەکدا گیان بسپێرین
وەکو ڕێگای مناڵیمان
هەنگاو بۆ لای یەک بژمێرین
چاوم لەڕێی چاوەروانی
دڵم لەڕێی گەڕانەوە
وەک شەونمی بەر مانگەشەو
بەدەم نیگای ئاسمانەوە!
Hani Kurdish Singer
Hani Mojtahedy Kurdish
هانی هونەرمەندی کورد
هانی موجتەهدی