Рет қаралды 20,616
مامۆستا جاسم کەلاری ( نهێنی نێوان خۆت و خودا بپارێزە )
____________________
هەمیشە هەندێ کار لە نێوان خۆت و خودا بە نهێنی بهێڵەرەوە تا لە موناجات کردنت لەگەڵ ئەو زاتە چێژی تایبەتی لەدەست نەدەیت .
---‐---------------------------
هەمیشە خۆت بە کەم بزانە چونکە بەراستی ئەوەی لووت بەرز بوو بێت بەرامبەر بە شەرع و خەڵکی بەراستی خوای پەروەردگار لووتی لە خۆڵ ناوە ئاگاداری قسەکانت بە
قەد نەکەیت کەسێک لە خۆت بە کەمتر بزانی چونکە بەراستی پەروەردگار دادپەروەرە
ئەگەر دەیقەتت دابێ هەموومان یەک قبر و یەک خاممان هەیە هەموومان لەیەک ریز نوێژ ئەکەین بۆێە وریایی هەڵسوکەوتەکانت بە بەرامبەر بە هەموو بەندەکانی اللە....اللە المستعان
---------------------------------
هەمیشە بەهیوا و ئومێدەوە بژی!
ئازایەتی ئەوە نییە کەدڵخۆش و بەهێز بیت ئەمجا هیوات هەبێت، ئازایەتی ئەوەیە لەوپەڕی بێ هێزی و تێکشکاویدا هیوات هەبێت.
هیچ کەسێکیش لەبێهیوایی شت بەدەست ناهێنێت پەستی و تووڕەیی نەبێت.
لەبەر ئەوە کاتێک هیوات هەبوو ئیرادەشت بەهێز دەبێت، کە ئیرادەشت هەبوو گۆڕانکاری دروستدەکەیت.
زۆر جار خودا خۆی تووشی بێ ئومێدیت دەکات، بێئومێدت دەکات لەمرۆڤەکان، لە ژیان، لە هەموو شتێک، تەنها بۆ ئەوەی لێی نزیک ببیتەوە و لێی بپاڕێیتەوە و هیواو ئومێدت بەو بێت.
با هەمیشە هەموو هیوایەکت خودا بێت؛
"خودایەک کە بەبێ پرسی خۆت دروستیکردوویت، دڵنیابە بەبێ پرسی خۆت دەرگای ڕەحمەت و خۆشیشت لێ دەکاتەوە"
تەنها ئارام بگرە و بێ ئومێد مەبە!